ئاران/aran: ن:

1 – ده‌شت، ته‌ختایی : زه‌وی بێ گرد و ته‌پۆڵکه‌. بنکه‌ی ژیانی زمستانه‌ی کۆچه‌ران، گه‌رمه‌سێر.

::  هه‌موو چوونه‌ هه‌واران، ئێمه‌ ماوین له ئاران.

{

ئه‌و له ‌زۆزان، من له‌ ئارانی ده‌ژێم 

کێ ده‌لێ ئه‌منیش ( وه‌لی دێوانه ؟ !

}{ هێمن}. 

2 – [ کشت] نه‌رمان ( زه‌وی ) گۆشته‌ زه‌وی که‌ بۆ کشتوکاڵ ده‌ست بدات. چیمه‌ن، بژوێن، بژوون، له‌وه‌رگا.

3 – [ سنـ ] له‌وه‌ڕگه‌، پاوان، چیمه‌ن.

  تێبینی 
 له‌زمانی فه‌ره‌نسیدا( ئارێن : aren) که‌ له‌( لا : ئارێنه‌ : arena یا harena) واتا : زیخی لاتینی وه‌رگیراوه‌ ، بەمه‌یدانی زۆرانبازی ده‌ڵێن که‌ له‌ده‌وری ڕۆمیه‌کاندا، له‌ناوه‌ندی( ئامفی تیاترۆ : amfiteater )دا ته‌خت ده‌کراو( گلادیاتۆر : Gladiator) زۆرانیان تێداده‌گرت.{ زه‌بیحی}.

.

.

____________

ئاران/aran: ئان:{{ ته‌ر، تر }{ ته‌رین، ترین }} ساز، له‌بار، نه‌رمه‌نیشک، هه‌مووار.

.

.

____________

ئاران/aran: کتن: بزووتن، پاڵ پێوه‌نان، تاودان، جوولان، قاودان، گاڵدان، هاندان. 

ئاراندن/arandin: کتپ:[ ئینگـ: abetment].  

1 – ئازاردان، ئێش بردنه‌دڵ( که‌سێک)، ئێش پێگه‌یاندن، خرۆشنای، نەڕەلێهەڵستاندن، وەخرۆش خستن، وەگرمەخستن، وەهاوارخستن، وەهەراخستن.

2 – زویربوون، دڵ ئێشاندن، هه‌ست بریندارکردن. 

3 – هاندان.

ئاراندار arander: ئان: هانده‌ر، پاڵپێوه‌نه‌ر.

.

.

.

.