کشانەوە/kîşanewe: کتن:[ کشان+ ئەوە]
1 – پاشەکشە، پاشڤەچوون( کباک). [ ئینگـ : to draw back ، ]
:: کشانەوە لە بەرەیەکی شەڕ.
:: کشانەوە و بایکۆت کردن.
2 – بەرەودوا چوون، گێڵایەوە( هـ) : گەرانەوەی شت بۆ دواوە.{ گیو، ل، 769}.
:: ئاوەکە کشایەوە. { خاڵ، ل، 360}
3 – چوونەدەرەوە لە.
:: بەرەی ئۆپۆزیسیۆن بەتوندی لەهۆڵی پەڕلەمان کشانەوە.
4 – درێژبوون بە ڕاکێشان.
:: وەک لاستیک لەبەریەک دەکشێتەوە. { هەژار، ل، 617}
کشانەوە لەناکاو/ kîşanewe le nakaw: کتن:[ کشانەوە+ لەناکاو] پاکیشانەوە( کهـ).
کشاندنەوە/kîşandinewe: کتن:[ کشاندن+ ئەوە] بەرەوپاش بردن.
کشاننەوە/kîşaninewe: کتپ:[ ئەردە][ کشان+ ن+ ئەوە] کشاندنەوە
کشانەوە لە نێوە زاراوەکانی زمانەوانی دا |
بڕیاری کشانەوە/biřyarî kîşanewe: نتـ:[ ڕامیا][ بڕیار+ ی+ کشانەوە]
پرسی کشانەوە/pirsî kîşanewe: نتـ:[ ڕامیا][ پرس+ ی+ کشانەوە]
کارتی کشانەوە/kartî kîşanewe: نتـ:[ ڕامیا][ کارت+ ی+ کشانەوە]
نرخی کشانەوە/nirxî kîşanewe: نتـ:[ ئاب][ نرخ+ ی+ کشانەوە]
هۆکاری کشانەوە/hokarî kîşanewe: نتـ:[ ڕامیا][ هۆکار+ ی+ کشانەوە]
هێرش و کشانەوە/hêřiş û kîşanewe: کتن:[ سەز][ هێرش+ و+ کشانەوە]
.
.
.