توور ¹ /tûr: ن:[ ل : تورە، تات: توەرە، ماز : تورە، فار : تووبرە. گیل : تووربە] توورک( کباک)، تۆربە، توورەكە، توربێن، تۆرەكە( هـ)، تۆرڤک( زا)]

1 . کیسەیەک كە كەرەستە یا تێشووی تێبنێن و بۆ سەفەر یان شوێنی دیكە دەگەڵ خۆ یان بیبەن.

2 . کیسەی ئالیک و جۆی ئەسپ و ووڵاغ كە دەملی دەكەن.

توورەکە/tûreke: ن:

توورەگە/tûrege: ن:

.

.

___________

توور ² /tûr: ن: بۆنە( مكـ)، ئەسپڕو، بیانوو_ بیانگ، بەهانە، بۆخاتری، گەزەک، دەش، لەبەر، هۆ، مایە.

.

.

___________

توور ³ /tûr: ن:[ ڕوو][ تەب: تەرەب. گیل: تورب، تورف، تەرف فار : تۆرب.كرما: تۆرپ. تات: تۆرپە، ل: ترپ، تڤر: تەڤرک، ترپ( کباک)، توور( کناو)، ترب، ترپ، ترەوی( هـ)] گیایەكی دەسچێنی یەک ساڵەیە، گەڵای گەورەیە، گوڵەكەی سپی یا بنەوشە، بنكێكی گەورەی خڕ یا درێژدەكات، سپی یان ڕەشە، تامی توند و دەگەڵ چێشت بەرووتی دەخورێت.[ Bot :Raphanus].

  ناوەرۆک لە 100 گرامدا 
 هێز  16 kj
 پرۆتین 0.68 گ
 چەوری 0.10
 کاربۆهیدرات 3.40  گ
 ڤیتامین 

توورەزەڵە/tûrezeľe: نتـ:[ ڕوو][ کە] توورەزەڕە، ڕێزەڵە : گیایەکە بەرەکەی هێندەی نۆکێکێکە بەڵان سوورە وەکوو تەماتەیە و دەخورێت.

توورەشوانە/tûreŝiwane: نتـ:[ ڕوو] گیایەکە وەکوو گیای خەرتەلەیە لە لایەن تام و چەشنەوە.   

تووربە/tûrbe: ن:[ زا] توور.  

تووری ڕەش/tûrî řeş: نتـ:[ ڕوو] جۆرێک توورە كە توكڵەكەی ڕەشە و دەرمانێكی باشە بۆ بەردی گوورچیلە ونێرڤ( ئەعساب).[ Bot :Raphanus niger]

تووری سوور/tûrî sûr: نتـ: [ ڕوو] جۆرێک توورە، بەڵام بنكی زۆر چووكترە و ڕەنگی سوورە و بەشێكە لە سەوزی خواردن و گەڵاكەشی دەخورێت.[ Bot : Raphanus sativus]

 

.

.

____________

توور 4 /tûr: ن: گەڕان و گەشت لە وڵاتی دیكە و هەندەران دەگەڵ تاقمێكی دیكە كە شەریكە یا كەسێک پێكی هێنابێت.[ فەر: tur]

.

.

___________

توور 5 /tûr: ن:[ کباک] تۆڕ.

توورڤان/tûrvan: ئانتـ:[ باد][ توور+ڤان] وێژەوان، تۆڕەوان: كەسێكە بە تۆڕی ڕاوە ماسی یان پەڵەووران بكات.

.

.

.

.