ئاخر¹/axir: ن:[ ع : اخر‌]

1 – ئاخير، ئاکام، ئەنجام، بڕانەوە، بن، بنەتا، بەند، پاومان، پايان، پاشین، تەمام بيەی، تەواوبوون، جێبەجێبوون، خەلاس بوون، دوا، دوادوايی، دوايی، ده‌مایی، دەی مەگەر، دوماهی، دويماهی، دويماهيك، سەرەنجام، شەميران، شەوت، عاقيبەت، غايەت، فەساڵ، قوتار، قورتاڵ، قەديان، کۆتا _کۆتاهی _ کۆتايی _ کووتا، نهايەت، نەهايەت، نيهايەت : دوایی کارێک/ شتێک.

::  با بزانین ئاخری ئه‌م کاره‌ به‌ چی ده‌گات، سه‌تساڵ بکه‌ی بێگانه‌ په‌رستی ئاخره‌که‌ی دێنی نشه‌ستی[ پپ] .

{

شۆره‌ژن من له ‌هه‌وه‌ڵ پێم نه‌کوتی 

ئاخر حه‌زره‌تی شێخ تێت ئه‌کوتی

}{شێخ ره‌زا}.

2 –   دوارۆژ عاقیبه‌ت، ئاخرشه‌ر، ئاخر خێر بێت.

3 – [ کهـ] بۆ په‌سه‌ندکردنی بیرورای به‌رامبه‌ر.

a – ئه‌گه‌ر ئه‌و قه‌بووڵ بکردا ئه‌وا لیمان نه‌هات.

b – ئاخر!.

4 – بڕانەوه، بن، بنەتا، بەند

ئاخر ئارڎەی/axiret arđey: کتپ:[ ئاخر+ ئارڎەی] کۆتایی هێنان، ئاخر ئاورڎەی ( هـ).  

ئاخر ئارڎەیەنە/axiret arđeyene: کتپ:[ ئاخر+ ئارڎەی] لەکۆتایی هێناندا، ئاخر ئاورڎەیەنە ( هـ).

ئاخر ئامای/ axir amay: کتن:[ هـ][ ئاخر+ ئامای] کۆتایی هاتن.

ئاخر ئامایەنە/axir amayene: ئاکتـ:[ هـ][ لە+ ئاخر+ ئامای+ ئەنە] لە کۆتایی هاتندا.

ئاخره‌ت/axiret: ن:[ ع : آخرت] په‌سڵان، سه‌ڵا، ڕسته‌خێز: هه‌ستانه‌وه‌ی پاش مردن، رۆژی قیامه‌ت.

ئاخره‌مین/axiremin: ئانتـ:[ ئاخر+ ئه‌مین] پله‌ی  سێهه‌مه‌ له ‌ئامرازی به‌راوورد دا.

1- هه‌ره‌دوایی، دوایی هه‌مووان، دواترین تشت، پاش هه‌مووان.

2- دوورترین، په‌رترین، ئه‌ولاترین.

ئاخربین/axirbîn: ئانفا:[ ئاخر+ بین( بینین)] كه‌سێك كه‌ دواڕۆژ و ئاكامی كار له‌به‌ر چاو ده‌گرێ و ڕه‌مه‌كی و له‌ خۆوه‌ كارێك ناكات.

::  پیاو ده‌بێت ئاخربین بێت و هه‌روا بێ بیركردنه‌وه‌ خۆ پێدا نه‌دا.

ئاخربوون/axirbûn: کتن:[ ع: ئاخر+ کو: بوون] دواییهاتن، سه‌ره‌ونگوون بوون، خراپ بوون، هه‌ڵپێچان، ئۆغربوون.

:: که‌ جه‌جاڵ هه‌ڵستا نیشانه‌ی ئاخربوونه‌.

ئاخرجار/axircar: ئاکتـ: دوایین جار.

ئاخرچۆڕ/axirĉoř: ئانتـ:[ ئاخر+ چۆر]

1- دوایین قومی ئاوه‌كی.

2- [ مجـ] ئاخر منداڵ، دواچۆڕ، پاشه‌به‌ره‌.

ئاخرخێر/axirxēr: ئانتـ:[ ع: ئاخر+ ع: خێر]

1- مرۆ‌ڤێک که‌ کاروبار و ژیانی به‌ چاکی و خۆیی دوایی بێت.

2- که‌سێک که‌ دوایی ته‌مه‌نی به‌ ئایینداری و خوداناسی به‌رێته‌سه‌ر

:: ئاخری خێربێت بۆ پاش نه‌بوونی و چڵۆنایه‌تی( ئێستا)ی که‌سێک

{

وه‌فایی ئاخر خێر بێ ده‌مێکه‌ بێ سه‌ر وشوێنه

}{وه‌فایی}. \\ ئاخر شه‌ر.

ئاخردەست/axirdest: ئاکتـ:[ واز]

دەستی ئاخر، دوایین کایە لە قوماردا.

ئاخردەست/axirdest: نتـ:

ئاخر و عاقیبەت ، سەرئەنجام.

ئاخرزه‌مان/axir zeman: نتـ:[ ئاخر+ زه‌مان]

1- دواهه‌مین خولـی دونیا، نزیکبوونه‌وه‌ی په‌سڵان یاخود له‌ پاشان، به‌پێی په‌یره‌وی ئایین( قیامه‌ت) دادێت و دونیا کاول ده‌بێت.

2-( خ) رۆژگاری ناخۆش و پڕ ئاژاوه‌که‌ که‌س ئاگایی له‌که‌س نه‌بێت و هه‌ر که‌س له ‌هه‌وڵی خۆیدا بێت.

ئاخرسه‌ر/axir ser: ئانتـ:[ ع: ئاخر+ کو: سه‌ر][ رۆژک، ل] سه‌رئه‌نجام، کۆتایی.

ئاخرشه‌ر/axirŝer: ئانتـ:

1 – که‌سێک که‌ له‌ دوایی ته‌مه‌نی خۆی و کاتی پیریگدا ده‌ستی کردبێته‌ پێچه‌وانه‌ی ئایین، له ‌ڕێی ڕاست لاچووگ( که‌سێ).

2 – که‌سێ چاره‌ڕه‌‌ش و به‌دبه‌خت بێت. که‌ له ‌دوایی ته‌مه‌نی خۆیدا تووشی به‌لاو ناخۆشی و هه‌ژاری بێت.

{

پیری ئاخر شه‌ر وه‌ته‌ن فرۆشت 

ئابڕووت گۆڕییه‌وه‌ به‌ پڵاو و گۆشت

}{هه‌ژار}.

ئاخرهاتن/axirhatin: کتن:[ ع: ئاخر+ کو: هاتن] دواییهاتن، ته‌واوبوون.

ئاخرهەناسە/axirhenase: نتـ:[ ئاخر+ هەناسە]

1 – دووا هەناسە.

2 – مردن.  

ئاخرۆ/axir: نتـ:[ ئاخر+ ۆ] لەدواییدا.  

ئاخرو ئاقیبەت/axir û aqîbet: نتـ: سەرئەنجام، ئاکام.

:: ئاخر و ئاقیبەتت خیر بێت.

ئاخرو ئۆخر/axir û oxir: نتـ:[ ع : ئاخر+ و+ تور: ئۆغر: کوێ]

1- دوایی کارێک یان تشتێک( ئاخر و ئۆغری زمستان) دواجار، دوایی هه‌مووان، دوماهکیی، له‌ کۆتاییدا.

2- نیزیک به‌بڕانه‌وه ‌:  له ‌ئاخر و ئۆخری پاییزدا له‌ ئه‌وێ بووین.

ئاخریی/axiryî: ئان، ئاک:[ ع: ئاخر+ کو: یی]

1- دواهه‌مین( تشت) هی دوایی

:: په‌رتووکه‌که‌ی هه‌ره‌ دوایی.

2- له‌ پرسیاردا: ئاخری؟ ده‌ی دوایی چی؟.

ئاخرین/axirîn: نتـ: ئاخيرين، ئەوپەڕين، پاشەوين، پشتگين، دمايين، دمەين، دواگين، دوڵامين، دواهەمين، دوايەك، دوايين، هەره ئاخر، هەرەپاشين، هەرەدوايی.

.

لە ئاخردا/axirîn: ئاکتـ: جە دمايينه، لە ئاخرەوە، لە ئاخيردا، لە ئاکامدا، لە ئەنجامدا، لە کۆتاييدا.

.

.

______________________

ئاخر²/axir: ن:[ له‌نگه] ئاخور.

.

.

_______________________

 ئاخر3/axir: ئان: بۆ سه‌رکۆنه‌کردن، لۆمه‌کردن، نه‌کردنی کارێک: کوڕه‌ ئاخر وازبهێنه‌. ئاخر له‌سه‌ر چیم هه‌یه‌ غه‌یانی [ تحفه] ئاخری ده‌مه‌کاریکردنییه‌؟ ئاخر نه‌چی باشتره‌. ئاخر نه‌مگووت باش و جاش مه‌به‌؟( مه‌گه‌ر).

.

.

______________________

 ئاخر4/axir: ئمـ ، ئاک ، ئپـ:

1- ئیتر، سا، ده‌سا.

:: ئاخر وه‌ها نابێت وا ده‌یکه‌یت.

2- ئه‌وی تر، ئه‌وه‌ی دیکی، ئاخریه‌کێ تر.

3 – بڕانه‌وه‌، دواییهاتن.

:: تۆزێک ڕووت خۆش بێت خۆ دونیا ئاخر نابێت.

.

.

.