جێگیر/cêgîr: نفا:[ جێ+ گیر( گیران)]

1 – پتەو، چەسپاو، دامەزراو، دیاریکراو، سەقامگیر، قیت، نەجووڵاو، نەگۆڕ، وەستاو.[ ئینگـ : Fixed]

2 – جێگر، جێنشین.[ ئینگـ : Locum ]. 

جێگیربوو/cêgîrbû: نفا:[ جێگیر+ بوو( بوون)]

جێگیربوون/cêgîrbûn: نفا:[ جێگیر+( بوون)] چەسپبوون.[ ئینگـ : stability]

جێگیربوونەوە/cêgîrbûnewe: نفا:[ جێگیر+ بوونەوە]

جێگیرتربوون/cêgîrtir bûn: نفا:[ جێگیرتر+ بوون] سەقامگیرتر. 

جێگیردەکرێن/cêgîrdekirên: ف:[ جێگیر+ دەکرێن( کران)] نیشتەجێ دەکرێن. 

:: ئەو عەرەبانەی هاوکاریی داعشیان کرد لە شەنگال جێگیر دەکرێن. { رۆژنیوز}

جێگیرکار/cêgîrkar: نفا:[ جێگیر+ کار]

جێگیرکەر/cêgîrker: نفا:[ جێگیر+ کەر( کردن)]

جێگیرکران/cêgîrkiran: نفا:[ جێگیر+ کران]

جێگیرکراو/cêgîrkiraw: نفا:[ جێگیر+کراو( کردن)] چەسپکراو.[ ئینگـ : stabilized]

جێگیرکردن/cêgîrkirdin: نفا:[ جێگیر+ کردن]

:: ئەمریکا چەند رادارێک لە رۆژئاوای کوردستان جێگیر دەکات.{ باسنیوز}

جێگیری/cêgîrî: نچ:[ جێگیر+ ی] هێوران _ هێورین، گیرسانەوە.   

خۆڵی جێگیرکراو/xoľî cêgîrkiraw: نتـ: خۆڵی جێگیر بەهۆی زۆرباش کوتینەوەی.[ ئینگـ : stabilized soil]

خوێندنەوەی جێگیربوون/xwêndinewey cêgîrbûn: نفا: شیکارییەکانی جێگیربوون.[ ئینگـ : stability analysis]

مەرجەکانی جێگیربوون/mercekanî cêgîrbûn: نتـ:[ ئینگـ : stability conditions]

وەشانی جێگیر/weşanî cêgîr: نتـ: 

هاوسەنگی جێگیر/hawsengî cêgîr: نتـ: [ ئینگـ : stabe equilibrium]{ پەیامی ڕەنج، ل، 529}. 

هۆکاری جێگیربوون/hokarî cêgîrbûn: نتـ: هۆکاری جێگیربوونی خاک.[ ئینگـ : stabilization agent]

.

.

__________________________

جێگیر/cêgîr: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەزی نێرینەیە.  

:: جێگیر میدیا حسێن کچە تاقانە بڵاودەکاتەوە.{ خەندان}

.

.

.

.