کەوش/kewiş: ن:[ پۆشاک] پاپۆش، پالا( هـ)، پێلاو:pêlav، پێڵا_ پێڵاو، تسەک، سۆل:sol، کالک:kalik : جۆرە پێڵاوێکی دێرینە بێ پاژنەی لووت ھەڵگەڕاوە یە، لە چەرم دروست دەکرێت.
{
تاکێ کەوش و تاکێ کلاش
ماندوو نەبی مام تەڕەماش
}{ پەندی پێشینان}
کەوش پینەکردن/kewiş pînekirdin: کتن:[ کەوش+ پینەکردن]
کەوشدۆز/kewişdoz: نفا:[ پۆشاک] پێڵاودروو، پینەچی
کەوشدروو/kewişdirû: نفا:[ کەوش+ دروو( دروون)] کەسێ کە پێڵاو درووس دەکات یان کەسێکە کە ھەر کەوش دروست بکات.
هەندێک لە پێداویستی کەوشدروو |
چەرم |
دەزوو |
مێوی هەنگوین |
چەقۆی دەستی |
درەوشە |
زمە |
مشتوو |
کەوش سەرپایی/kewiş serpayî: نتـ:[ پۆشاک]
کەوشکەن/kewişken: نتـ: ئاسانە : شوێنی کەوش داکەندن لای دەرگا.
کەوشین/kewişîn: ن: لای درگا لە ژووری ماڵەوە.
کەوشی پیاوان/kewişî piyawan: نتـ:[ پۆشاک] کەوشی سوور.
:: سەعەی سەوڵی جان کە تایبەت کەوشی پیاوانی درووە
کەوشی ژنان/kewişî jinan: نتـ:[ پۆشاک]
:: عەلی پەریزاد کەوشی ژنانی درووە.
کەوشی منداڵان/kewişî mindaľan: نتـ:[ پۆشاک]
:: ڕەشەی خوامراو تایبەت کەوشی مناڵانیان درووە.
ئەندازەی کەوش/endazey kewiş: ن: قەبارەی پێڵاو.
بازاڕی کەوش فرۆشان/bazařî kewişfiroşan: نتـ:
بنکەوش/binkewiş: نتـ:[ پۆشاک][ بن+ کەوش] ژێرپێڵاو، بنکەنگڵ.{ مەردۆخ، ل، }
زێوارەی کەوش/zêwarey kewiş: نتـ:[ زێوارەی+ کەوش] سیرمەیەکە پینەچی دەیدوورێت بەچوار دەوری پێڵاودا.
ساپۆک/sapok: ن:[ پۆشاک] چەکمە : کەوشی ملدرێژ.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 405}
کۆتەی کەوشدۆزی/kotey kewişdozî: ن:[ پۆشاک] : دەسگا : ئەو ئامرازەی کە پینەچی کاری لەسەر دەکات.
گوزەری کەوش درووکانەوە/guzerî kewişdirûkanewe: نتـ: کۆكانی ناو قەیسەری و بازار.
:: لە سلیمانی لەکۆندا گوزەرێک هەبووە بەناوی گوزەری کەوش درۆکانەوە، کە کەوتبۆ خوار گوزەری سەراجەکانەوە، دوایی بەشێکیان چوونە خانی غەفور ئاغاوە.{ سەرشەقامی سڵێمانی}
.
.
.
.