قوله/qule: ن:[ توێ] پێ.[ ئینگـ: Tower].
قولەپێ/qulepê: نتـ:[ توێ][ قولە+ پێ] زەنداپێ، بازنداپێ، قاپ، کشتەکی پێڵو، کڕکڕەی پێڵو : جومگەی نێوان لاق و پێ.[ لا: Tarsus] .
قولەفیسکە/qulefîske: ن:[ توێ] ڕەفیسکە، قولەفیسقە: ڕەگی بن ئەژنۆ.
قولەقاچ/quleqaç: نتـ:[ توێ]
1 . جومگەی پا، پشت قاپی پا.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 569}
سێقولە/sêqule: نتـ:[ سێ+ قولە] سێپا. چەتاڵ.
سێقولی/sêqulî: نتـ:
.
.
_________
قولە/qule: ن:[ ئەند]
1 . قوللـە : پایەیەکی کورتە، کە ناوبەناو لەسەر دیواری شورای شار یا قەڵا دروستکراون، بۆ ئەوەی ئەگەر ھێرشی کرایەسەر، پاسەوانەکان لە سەر دیوارەکەوە لە پەنای ئەو پایە کورتانەدا داکۆکی لە شارەکە بکەن دژی ھێرشھێنەرانی دەرەوە.{ بەدەم ڕێگاوە گوڵ چنین}
2 . وشترگەڵوو : ڕێگە ئاوی ژێرزەمینی لە بۆری یا لە سواڵەت دروستکراو بۆگواستنەوەی ئاوی ڕووبار.{ مەردۆخ، ب، ل، }
قولەبانک/qulebanik: ن:[ ئەند]
1 . بەرهەیوانێکە لەسەربان دەکرێ نوێن و شتی تری تێدا دادەنرێ.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 569}
2 . ئۆدەی سەربان بۆ ئەسپابی خەو لێ دانان، هەورەبان{ گیو، ل، }
.
.
_________
قولە/qule: ن:[ ڕوو] درەختی بەرز.
قولەگیا/qulegiya: نتـ:[ ڕوو] بسکەگیا، چەند چڵێک.
.
.
_________
قولە/qule: ن:[ ئاژ]
1 . ئەسپی ڕەش
2 . بارگیری ناڕەسەن
3 . بزنەموی ڕەنگ سپات.{ هەژار، ل، }
چارەوێی ڕەنگ شێ
هەسپێ قولە/qule: ن:[ ئاژ] ئەسپی شێ.{ خاڵ، ل، }
.
.
__________
قولە/qule: ن:[ جێۆ] قوللـە : ترۆپکی چیا
قولە/qule: ن: پۆپە، چیە، دوند، قەلەپۆپە، کڵاوە، لوتکە.{ مەردۆخ، ب، ل، }
.
.