قەر/qer: ن:[ ئاب] دەستەواو، وام.
قەرد/qerd: ن: دەین( ع)، قەرت، وام، واو.
قەردار/qerdar: نتـ:[ قەر+ دار] قەرتدار.
قەرز/qeriz: ن:[ بیا][ ع : قرض] قەرد.
قەرزار/qerzar: نتـ:[ قەرز+ ئار] قەردار، وام لەسەر.
قەرزخواردن/qeriz xwardin: کتن:[ قەرز+ خواردن] نەدانەوەی دەین.
قەرزدار/qerizdar: ن:[ قەرز+ دار] قەرزار.
قەرزداری/qerizdarî: نچ: قەرزاری.
قەرزدان/qerizdan: کتن: بەوام فرۆشتن.
قەرزدانەوە/qerizdanewe: کتن: وام گەڕاندنەوە بۆ خاوەنی.
قەرزکردن/qerizkirdin: کتپ: دەین کردن، وام وەرگرتن.
قەرزکۆر/qerizkor: ئانتـ: قەرزکوێر.
قەرزکوێر/qerizkwêr: ئانتـ: کەسێ دانەوەی قورز وە درەنگ بخات.
قەرزوقۆڵە/qeriz û qoľe: نتـ:[ قەرز+ و+ قۆڵە] دەینی بڵاو، وامی پرژ.
.
.
__________________
قەر/qer: ن:
ئەندازە، قەدەر.
قەرا/qera: ن: ئەندازە، قەدەر _ قەدر.
:: بە قەرای تۆم هەبایە.{ هەژار، ل، 576}.
.
.
___________________
قەر/qer: ن:
1 – [ ڕەنگ] قەرە( تور). ڕەش، سیا( فار). یان سووری ئاماڵ ڕەش. تاریکی.
2 – [ ئاین] فریشتەی بەخت لە قاڵبی بنیادەمدا.
3 – [ ] ناوی ئەڤیندارێکی چیڕۆک.
4 – [ کەش] خووس، زوقم.
قەراتە/qerate: ن: ڕێشکەوپێشکە : بەرچاوهاتنی شتێ کە نییە.
قەراچۆ/qeraço: ن: قڕ، کوشتنی بە کۆمەڵ.
قەراچۆ تێخستن/qeraço têxiatin: کتپ:[ قەر+ ئا+ چۆ( چۆڵ) تێخستن] گوشتنی گشت کەس لە دوژمن.
قەرانتو/qerantû: ن: ڕەشایی گیاندار لە دوورەوە. تارمایی.
قەرە/qere: ن:[ ڕەنگ][ تور: kara] ڕەش، سیا : دژرابەری سپی یە : dijraberi spî ye( کباک){ ئیزۆلی، ل، 656}.
1 – سووری ئاماڵ ڕەش.
3 – بنەمای بیانوو، هۆی تەشقەڵە.
4 – ئەمەی بۆ قەرە کرذوە، دەیەوێت بیانوو بگرێت.
5 – لکی تازەی ییەکساڵە.
6 – تارمایی، ڕەشایی لەدوور یان تاریکی.
7 – ڕام، فێر، کەوی
8 – چێشتەخۆرە
9 – فەریک
10 – سۆڕاغ، سۆسە : بەخەیاڵ دۆزینەوەی شتی گوم و نادیار.
:: قەرەم کردووە دەزانم ها کو ؟ .
قەرەباش/qerebaş: ن:[ ڕەنگ] قەرەواش : ژنی کارەکەری ماڵ.
قەرەباغ/qerebaẍ: ن: قەرەباڵغ [ تور : قەرەبالک : karabalik ، kalabalik : ڕەشەماسی]
1 – [ مجـ ] پڕایی حەشامات لە پرایی.
2 – چەقە و هەرای زۆر.
قەرەباغی/qerebaẍî: ن:
1 – سەر بە قەرەباغ
2 – هەوایەکی گۆرانی کوردییە.
قەرەباچکە/qerepaçike: ن: قشقەڵە، قشقەڕە.
قەرەبرووت/qerebirût: ن:
1 – بارووتی ڕەش
2 – سووتاوی زۆر سووتاو.
3 – بریتی لە شتی ووشکەوەبووگ.
قەرەبوون/qerebûn: کتن:
1 – ڕام کردن، کەوی کردن.
2 – چێژەبوونی نچیر.
قەرەبەخت/qerebexit: ن: بەدبەخت، چاڕەڕەش، کڵۆل.
قەرەبەربانگ/qereberbang: ن: تاریک و ڕوونی بەیان، بومەڵێڵە.
قەرەبەش/qerebeş: ن:
1 – قەرەبەخت
2 – جۆرێ مرواری
3 – ئاژەڵی ڕووخسار ڕەش و سپی تێکەڵاو.
قەرەبەشە/qerebeşe: ن: مرواری ڕەش.
قەرەپەست/qerepest: ن: بەزۆر تێ ئاخنین، پەستاوتن.
:: وای بشێلە قەرەپەستی بکە.
قەرەپەستۆک/qerepestok: ن: قەرەپەست : دەڵەک دان، پاڵەپەستۆدان.
قەرەپشی/qerepişî: ن: چەتە، دز، ڕێگر.
قەرەپوول/qerebûl: ن:
1 – پارەی وورد
2 – جۆرێ برینی بە قرتماخە لە پشت یەکسمی ووڵاغ.
قەرەتوون/qeretûn: ن:
قەرەکەوتن/qerekewtin: کتن: تخوون کەوتن. نزیک بوونەوە.
قەرەنتو/qerenitû: ن: تارمایی، قەرانتو.
قەر و قوتە/qer û qute: نتـ: برێتی یە لە فەقیر و هەژاری لادێ.
قەرێ/qerê: ن: قەرە، تاریکی.
.
.
_________________
قەرە/qere: ن: نزیکی، تخوون.
:: خۆم لە قەرەی نادەم.
:: خۆت لە قەرەی مەدە.
.
.
______________________
قەرە/qer: ن: ڕەعیەتی بێ جووت و گا.
قەرەیی/qereyî: ن:
1 – ژیانی ڕەعیەتی بێ جووت و گا.
2 – گندۆرەی قەرەوی.
.
.
______________________
قەر/qer: ن: چەڵتوک جاڕ، مەرەزە.
قەرێنە/qerêne: ن: چەڵتووک بۆ ذووەهەم جار لە دینگ دان.{ هەژار، ل، 580}
.
.
.
.