ئافتاو/afitaw: نتـ:[ فەل][ ئاف+ تاو] ئافتاب : رۆژێکه‌که‌ به‌ ئاسمانه‌وه‌یه‌، هه‌تاو.

{

سبحه‌ینێ ئه‌گه‌ر ئافتاو ده‌رپه‌ڕییه‌

ماڵ ماڵ ئه‌وێ ڕۆژێ ده‌هاته‌ بازارییه

}{؟}.

.

ئافتاوه‌/afitawe: نتـ:[ کەرەستە][ ئافتاو+ ئه] لوولێنه‌، که‌مۆڵه‌، مه‌سینه ‌: ده‌فرێکه‌ له‌ ته‌نه‌که‌، مسی زه‌رد یان وه‌رشه‌ دروستده‌کرێت بۆ ده‌ست و ده‌م و چاو پێ شووشتن و ده‌ستنوێژ هه‌ڵگرتن به‌کارده‌هێندرێت.

.

ئافتاوه‌دار/afitawedar: نتـ:[ ئافتاوه‌+ دار] خزمه‌تکارێک له‌ دیوه‌خاناخی میر و ئاغایان و بۆ هه‌ڵگرتنی ئافتاوه‌ و ئاو به‌ده‌ستی خه‌ڵکی داکردن. ته‌رخان کرابوو.

{ من که‌مته‌ر که‌نیز په‌رستارتۆم ||من ئافتاوه‌دار، خزمه‌تکار تۆم}{خانا}.

.

ئافتاوه‌ و له‌گه‌ن/afitawe û legen: نتـ: قاپ و سه‌ر قاپێکه‌ له‌ هه‌مان کانزایه‌، که‌ ده‌ستی له‌سه‌ر ده‌شۆردرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئاوه‌که‌ نه‌رژێته‌ سه‌ر زه‌وی یان فه‌رشانی ناو دیوه‌خانان. ده‌ستێک ئافتاوه‌ و له‌گه‌نی مسواری جوانیان هه‌بووو.

.

ئافتاوپه‌ڕ/afitawpeř: نتـ:

{ جۆگه‌ هه‌م خه‌رگه‌ی خوسره‌وی گوڵ زه‌ر ||که‌ردشان وه‌پڕ وه‌خت ئافتاوپه‌ڕ } {خانا}.

.

ئافتاوگه‌ردان/afitaw gerdan: کتن: پێشه‌سه‌رێکه‌ دروێنه‌وان له‌ توێڵیان ده‌به‌ستن تا تاو له‌ چاویان نه‌دات.

.

ئافتاونیشان/aftaw nîŝan: نتـ: بلووریه‌کی سپی ده‌ستووره‌ له‌شێوه‌ی که‌مۆڵه‌.

.

.

.