ماڵین/maľîn: کتپ:[ ل]
1 – سوونەوە، ماشتن، ماڵای( هـ) : گەسک لێدان، گزگ و پارۆلێدان یان پاککردنەوەی شوێنک بەگسک یان بەفرماڵ.
2 – ساوین، دەست پێداهێنان.
:: ڕۆنی پیاماڵی،
3 – لێدان.
:: کوتکێکی پیا ماڵی.{ هەژار، ل، 796}
4 – بەرپێدانی بەرگن بۆ لباد.
ماڵینەوە/maľînewe: کتپ:
کۆکردنەوە سەریەک.{ گیو، ل، 847}
پاککردنەوەی بەردەمی بەرداش لە ئارد.{ خال، ب 3 ، ل، 444}
.
ئهڵماڵین/eľmaľîn: كتن:[ كهـ][ ئهڵ+ ماڵین]
1 – ههڵمالین
:: كهمێ باڵت ئهڵماڵ، تا تیماری زهخمهگهبكهم.
2 – ههڵكردن.
:: ئهڕا چه باڵ ئهڵمالیده؟.
بەدەست ماڵین/bedest maľîn: کتپ:[ بەدەست+ ماڵین] پەرخ، شێلان.
بەسەرداماڵین/beserdamaľîn: کتپ:[ بەسەردا+ ماڵین] داپڵۆستن، داپڵۆساندن، داپڵۆسین : بەچەپۆکی لێدان.
بەیەکداماڵین/beyekda maľîn: کتپ:[ بەیەکدا+ ماڵین] تێکبەزن، بەیەکداچوون، چوون نێویەکی دووشت، دەپاڵ یەک ڕاچوون، تێکۆەڕین.
پێداماڵین/pêdamaľîn: کتپ:[ پێدا+ ماڵین]
1 – پێدادان، پێدا کێشان، پێداهێنان، پێداماڵێنی شتێک بە شتێکی دیکەدا.
2 – لێدان بەدار.
چەک داماڵین/çek damaľîn: کتپ:
داماڵین/damaľîn: کتپ:[ دا+ ماڵین]
1 – داپرووزقاندن، هۆرپڕووسقناێ( هـ)، دار ڕووتاندن، ڕووتکردنەوی لکەدار لە گەڵا و دەنک.
2 – گووراندن، داماڵین، هاراندن، سەربڕین، تێخوڕین، ڕاخوڕین، کوورژاندن.
داناماڵین/danamaľîn: کتپ:[ ]
:: خۆی بەئانقەست دوا دەخات، بەڵام هەرگیز بە ئانقەست خۆی داناماڵێت.
راماڵین/řamaľîn: کتن، کتپ:[ ڕا+ ماڵین] راماڵدان، راماڵکردن.
1 – داماڵکردن، داشۆڕان، داخوران : وەک ئاو کە قوڕ رادەماڵێت.[ ئینگـ : Erosion ]
:: لافاو هەمیشە شارێک رادەماڵێت.
2 – وەلانان، خاوێنکردنەوە، جۆماڵکردن( مکـ).
قۆڵ هەڵماڵین/qoľ heľmaľîn: : کتپ:
لەبەرداماڵین/leberda maľîn: کتپ:
1 – ڕووتکردنەوە، داکەندنی چشتێک لەچشتێک، لابردن و ماڵینی چشتێک لەچشتێک بەدەست.
:: قاپە چەورەکە داماڵە.
2 – دەست پێداهێنان، دەست بەسەرداماڵین.
ههڵماڵین/heľmaľîn: كتن:[ هەڵ+ ماڵین] ئهڵماڵین( کهـ).
.
.
.
.