ئه‌نفلۆنزا/enfloniza: ن:[ نخ] هه‌واڵه‌تا په‌تایه‌كی به‌ڤایرۆسه : بریتییە لە تا( تێ)، كە مرۆڤ لە ماوەی 24 کاتژمێردا زۆر بەتوندی تایەكی گەرم لەشی دەگرێت به‌رزییەکەی له‌نێوان 38 – 40 پله‌ی گه‌رمی له‌ش بڵند دەبێت. بەگشتی هەموو ئەندامەكانی لەشی بێ هێز دەبێت. كه ئازار به ماسوولكه و جومگه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت و به سه‌رئێشه و تووشی كۆكە و بێزارییەكی زۆردەبێت، ئەگه‌ر به‌سووكی بیگرێت 3 – 5 رۆژ ده‌خاێنێت، به‌ڵام به قورسی بیگرێت 3 – 4 هه‌فته ده‌خایه‌نێت. ئازاره‌كه‌ی له ناكاو په‌یداده‌بێت و سارد ده‌بێته‌وه، ئیشتیهای خواردنی كه‌م ده‌بێت ودەبێتە هۆی به‌سک ئێشه و ڕشانه‌وه‌یه…… هەریەک لەم نەخۆشییانە ( جەڵتەی دەماغ، ڕەبۆ، سستی گورچیلە، شەكرە و نەخۆشییەكانی سی)ی هەبێت بەهۆی خۆنەپاراستنیان ئەگەری گیان لەدەستدانیان لێ دەكرێت. ئەگەر بەزوویی كەسەكە خۆی نەپارێزێت و چارەسەر وەرنەگرێت لە نێو هاووڵاتیانیش بڵاو دەبێتەوە.[ ئینگـ : influenza]
خۆپاراستن لەم نەخۆشییە : |
ئەویش بە پێچانی دەموو لوت ئەگەر بینیت كەسێک دەپژمێت دەست بەجێ دەموو لوتت بگرە.
ئه‌نفلۆنزای باڵندە/enflonizay baľinde: نتـ:[ نخ][ ئینگـ : avian influenza].
ئه‌نفلۆنزای بەراز/enflonizay beraz: ن:[ نخ] به‌رازیش وەک مرۆڤ لە بنەماڵەی گیاندارە شیردەرەکانە تووشی ئه‌نفله‌وه‌نزا ده‌بێت، به‌ڵام ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای به‌راز هه‌مان ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای مرۆڤ نیه. ئه‌نفلۆنزای به‌راز به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی توشی مرۆڤ نابێت، وه باری ده‌گمه‌نی مرۆڤ که له ڕابردوو ڕوویدابوو ته‌نها له تووشی ئه‌و که‌سانه ببوو که ڕاسته‌وخۆ تێکه‌ڵاویان هه‌بووه له‌گه‌ڵ به‌راز. به‌ڵام لەمانگی چواری ئەپریلی ساڵی 2009 دا بیندرا ئەم ڤایرۆسە نۆییە دەتوانێت لە مرۆڤێکەوە بگوێزرێتەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە. واتا له نێوان مرۆڤاندا، هه‌روه‌ها ده‌کرێت تووشی ئه‌و که‌سانه ببێت که هیچ تێكه‌ڵاویه‌کیان یان په‌یوه‌ندیه‌کیان هەبووبێت له گه‌ڵ به‌رازدا. ئەم نەخۆشییە دەتوانێت کوشندە بێت.[ ئینگـ : swine influenza].
.
.
.
.