بەهار/behar: ن:[ کات][ پهـ : ڤەهار]
1 – بوهار، بوار، وەهار، یەکەمین وەرزی ساڵە یان ئەکێکە لە چوار وەرزەکانی ساڵ، کە سێ مانگی خاکەڵێوە، گوڵان، جۆزەردان.
2 – خونچەی گوڵی داری نارنج و لیمۆ و پرتەقاڵ.
3 – لە لادێی کوردستاندا لەباتی ساڵ بەهار بەکاردەهێندرێت
:: ئەم بەهارە دەبێتە سێ بەهار وەتمان جوانەمەرگ بووە.
بەهارارا/beharara:ن:[ بەهار+ارا] شیعرگووتن بەسەر بەهاردا.
بەهاران/beharan:ن:[ بەهار+ان] سەردەمی بەهار، دەکژی بەهاردا، لەچاخی بەهاردا.
بەهارە/behare:ن:[ بەهار+ ئە] بەهاروو: گەنمێکە کە لە بەهار داچێندرابێت.
بەهارەزێ/beharezê:ن:[ بەهار+ ئە+ زێ( زایین)]
1 – بەرخێ لەبەهاردا زایی بێت.
2 – کانی یەک لەبەهاراندا بتەقێت : ئەم کانی یە بەهار دەتەقێت و زۆری پێ ناچێت ووشک دەکات.
بەهارەکێڵ/beharekêľ:ن:[ بەهار+ ئە+کێڵ] شوی زەوی لەبەهاردا.
بەهارەوار/beharewar:ن:[ بەهار+ ئە+ وار] چادرهەڵدان لەنزیک گوند بەر لەچونی زۆزان.
بەهاربەند/beharbend:ن:[ بەهار+بەند] پەچا، باربەند، چیخ، کۆتان بهارماڵگە، گەور، تەویلە، پشتێر : چێگایەکی سەردانەپۆشراو کەپاش زستان ویەکسمی تێدەکەن.
بەهارستان/beharstan:ن:[ بەهار+ستان] جەنگەو هەڕەتی بەهار.
{
هەموودنیا بەهارستانە ئەمرۆ
لەلای من چلەی زستانە بێ تۆ
}{ -}.
بەهاروو/beharû:ن: بەهارە گەنمی بەهارە.
:: وەک ئاردی بەهاروو وایە هەموو شتێکی لێدروست دەبێت.
بەهارێ/beharê: ن:[ بەهار+ێ] لەکژیێ بەهاردا، بۆ رابردەو ئاییندە
:: بەهارێ چووم
:: بەهارێ دەچم
بەهاری/beharî: نچ: شتێک لەوەرزی بەهاردا بکرێت، یان هەر شتێک پەیوەندی بە بەهارەوە هەبێت.
:: دەستێک جلی بەهاریم کردووە.
بەهاری تەمەن/beharî temen: نتـ: تاوی گەنجێتی و لاوێتی لەژیاندا.
.
.
____________________
بەهار/behar: ن:[ ناڤ] ناوی بۆ ئافرەتان.
.
.
___________________
بەهار/behar: ن:[ مۆسیقا] جۆرە هەڵپەڕکێیەکە.
.
.
.
.