لووشان/lûşan: کتن: لرفان.
لووشاندن/lûşandin: کتپ: لرفاندن، هەڵلووشین بەکەپوو.
لووشە/lûşe: ن:[ دەنگ] لرفە.
لووشەلووش/lûşelûş: ئانتـ: لرفەلرف.
1 – [ دەنگ] حرمەحرم، فووشەفووش، فیشکەفیشک، لرفەلرف.
:: وولاخ کە جوێ دەبینێت لووشەلووشت دێت.
2 – [ مجـ] دەنگی گریانی کپ.
:: بەترپەي دڵت و لووشەلووشي چڵمي لووتت دڵم ھاتە سەما
لووشکەلووشک/lûşkelûşk: ئانتـ: حرمەحرم.
لووشین/lûşîn: کتن: لووشان.
حەوەلووشک/ĥewalûşk: ن:[ کۆن][ باد] حەمبەلووشک، شەوە : گۆیا جانەوەرێکە لەسەر قەڵافەتی پیریژنان بە دەم گریانەوە ژنانەوە دووی خۆی دەخات بەو بۆنەیەوە، کە لەو نزیکانەدا یەکێك کوژراوە گۆیا ژنانیش وە دووی دەکەون، کە گەیشتنە چۆلێ یەکێکی هەڵدەگری و بۆی دەردەچێت.
هەڵلووشین/heľlûşîn: کتن:[ کباک][ هەڵ+ لووشین] دابلاندن( كباک)، داهێنان، قووتدان.{ گیو، ل، 840}
.
.
______________
لووش ² /lûş: ن: جووتە، جفتە، لەقە.
لووشدان/lûşdan: کتپ: جووتە لێدان بە دوو پێیان.
لووشدەر/lûşder: ف: لرفلێدەر.
لووشکە/lûşke: نتـ: جیفڕکە، لەقە، لوشک.
لووشکەئاوێژتن/lûşke awêjtin: کتن: جووتەهاوێژتن.
لووشکەلێدان/lûşke lêdan: کتپ: لەقەلێدان.
.
.
______________
لووش ³ /lûş: ن:[ خوار] [ باد] کوللێرە.
.
.
.
.