هەڵگەڕان/heľgeřan: کتن:[ هەڵ+ گەڕان

1 – هەڵچوون بەقەد دار و درەخت و شوێنی بەرزدا.{ خاڵ، ل، } 

:: بەدار هەڵگەڕا. 

:: بەچیا هەڵگەڕا. 

2 – ڕۆیشتنی جانەوەر بەلەشدا. 

:: ئەسپێم پێ هەڵگەڕا. 

:: دوپشکێکیم پێ هەڵگەڕا. 

3 – بزڕکان _ بزڕکاندن، بۆڕین، هەڵبزڕکان، بڕکانەوە : خراپ بوونی شیر لە کاتی کوڵاندا. 

:: شیرەکە هەڵگەڕاوە.{ هەژار، ل، 998}.   

4 – هەڵبڕسکان.{ گیو، ل، 921}.  

هەڵگەڕانەوە/heľgeřanewe: کتن:

1 – ئاوەژووبوونەوە، ژێروڕۆبوون  

2 – بریتییە لەپەشیمان بوونەوە. 

هەڵگەڕاندن/heľgeřandin: کتپ: 

1 – وەڕگەڕاندن. 

2 – بەڕەوژوور سووڕاندن. 

3 – بەڕەوژوور گەیاندن. 

:: پەز هەڵ گەڕێنە چیا. 

هەڵگەڕاندنەوە/heľgeřandinewe: کتپ: 

1 – وەرگێڕان: وەک بەڵەم و کەشتی لەناو ئاودا.[ ئینگـ: capsize]

2 – بریتییە لە پەژیوان کردنەوە.

هەڵگەڕاننەوە/heľgeřaninewe: کتپ:[ ئەردە] هەڵگەراندنەوە. 

هەڵگەڕاو/heľgeřaw: ئانفا:[ هەڵگەڕان] ئاوەژوو، وەرگەڕاو. 

1 – شیری بزڕکاو. 

2 – داگەڕاو : پێستی پڕ لە دوومەڵ و زیپک. 

:: لەشی لە زیپکان هەڵگەڕاوە. 

3 – داقناو بە ئەسپێ و زیندەوەر. 

هەڵگەڕاوە/heľgeřawe: نفا: ژێر و ڕۆکراو.   

هەڵگەڕیاگەوە/heľgeřiyagewe: نفا:[ کباش] لە دۆستی پەشیمان. 

هەڵگەڕیانەوە/heľgeřiyanewe: کتپ:[ کباش] هەڵگەڕانەوە.   

هەڵگەڕیاو/heľgeřiyaw: نفا: بەرەواژوو، ئاوەژوو.   

 زاراوەی هەڵگەڕان لە واتای جیاجیا دا

بەبرینگ هەڵگەڕان/bebirîng heľgeřan: کتپ:[ مکـ] نەخۆشی یەکە تووشی مەڕ دەبێت کاتێک کە خوریەکەی دەبڕیتەوە و ئەوجا خوری دیکە ناگرێت.

پێداهەڵگەڕان/pêdaheľgeřan: کتن:[ پێدا+هەڵگەڕان] پێداهەڵگەڕان.

1 – وەسەرکەوتن لە خوارەوە بەرەو سەر، چوونەسەر بە کێو و بەرزایی. 

2 – جڕوجانەوەر کەوتنە لەش.

:: ئەسپێم پێهەڵگەڕە.

:: لەو مێروولانە نزیک مەبەوە پێت هەڵدەگەڕێن.

پێداهەڵگەڕاندن/pêdaheľgeřandin: کتپ:[ پێدا+ هەڵ+گەڕاندن] پیاهەڵگەڕاندن.

خاڵی هەڵگەڕان/xaľî heľgeřan: کتپ:

ڕەش هەڵگەڕان/řeşheľgeřan: کتن: ڕەشبوون، تاریک بوون، ڕەش داگیرسان.  

ڕەنگ هەڵگەڕان/řeng heľgeřan: کتپ: ڕەنگ پەڕین.{ گیو، ل، 921}. 

زەرد هەڵگەڕان/zerdheľgeřan: نتـ:[ نخ] ڕەنگ پەڕین : یەکێ لە نیشانەكانی خوێن بەربوونی گەدە ئەمانەن : سەرەگێژە، ماندوویەتی بێ وچان، بێهێزی، لاواز بوون و زەرد هەڵگەڕان.  

سپی هەڵگەڕان/sipîheľgeřan: کتپ:

سوورهەڵگەڕان/sûrheľgeřan: کتن:[ ڕەنگ] سووربییەی( هـ)، سووربوون، ڕەنگی سوور بەسەرداهاتن.[ ئینگـ : redcolouration ، reddening]

شین هەڵگەڕان/şîn heľgeřan: کتن:[ نخ][ شین+ هەڵگەڕان ] لێرەدا مەبەست لە پەڵەی شین بوونەوەیە لەسەر پێستی لەشی مرۆڤە، هۆکارەکەشی کەمی ئۆکسجینە لە هیمۆگلۆنینی دەزوولەی خوێنیەنەکانی لەش.[ لا : cyanosis]{ پەزیشکی، ل، 03}.

لێهەڵگەڕانەوە/lêheľgeřanewe: کتپ: سەرکێشی کردن. 

.

.

.

.