چەق ¹/çeq: ن:
1 . [ ڕوو][ ئەردە] پەی، بن، ڕیشە، ووردەڕەگ : ڕەگی سپی، بێخ.
:: ڕەگی چەقین.
2 . [ مکـ] جەرگە، ڕێباز، ناوەندی ڕێگە، نێوەڕاست : بێ بزووتن و بەپێوە.[ ئینگـ: Focous]
:: دارا لەسەر چەقی ڕێگاکە ڕاوەستاوە.
چەقاندن/çeqandin: کتپ:[ چەق+ ئاندن]
1 . چکلاندن، دابنارتن، دارناژتن : ڕوواندنی دار، درەخت، نەمام و ئاڵا و هیتر.
2 . دامەزراندن : کوتانی چشتێک بە زەویدا.
چەقاندنەوە/çeqandinewe: کتپ: چکڵان، چەقین
1 . چەکەرە کردنی گژ و گیا.
2 . دامەزرانی ئاڵا.
3 . دووبارەچەقاندن.
چەقانن/çeqanin: کتپ: ناشتن : چەقاندنی دار و سینگ و بەرد و هی دیکە.
چەقاو/çeqaw: ئانفا:[چەقان] چەقیو، دامەزراو.
چەقێنراو/çeqêndiraw: نفا:[] دامەزرێندراو.
چەقیان/çeqiyan: کتن:[ئەردە] چەقین، تێڕاچوون.
چەقین/çeqîn: کتن:
1 . چەقان، داکوتران، دامەزران، ڕاوەستان.
2 . تێڕاچوون : ڕۆچوونی تشتێکی ڕەق لە شوێنکی نەرمدا.
:: لە قوڕچەقین.
3 . [ واز] جگێن لەیاری میچێن دا.
چەقینەوە/çeqînewe: کتن:[کشت] دووای بارانە، کە زەوی پندربۆوە دەڵێن
:: نێربۆتەوە و چەقیوەتەوە.
چەقیو/çeqîw: ئانفا:[ئەردە] چەقاو.
پێچەقاندن/pêçeqandin: كتپ:[ پێ+ چەقاندن]
1 . ڕاوەستان و سووربوون لەسەر ویست و داخواز، پێ داگرتن.
2 . لەسەر جێوەستان و مانگرتن لە ڕۆیشتن.
تێچەقاندن/têçeqandin: کتن:[ تێ+ چەقاندن] نهشتهر، درهوشه و سووژن یان ههر ئامرازێکی نووک تیژی بۆ لهشتێک ڕاکردن یان ئاژنێن.
تێهەڵچەقین/têheľçeqîn: کتن: داکوتران.
.
.
____________
چەق ²/çeq: ئان:
1 . [ هـ] لەر، لاواز : ئاژاڵ یا ماڵاتی لەرولاواز.
2 . پڕگرنی گڕنیەکەی جگییە.
چەقاڵتە/çeqaľite: نتـ:[ هـ، ئەردە] چەک: تشتێکە لە نیوانی گۆشت و بەزیدایە، لە پێست نزیکترەو بەکاری خواردن نایەت.
چەقاندنەوە/çeqandinewe: کتپ: ڕەنج و ئازاردانی مەمکی دایکە، لەلایەن منداڵی شیرەخۆرەیەوە، کە زۆر ئازاری بدات، چەوسانەوەی مەمک.
.
.
____________
چەق ³/çeq: ئان:
1 . قێزە : کەسێکە گیربێت لە کرین و فرۆشتن.
2 . چەقەسوو.
چەقاوەسوو/çeqawesû: ئانتـ: چەقەسوو، بێشەرم، سوواو، ڕووداماڵراو، چوختی.
چەقاوەسوور/çeqawesûr: ئانتـ: بلەربەزێن، بلووێربەزێن، چەنەباز، هاروهاج، بێئارام.
.
.
____________
چەق 4/çeq: ن:[ دەنگ]
1 . دەنگی چەقەی ئاش.
2 . دەنگی چەقەی چەقەنە.
چەقان/çeqan: ن:[ مۆسیقا][ ئەردە] چەقەنە، چەغانە، تال.
چەقەنەی هەڵپەڕین و سەما و هیتر.
چەقانەژەن/çeqanejen: نفا:[ مۆسیقا][ چەقانە+ ژەن( ژەنین)] چەقەنەلێدەر، پلژەن، پلتەقێن، سەماکەر.
چەقە/çeqe: ن:[ دەنگ] هەراهەرا، چەنەبازی.
چەقەچناوە/çeqeçinaw: ئانتـ:[ کە] قەرەچەناخ، زۆربڵێ، چەرەچقان، چەنەباز.
چەقەچەق/çeqeçeq: ئانتـ:[ دەنگ] گێلەشۆ.
1 . چیرەوە، بێشەرمی، چەقبەدەرەچەقبەدەرە، چەقەچق : گوتن و دەنگی گووتنێیە.
2 . قسەی بێهودە کردن.
چەقەچەق کردن/çeqeçeqe kirdin: کتپ: گاڵین.
چەقەخانە/çeqexane: نتـ: شوێنێکی تایبەتییە بۆ کۆبوونەوە و تێدا ئاخەفتنێ.
چەقەڕۆ/çeqeřo: نتـ:[خۆ]
1 . هەراهەرا، قیژەقیژی منداڵانە.
2 . سەگڕەو.
چەقەسوو/çeqesû: ئانتـ:[ چەقە+ سوو(سوواو)] بەڵەبڵ، بێشەرم، بێچارەوڕوو، پەل ، چەختی، چەختی چۆپان، چوختی، چەقاوەسوو، چەنەباز، چق، ڕووداماڵراو، ڕووکراوە، زۆربڵێ، سوواو، فرەوێژ : کەسێکە لە چەقەکردنێدا سووابێت.
چەقەسووبوون/çeqesûrbûn: کتن:[] سیوادبوونەوە، شەرم شکان، ترس شکان، سووان.
چەقەنە/çeqene: ن: بستە، چەقان، چەقەنەی هەڵپەأین و سەماوئیتر، چەقچەقە. شەوکەرۆکەو سەماکاران و لە قامکیان دەدەن.
چەقەنەلێدان/çeqene lêdan: کتپ: بستەلێدان، پلتەقاندن بەقامکی دەستان.
چەقەنەی دەست/çeqeney dest: نتـ:
چەقەوانە/çeqenewane: نتـ:[ کە، هـ] چەقان، چەقەنە، چەقێنە : چوارپارچەی زەرد یان کانێکی ترە شەکەرۆکە و سەماکەران لە قامکیانی دەکەن لەکاتی سەماکردنێدا.
چەقەوانەی ئاشی/çeqenewaney aşî: نتـ:[ کۆن] چەقچەقۆک، چەقێنە، چەرخەخۆرە : ئەو دارەیە کە بە کەوچکەوە دە بەستراوە. کە دەچێتە ناو دۆڵیان و سەرەکەی دیکەی لەسەر بەرداش هەڵدەبەزێتەوە و دانەوێڵەی دەدەرێنێتنە خووارەوە بۆ ناو گەرووی بەرداش.
چەقێنە/çeqêne: نتـ:[چەق+ئینە] چەقەنەی ئاش، چەقەنی سەماکەران و شەکەرۆکان.
.
.
.
.