قومار/qumar: ن:[ واز]
1 – گەمەکردن لەسەر پارە.
2 – فڕتوفێڵ، فشە،
3 – گاڵتە، یاری، کایە.
قومارباز/qumarbaz: ئانفا:[ واز] قومارچی، مەردومی فێڵباز، دەغەڵ، قەشقە، ناڕاست.
قوماربازی/qumarbazî: نچ:[ واز] قومارچێتی، دەغەڵی، قەسقەیی، ناراستی، فێڵبازی.{ گیو، ل، 721}
قومارچی/qumarçî: نتـ:[ واز] قومارباز، قومارکار : کەسێک پیشەی قومارکردن بێت.
قومارچێتی/qumarçêtî: نچ:[ واز] قوماربازی : ئەوەی پەیوەندی بە قومارەوە هەبێت
قومارخانە/qumarxane: نتـ:[ واز] قومارگە، کازینۆ.
قومارکار/qumarkar: نفا:[ واز] قومارکەر.
قومارکەر/qumarker: نفا:[ واز] قومارباز.
قومار کردن/qumarkirdin: کتپ:[ واز] قومارکردن لەسەر پارە، خەریکی قوماربوون.
.
زاراوەی قومار لە واتای جیاجیا دا |
تاس/tas: ن:[ واز] زار : مۆرەیەکی چووکی شەشەپەڕە کە لەیەک هەتا شەشی لەسەرنەخش کراوە و بۆ کایە و قومار کەڵکی لێوەردەگرن.
دۆڕان لە قوماردا/dořan le qumar da: کتپ:[ واز] پەسكەوتن، وە دواوەكەوتن لە یاری قوماردا.
دۆڕاندن لە قوماردا/ le qumar da: کتپ:[ واز] پەسی ( ئەردە)، دانان، دانیان.
لاج لاج/lac lac: ن:[ واز][ کە] کەسێک وەستا بێت قوماربازی یان کەسێکە سەری لە قومار باش دەربچێت.
لە قومار دۆڕاندن/le qumar dořandin: کتن:[ واز] لەدستچوون و زیان کردن.
لە قومارێدا بردنەوە/le qumarêda birdinewe: کتن:[ واز] بردنەوە _ برنەڤە( کباک) : قازانج کردن،
لە قومارێدا هاوبەشی کردن/le qumarêda hawbeşî kirdin: کتپ:[ واز] پاڤان( کباک)
.
.
.
.