بێدەنگ/bêdeng: ئان:[ بێ+ دەنگ]
1 – کپ، ئارام، کڕ، مات : بێخوست، بێهەست.
2 – مرۆڤی کەم دوو.
3 – بزوێن: ئەو پیتانەیە لە پیتەکانی زمانی کوردیدا دەنگیان نایەت وەک ( ئا، ئە، ۆ، وو، ێ، ی).
4 – دڵ بەغەم، مات، خەمناک.
5 – کەسێک کە زۆر لە قسە هەڵناقورتێنێت.
6 – [ فیز] هاوێس، خامۆش، ئارام، كپ، پەپس( كباك)، دیبخ، ووس، گژومات، كش ومات، بێ هەست وخوست، مت.[ ئینگـ : soundless]
بێدەنگ بوون/bêdeng bûn: کتن:[ بێ+ دەنگ+ بوون]
1 – حەجمین، تەبتین، كپ بوون، دامركان، دامران، ئارام بوون : بێ هات و هەرابوون، بێخوست بوون، بێهەست بوون.
2 – دەم دا خستن، زمان بەستن، دەست لە قسەهەڵگرتن.
3 – مات بوون، خەمناک بوون، بیخوست بوون.
بێدەنگ بوون/bêdeng bûn: كتن:[ بێدەنگ+ بوون ]
بێدەنگ بوونەوە/bêdeng bûnewe: کتن: کپ بوونەوە.
بێدەنگ کردن/bêdeng kirdin: کتپ:[ بێدەنگ+ کردن] چەپ کردن، خنکاندن، دەمکوت کردن، کپکردن، کڕکردن،ڵاڵ کردن.
بێدەنگ کردنەوە/bêdeng kirdinewe: کتپ: کپ کردنەوە، ساردکردنەوە.
بێدەنگی/bêdengî: نچ:[ بێ+ دەنگ+ ئیی]
1 – کپی، بێ جوولە، ئارامی نەبوونی هات و هاوار، خامۆشی، تەپسی، كەڕاهی، كڕی.
2 – خەمناکی، ماتەمات، ماتیی، بێ هەست و خوستی.
بێدەنگی بێتەلی/bêdengî bêtelî: نتـ:[ بێدەنگ+ ی+ بێتەل+ ی] [ ئینگـ : wireless silence]
.
.
.
.