پەرۆش ¹ /peroş: ئان، ن:
1 – ئاخ، ئاهین( کباک) _ ئاهێن، ئالووس، پەرێشانی، پەژارە، پەکوو، پووشکوول، تاوان، جەخار، حەچمەت، حەیف، خەم، خەفەت، داخ _ داخی دڵ، دەرد، دلمڕیی، دڵگری، سەخلەتی دڵ، سۆ _ سووێ، شڕوو، کزی، کۆڤان _ کووڤان، کۆلاو، هەژمەت.
{
ئیمرۆ خەلکی خاوەن هۆشە
بۆ ئامانجی بە پەرۆشە
بۆ شتێ ئەڵقە لە گۆشە
کە سەودڕی منیشە و تۆشە
}{دیلان}.
پەرۆش بەخواردن/peroş bexwardin: کتن: سوولێبوونەوە، دەست بەئەژنۆخۆدادان، خەمخواردن.
پەرۆش دڵ/peroş diľ: ئانتـ:[ کباک] دڵ بەپەرۆش.
پەرۆشدار/peroşdar: ئانتـ: خەمگین، شالـی، کۆڤاندار _ کووڤاندار _ کووڵۆڤان، کز، کوولک، ئەجین، داماو، خدۆک، خەمخۆر، باەس( کباک)، دڵگە، بێنافسۆک.
پەرۆشداری/peroşdarî: نچ:[ پەرۆش+دار+ئی] خەمباری.
بەپەرۆش/be peroş : ئانتـ: خەمخۆر، خەمگین، کز، برەش( کباک).
بەپەرۆش بوون/be peroş bûn: کتن: نیگەران بوون، خەمخواردن، خاترجەم نەبوون لە بابەت کەسێک یان تشتێکەوە.
بێ پەرۆش/bê peroş: ئانتـ:[ بێ+ پەرۆش] سەرگندان( کباک)،
.
.
__________________
پەرۆش ² /peroş: ن:[ ڕوو] گیایەکە گەڵای وەکوو گوێی تاجی وایە و قەراخی گەڵاکانی وەکوو دمی مشاری و دڕواوییە، چەند گوڵێکی زەردی دڕواوی دەردەکات.
.
.
__________________
پەرۆش ³ /peroş: ن:[ ناڤ]
1 – ناوە بۆ ڕەگەز یان جێندەری نێرینەیە، لە زمانی کوردی دا.
2 – نازناوی شاعیری گەورەی کورد عەبدوللە پەرۆشە.
.
.
.
.