وەرگەڕان/wergeřan: ن، کتپ:[ وەرگەڕوەرگەڕگەڕان )+ ئان)] [ ئینگـ : capsizing][ ئینگـ : capsize]

1 – لەڕێ لادان. هەڵپڵان( زەن) : لادان لە بیرو باوەڕێک.{ خال، ب3، ل، 494}

2 – ڕژان، سەرەوێژبوون، سەرنخون بوون، قڵپ بوون، نقۆت بوون، وەرچەرخان. 

3 – چێوور/çêwir: ن: پاچڤە، وەرگەڕان : وەرگەڕاندن لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی دیکە. 

وەرگەڕاندن/wergeřandin: کتپ:[ وەگەڕان+ دن] بەدلکرن : bedil kirin، تێڤەل کرن: têvel kirin، خستنەبڕی، سووڕاندن، گۆڕین، گوهارتن : guhartin، گوهەڕاندن : guheřandin ، گوهۆراندن : guhořandin، لەباتیدانان، لەبریدانان، لەجیاتیدان.[ ئینگـ : changing]

وەرگەڕاندنەوە/wergeřandinewe: كتن: كتپ:[ وەگەڕاندن+ ئەوە] بادانەوە، خولاندنەوە، كرداری سووڕدان _ سووڕاندنەوە، كەوانەكردن، كلكردنەوە( کباش).[ ئینگـ : rotate].

وەرگەڕانی جومگەکان/wergeřanî cumgekan: کتن:[ وەرگەڕان+ ئی+ جومگەکان] جومگە وەرگەڕان، لەجێ چوون، پیزەوەن.  

وه‌رگەڕانی منداڵدان/wergeřanî mindaľdan: کتپ:[ توێ] بەهۆی ئەمانەوە دەبێت : زەبری منداڵ بوون یان لە بارچوون یا پشتێنی تەسک وە یان پێڵاوی پاژنە بەرز وە یان دوومەڵی منداڵدان.    

وه‌رگەڕاو/wergeřaw: ئانفا: سەرەوژێر، لیوی _ لییویی( هـ)، وەرگەڕیاو، هەڵگەڕاو.

:  سرکەی وەرگەڕاو بۆ شەراب.

:  برنج لەبەر بێ ئاوی وەرگەڕاوە بە داڕووجان.

وه‌رگەڕاوە/wergeřawe: ن: هەڵگەڕاوە.  

وەرگەڕایی/wergeřayî: ئانفا:[ کباک] [ ئینگـ : capsized]{ سەلاحەدین، ل، 117}. 

وەرگەڕێ/wergeřê: نفا: بادەوە. 

.

 گوڵبژێرک لە پەیڤی وەرگەڕان لە شێوەی ووشەی ئاڵۆزدا 

لە ئایین وەرگەڕان/le ayîn wergeřan: کتپ: لە دین وەرگەڕان، واز لە ئایینی خۆهێنان.

بەخت وەرگەران/bext wergeran: کتپ:[ بەخت+ وەرگەڕان] چەواشە بوونی ئەحوالـی کەسێک لە باشی بۆخراپی.

:: دەک ڕەبیی تەخت و بەختت وەرگەڕێت.

بەخت وەرگەڕاندن/bext wergwřandin: کتپ: چاڕەش کردن.

بەخت وەرگەڕاو/bext wergeřaw: نفا:[ بەخت+ وەرگەڕاو(وەرگەڕان)] کۆست کەوتوو.

دووچاری وەرگەڕان بوون/dûçarî wergeřan bûn: کتن:[ دووچار+ ی+ وەرگەڕان+ بوون]

لە …. وه‌رگەڕان/le … wergeřan: کتپ: واز لە ئایینی خۆهێنان( زەن). 

.

.

.

.