نیر/nîr: ن:[ کەرەستە]

:: جەلە، ڕەشمە، ڕییش _ ڕییشی، نییر، نییل، نیڵە، نێڵە: بەشێکە لەکەرەستەی جووتی: ئەو ئامرازەیە کە لەسەر ملی گا و ئێستر و کەران دادەندرێت.

:: ئەو دارەی لە جەنگەی هەردکێڵان دا دەخرێتە سەر ملی گاجووت.

{

بارە لە سەر لێوی گەلی دەردەدار
نیری وەها قەت لە ملی گاش نیە

}{ }

نیرتە/nîrte: ن:[ کەرەستە][ بڵ] وێژە، هیرتە : قایشێکە کە نیر و باسک لێک قایم دەکات.

نیر و ئاموور/nîr û amûr: نتـ:[ کەرەستە][ نیر و ئاموور] ئاقێلە، ئاقێلە و ماقێلە.{ گیوی، ل، 887}.

.

.

.

.