گەیشتن/geyiştin: کتن: 

1 . گەیینەجێ و هاتنەپێشەوە.{ خاڵ، ب 3، ل، 219}

2 . بڕکردن، یاوای( هـ)، ڕەسین( کباش، فە)، گەهان _ گهان، گهاشتن، گەهیین، گەیین، گەهشتن _ گهشین( کباک)، گیهان( باد)، هەتەرکردن.[ ئینگـ: arrive]

3 . [ ڕوو] پوختەبوون و خۆشبوونی مییوە و ترشیات و هێندێ شتی تر.{ خاڵ، ب 3، ل، 219} 

4 . نەربوونی برین.{ خاڵ، ب 3، ل، 219}

 دۆخەکانی دەم  کەسی یەکەم   کەسی دووەم   کەسی سێیەم 
تاک  کۆ تاک کۆ تاک کۆ
 ڕابردووی دوور  گەیشتبووم گەیشتبووین گەیشتبوویت گەیشتبووتان گەیشتبوو گەیشتىوون
 ڕابردووی نزیک گەیشتم  گەیشتمان  گەیشتی ، گەیشتیت  گەیشتتان  گەیشت گەیشتن 
 بەردەوام دەگەیشتم   دەگەیشتین  دەگەیشتیت  دەگەیشتن  دەگەیشت دەگەیشتن 
 ڕانەبردوو دەگەم  دەگەین  دەگەیت  دەگەن  دەگات دەگەن
 مەرج  بگەیشتمایە بگەیشتمانایە بگەیشتیتایە  بگەیشتتانایە بگەیشتبایە بهاتبانایە
 داخواز( پرسیار) بگەم بگەین بگەیت بگەن بگە بگەن

گەیشتبووم/geyiştibûm: ف:[ باری کەسی یەکەمی تاکە لە دۆخی ڕابڕدووی دوور لە چاوگی( گەیشتن) دا] 

گەیشتبوویت/geyiştibûyit: ف:[ باری کەسی دووەمی تاکە لە دۆخی ڕابڕدووی دوور لە چاوگی( گەیشتن) دا] 

گەیشتبووین/geyiştibûyin: ف:[ باری کەسی دووەمی کۆ یە لە دۆخی ڕابڕدووی دوور لە چاوگی( گەیشتن) دا] 

گەیشتوو/geyiştû: ئانفا:[ باری کەسی سێهەمی تاکە لە دۆخی ڕابڕدووی دوور لە چاوگی( گەیشتن) دا] گەهشتی، گەهی، گەییو : بۆ میوە و چشتی تر.

بگە/bige: ف:[ باری کەسی سێهەمی تاکە لە دۆخی داخوازی یان پرسیار لە چاوگی( گەیشتن) دا] بگەیە، بڕەسە( کهـ). 
:: هەوڵبدە و بگە بەمیللەتانی دیکە.

  نموونەی گەیشتن وەک پێشگرێک  لە نموونەی داڕێژراو و لێکدراو دا

گەیشتنەوە/geyiştinewe: کتپ:[ گەیشتن + ئەوە] گەیینەوە : گەیشتنەوەی هەر دوو سەری شتێک بە کردی شتێکی تردا. 

:: پشتێنەکە بە پشتما گەیشتەوە.

گەیشتنەیەک/geyiştineyek: کتپ:[ گەیشتن + ئەیەک]

1 . گەیینەیەک، تووشی یەکترنوون.

2 . ڕێکەوت، لێکەوتن.

گەیشتن بە/geyiştin be: کتپ:[ گەیشتن+ بە]

گەیشتن بە ئامانج/geyiştin be amanc: کتپ:

گەیشتن بە ئۆرگازم/geyiştin be orgazim: کتپ:

گەیشتن بێ هەوڵدان/geyiştin bê hewiľdan: کتپ:

گەیشتنگە/geyiştinge: نتـ: شوێنی گەیشتن.{ گیو، ل، 812}

 نموونەی گەیشتن وەک ناوگرێک  لە نموونەی داڕێژراو و لێکدراو دا

بەئاخرگەیشتن/beaxirgeyştin: كتنـ:[ بە+ ئاخر+ گەیشتن] تەواو بوونی شتێكی ناخۆش، دوایی هاتن.

بۆ گەیشتن بە/bo geyiştin be: کتپ:

تا گەیشتن بە/ta geyiştin be: کتپ:

چۆنێتی گەیشتن بە/çonêtî geyiştin be: کتپ:

خەونی گەیشتن بە/xewnî geyiştin be: کتپ:

لەپێناو گەیشتن بە/le pênaw geyiştin be: کتپ:

 نموونەی گەیشتن وەک پاشگرێک  لە نموونەی داڕێژراو و لێکدراو دا

ئازار پێگەیشتن/azar pêgeyiştin: ن، کتن:[ ئازار+ پێگەیشتن] ژان پێگەیشتن. 

:: منداڵەکە کەوت و ئازاری پێگەیشت. 

ئامانجی گەیشتن/amancî geyiştin: کتپ:

بە قۆناغ گەیشتن/be qona geyiştin: کتپ:

بە ڕێککەوتنێک گەیشتن/be řêkkewtin geyiştin: کتپ: گەیشتن بە ڕێککەوتنێک.

بەیەکگەیشتن/beyekgeyştin: کتن:[ بە+ یەک+ گەیشتن]

1 – گەیشتنی دووکەس یا پتر یان دووشت بەیەک یان پێکبڕانی دوودڵدار. 

2 – ژووان، ژوان. 

پێڕاگەیشتن/pêřageyiŝtin: كتپ:[ پێڕا+ گەیشتن]

1 – كات وماوە هەبوون بۆ ئەنجامدانی كارێک.

:: ئیمڕۆ پێڕاناگەم تەواوی كتێبەكە بخوێنمەوە. 

2 – ئاگالێبوون و چاوەدێریكردن.

:: ئەو ژنەی من هەر بە منداڵەكانی ڕاناگات. 

3 – پێگەیشتن (بۆ میوە).

پێگەیشتن/pêgeyiştin: کتپ:[ پێ+ گەیشتن] 

:: مییوەی پێگەیشتوو. 

:: شتێک کە بە جێی خۆی گەیشتبێت. 

پێکگەیشتن/pêkgeyiştin: کتپ: گەیشتنەیەک

تێگەیشتن/têgeyiştin: کتپ:

تێگەیشت/têgeyişt: نفا:[ تێ+ گەیشت( گەیشتن)]  

:: ئەو تێگەیشت لە وانەکانی ژیان. 

تێنەگەیشتن/tênegeyiştin: کتن:[ تێنە( تێ+ نە)+ گەیشتن] بێمایەبوون، نەزانین، تێنەگەیشتن، پەرتبوون : حالـی نەبوون لەقسەوکێشەیەک.

تێنەگەیشتوو/tênegeyiştû: ئانفا: بێمایە( مجـ)، نەزان، پەرت، گێژ : لەڕاستی دوور، هەڵە، چەوت، نادروست.

ڕێگای گەیشتن/řêgay geyiştin: کتپ:

وێڕا گەیشتن/wêřa geyištin: کتپ:

هەواڵی گەیشتن/hewaľî geyiştin: کتپ:

.

.

.

.