پەردوو/perdû: ن: پاشپەردە، بووکینان : ژووری بووک و زاوا لە شەوی بووک گواستنەوە، پەردەی بووک و زاوا.
بای پەردوولێدان/bay perdûlêdan: کتن: لەپەردوودا هیچ پێنەکران، لەبەر سام ڕێنیشتن و دڵەکوتە.
:: سەرسام بوونی زاوا لە پەردوو دا کە تەنانەت دڵ تۆقین و پەردووگیربوون و مەرگیشی بە دواوەیە.
تێبیینی |
پەردوو و پەردە، هەریەک ووشەن.
دوو تیپی( ئە) و( ئوو) ئاڵوگۆڕیان دەگەڵ یەکترهەیە وەک( مردوو _ مردە)، ( بردوو _ بردە)( کولـلە _ کوللوو)}{ نانەوازادە}. |
پەردووگیر/perdûgîr: کتن:[ پەردوو( پەردە)+ گیر( گیران )] پەردەگیر، تازەزاوا کە لە پەردەدا بمرێت یان نەخۆش بکەوێت.
پەردووگیربوون/perdûgîr bûn: کتن:[ پەردوو( پەردە)+ گیر( گیران)+ بوون] پەردەگیربوون : مردنی زاوا یان نەخۆشکەوتنی لەوشەوی پەردوو دا.
.
.
_____________
پەردوو/perdû: ن:[ ئەند] ئالاش _ هەڵاش، پردوو، سەرمیچ، لیشامە _ لیشمە :
1 – دار، بەرد و زەڵ و قامیشێکە کە لەسەر دارەڕا دادەنرێت، پاشان گلەبانی لەسەر دەکرێت.
2 – ووردە چێوێکی تەنک و پان و چووکە کە لە نێوان دارەڕاکانی میچی دەدە و سوڕغی میچی لەسەر دەکەن.
.
.
.
.