سایە/saye: ن:
1 . سا، سێبەر : پاڵ، پەناگا، پەناگە، پەنهان، شارگە : سێبەری قەدی شاخ و گرد.
: سێبەری تەن لەبەر ڕۆشنایی هەتاو یان ڕۆشنایی چرا لە تاریکی دا دەردەکەوێت.
:: لە سایەی خودا بە زیاد بێت.
2 . خوێندنی دەرسی بێ حینجەت کردن
3 . ژەنگی ئاسن
4 . پێش وشەی سەرمایە واتا : دارایی
:: سایە و سەرمایەم چوو.
5 . وشەیەکە لە قوماری پەڕان دا دەگووترێت.
6 . باڵاپۆشی پێش ئاواڵەی ژنانە.
7 . وشتری ناڕەسەن.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 410}.
8 . ڕکێف، لەژێردەسەڵات، لەبەر میهرەبانی خودا.
9 . کەوای شۆڕ و ئاودامێنی ژنانە.
سایەبان/sayeban: ن:
1 . هەرچی سایەی هەیە، بەسێبەر. ئەوەی سێبەر بکات بۆ سەر وەکو کەپر، چەتر و سەیوان.
2 . بریتی لەپیاوی مەرد و خاوەن چاکە.
{
ئەبرۆی کەمان، کێسووی کر مەند، زاری بە خەند، باڵای بڵەند
هەم سایەبان ، هەم سوورەجان، هەم نارەوان دوو نارەوەن
،
لەو ڕۆژەکە دوورەبۆتەوە سایەت لەسەری من
سووتاوە لە تاوت هەموو جان و جگەری من
}{ وەفایی}.
سایەبوون/saye bûn: کتن:
1 . چاوەڕێ بوون.
2 . هەست ڕاگرتن.
سایەپەرست/saye perist: ئان: کەسێ یان ئاژەڵێ یان درەختێک ئارەزووی لەبەر سێبەری هەبێت.
سایەپۆش/saye poş: ن: کۆڵانی تەنگ کە سەری خانووەکان گەیونەیەک.
سایەتەواو/saye tewaw: نتـ:
سایەترس/saye tirs: ئانتـ: کەسێک کە تەنانەت لە سێبەری خۆشی بترسێت.
سایەچەور/saye çewir: ن:
1 . پیاوی دەهندە و دلۆڤان.
2 . کەسێک کە قازانجی بۆ دەست و پێوەندی زۆربێت.
:: پیاوێکی سایەچەورە.
سایەخۆش/sayexoş: ئانتـ: خۆش سێبەر: درەختێک کە بە گەڵا و سێبەرێکی خۆشی هەبێت.
سایەدار/sayedar: ئانتـ: سایەڎار( هـ)، سێبەردار : پەنادەری لێقەوماوان.
سایەداری/sayedarî: نچ: سایەڎاری( هـ).
سایەک/sayek: ن: سا، سایە، سێوەر.
سایەکاری/sayekarî: ن: سەرلێشێواندن.
سایەلێ کردن/sayelêkirdin: ن: سێبەرلێکردن.
سایەنشین/sayenişîn: ن: سێبەرنشین: کەسێکی بێکارە هەر لەسێبەر دانیشتن و بەدوی کارێک دا نەگەڕێت.
سایەوان/sayewan: نتـ: سایەبان.
سایەوشک/sayewişk: ئانتـ:[ مجـ][ سایە+ وشک] بریتی لەڕژد، چرووک، چکوس، دەسقوچاو، ڕەزیل.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 410}.
سایە وپەنا/saye û pena: نتـ: داڵدە، مەکۆ، جێ خۆشاردنەوە.
.
.
.
.