ئێش/êş: ئان:[ ئاڤێستـ: یه‌سکه ] یێش
1 – [ توێ] ئازار و ژانی له‌ش( فیزیکی و ماددی)، یێش، ده‌رد، گل( بۆ چاو)، زرییکه.[ ئینگـ : ache, algesic]
2 – ژوار، ئازاری گیان، ناره‌حه‌تی، خه‌م، خه‌فه‌ت، سو‌و، په‌ژاره، بار، بوشکول، کزی، که‌سه‌ر، ئالووس، ناهه‌مواریی، یێش.
{
لێڕه‌ش واکهوتووم به ده‌م دهردوه
له ئێشی دووری و ئاهی سه‌رده‌وه
}{ پیره‌مێرد}.
تێبینی |
: ژابا : یهسفهی ئاڤێستایی بهڕڕمبهر به (ئێش) ده‌زانێت به کام ئه‌و به ئه‌و ڕه‌نگ به بیمڕای و نه‌خۆشی داناوه و له‌بن دیالێکتی (هه‌وێکی) دا ( ئێشان) به نه‌خۆشی ده‌ڵێن |
: چ ڤهفی دێشم = تۆزک نه‌خۆشم. |
:: بێ ئێش: بێ ئازار،
:: به‌بێ ئێشی، به‌بێ ئێشێتی.
ئێشان/êşan: ن، کتن:
1 – هه‌ستکردن به ژان و ئازاری( ماددی و مینه‌وی) هه‌ست به ئازارکردن
:: دڵی ئێشاوه.
2 – په‌یدابوونی ئازار له ئه‌ندامێكی له‌ش ژانكردن، پیشان، وه‌ژان هاتن، وه ئازاهرهاتن، گلكردن، هه‌ست كردن بهپهیدایوونی ئازار( له ئه‌ندامێكی له‌شدا).
:: پێیان بڵێ پشتی دێشێت( ده‌ئێشێت) ناتوانێت بێت.
:: منداڵهگان هه‌موو چاویان دهئێش
:: چۆن پشت له ئۆرا دێشێت ده‌بێت سهرماكاری لێكردبێت.
ئێشانه‌وه/êşanewe: كتن:[ ئێشان+ه‌وه] کولانه‌وه، وهئێشهاتنهوه.
ئێشاندن/êşandin: کتپ:
1 – ئازاردان، ئه‌زیه‌تدان، ژانبردنهرڵ، وه‌ژان هێنان، په‌یداکردنی ئازار له له‌شی که‌سێکدا.
:: زۆریان لێدابوو ته‌واوێک ئێشاندبوویان.
2 – هه‌ست بریندارکردن، ئازاردانی که‌سێ به قسه یان هه‌ر وه‌سیله‌یه‌کی تری غه‌یره ماددی، ناهه‌مواریی هێنانه به‌ر( که‌سێک) هه‌راسان کردن، یه‌شاندن، کولاندنه‌وه، ئارهاندن، شه‌بکاندن.
ئێشای/êşay: نچ:[ هـ] ئێشان، ژان.
ئێش بە گەرمی/êş be gerimî: نتـ:[ ئێش+ بە+ گەرمی] .[ ئینگـ : Thermalgesia]
ئێش بڕ/êş biř: نفا: ئازاربڕ.
ئێش بڕین/êş biřîn: كتن:[ ئێش+ بڕین] ئازاربڕین، ئازاركهمكردنهوه.
ئێش پێگه‌یاندن/êş pêgeyandin: کتپ:[ ئێش+ پێ+ گه‌یاندن] کزاندنهوه.
1 – ئێشاندن. ئازار پێگه‌یاندن.
2 – جهزروه پێگه‌یاندن، پێوه‌دان، چزهڵێههڵستان، شلهکوتی مهرگکردن.
ئێش پێگه‌یشتن/êş pêgeyiştin: کتن:[ ئێش+ پێ+ گه‌یشتن] کزان.
ئێشدار/êşdar: ئان:[ ئێش+ دار]
1 – گیانادهر، دناک، رهنجور، ده‌رده‌دار. به‌لاێ بوونا نه‌سائی یا.
2 – پڕئێش و کوڵ، ژاندار.
ئێشدارهکی/êşdarekî: نچ:[ ئێش+دار+ هكی] ئه‌وه‌ی به‌ئازار بێت.
ئێشدهر/êşder: ئان:[ ئێش+ ده‌ر(دان)] ئازار ده‌ر.
ئێش ڕه‌ڤاندن/êş revandin: کتن: ئێش سووک کردنه‌وه.
ئێش کوژ/êş kuj: ئانفا:[ ئێش+ كوژ( كوشتن)] ئه‌و ده‌رمانه‌ی كهئێش داده‌مركێنێته‌وه.
ئێش کوشتن/êş kwştin: كتن: [ئێش+ كوشتن] ئێش دامركانه‌وه.
ئێشنای/êşnay: کتن:[ هـ] ئێشاندن.
ئێشوئۆف/êşûof: نتـ:[ئێش+ و+ ئۆف] ژان
:: ددان ئێشان زۆر به ئێش و ئۆكه.
ئێشوئازار/êşûazar: نتـ: ئاراندن.
ئێشین/êşîn: کتن:[ كباک][ كباش، کهـ][ ئێش+ ین] ژانکردن، ئێشان.
چەند نموونەنەیەک لە ئێش |
ئێشی سووتانەوە/êş sûtanewe: نتـ:[ ئێش+ ی+ سووتانەوە] سووتێنە ژان.[ ئینگـ : Thermalgia]
ئێشی گوڵنک/guľnikêşî: نتـ:[ ئێش+ ی+ گوڵنک] ئێشی زێ.[ ئینگـ : Colpalgia] .
ئێشی ماسولکه/êşî masuilke: نتـ:[ پ‌ز][ ئینگ: Muscular pain]
بەئێش/beêş: ئانتـ:[ بە+ ئێش] بەژان، بەئازار. [ ئینگـ : algesia]
چاوئێشە/çawêş: نتـ::[ چاو+ ئێش+ ئە][ ئینگـ : conjunctivitis]
سەرئێشە/serêşe: نتـ:[ سەر+ ئێش+ ئە] ژانەسەر. [ ئینگـ : cephalgia]
.
.
.
.