گەش/geş: ئان: برگدار:biriqdar، برقۆک:birqok، تەیسۆک:teyisok، ترووسکەدار، خوەش:xweş، زەلال:zelal، ڤەبوویی:vebûyî، گەژ:gej( هـ)، گوڕ:guř. >< سیس.

  بەراووردی باڵا بەراوردی باڵاترین
شێوەزاری كرمانجی باكوور گەشتر گەشترین
شێوەزاری كرمانجی ناوەند گەشتر گەشترین
شێوەزاری هەورامی گەشتەر گەشتەرین

{

کام ئەستێرەی گەش، کام گوڵی کێوی
ئاڵە وەک کوڵمی، ســـورە وەک لێوی ؟
کام ڕەشی ئەگا بە ڕەشیی چاوی،
برژانگی، برۆی، ئەگریجەی خاوی؟

}{ حەسەن زیرەک}{ گۆران} 

گەشان/geşan: کتن: گەشیای ( هـ).

گەشانەوە/geşanewe: کتن: ڤەگەشبوون( کباک)، گەشیایۆ ( هـ).{ گیو، ل، 808}

گەشاندن/geşandin: کتپ: گەشنای ( هـ).

گەشاندنەوە/geşandinewe: کتپ: گەشنایۆ ( هـ).

گەشاو/geşaw: ئانتـ:[ گەش+ ئاو]

:: ماسکێکى سروشتى بۆ پێستێکى ساف و گەشاوە.{ بۆ خانمان}

گەش ئەوەبییەی/geş ewebîyey: کتن:[ هـ] گەژ، گەش بوونەوە، گەش بییەیۆ ( هـ) .{ وشەنامە، ل، 823}

گەش ئەوەکریای/geş ewekiryay: کتپ:[ هـ] گەژ، گەش کرانەوە.

گەش ئەوەکەرڎەی/geş ewekerđey: کتپ:[ هـ] گەشکردنەوە.

گەش بوون/geş bûn: کتن: گەش بییەی( هـ).

گەش بوونەوە/geş bûnewe: کتن: بووژانەوە، گەش ئەوە بییەی، گەش بییەیۆ( هـ).

گەش بوونەوەی ڕوو/geş bûnewey řû: کتن: کرانەوەی ڕەنگی ڕوو و شاد و دڵخۆش بوون.  

گەشبین/geşbîn: نفا:[ هـ][ گەش+ بین( بینین)][ ئینگـ: Optimist]

گەشبینی/geşbînî: نچ:[ هـ][ گەشبین+ ی][ ئینگـ: Optimism ]

گەش بینین/geş bînîn: کتن:[ هـ][ گەش+ بین( بینین)]

گەش کران/geş kiran: کتپ: گەش کریای.

گەش کرانەوە/geş kiranewe: کتپ: گەش کریایۆ.   

گەش کردنەوە/geş kirdinewe: کتپ: بووژاندنەوە.  

گەش کریایۆ/geş kiryayo: کتپ:[ هـ] گەش کرانەوە.

گەشنای/geşnay: کتپ:[ هـ] گەشاندن.

گەشنایۆ/geşnayo: کتپ:[ هـ] گەشاندنەوە.

گەشۆ بییەی/geşo bîyey: کتن:[ هـ] گەشەوبوون.

گەشۆ کریای/geşo kiryay: کتپ:[ هـ] گەشەوکران.

گەشۆ کەرڎەی/geşo kerđey: کتپ:[ هـ] گەشەوکردن.

گەشی/geşî: نچ: تەڕ و ڕەوشەن، ترووسکە، ڕەونەق، ناسکی.   

گەشیای/geşyay: کتن:[ هـ] گەشان.

گەشیایۆ/geşyayo: کتن:[ هـ] گەشانەوە.

گەشیەنە/geşyene: ئاکتـ:[ هـ][ گەش+ یەنە( ی+ ئەنە)] لەگەشیدا. 

گەشینەوە/geşînewe: کتن: زەردەهاتن.{ گیو، ل، 808}  

  

ئاگری گەش/agirî geş: نتـ: ئاوری گەش : ئاگرێکە باش بایسێ.

ئاویر ئەوە گەش بییەی/awyir ewegeşibîyey: کتن:[ هـ][ ئاویر+ ئەوە+ گەش+ بییەی] ئاگرگەش بوونەوە.

ئاویر ئەوە گەشکەر/awyir ewe geşiker: کتن:[ هـ] ئاگرگەشاندنەوە.

ئاویر ئەوە گەش کەرڎەی/awyir ewe geş kerđey: کتن:[ هـ] ئاگرگەشکردنەوە.

ئاویر ئەوە گەشنای/awyir ewe geşinay: کتن:[ هـ] ئاویرگەشنایۆ _ ئاویرۆگەشنای : ئاگرگەشاندنەوە.

ئایندەی گەش/ayindey geş: ئانتـ:[ ئایندە+ ی+ گەش]

فرمێسکی گەش/firmêskî geş: نتـ:[ فرمێسک+ ی+ گەش]

{

نایەڵێ دوژمن بەڕەنگە زەردەکەی من پێکەنێ
تا دەمی مردن ئەمن مەمنوونی فرمێسکی گەشم

}{ هێمن}

گوڵی گەش/guľî geş: ئانتـ:[ گوڵ+ ی+ گەش]

.

.

.

.