ئار 1/Ar: ن:[ فیز][ لا : Are]: یه‌که‌ی پێوه‌ری رووبه‌ره که به‌رامبه‌ر به 100م یه، که یه‌کسانه به یه‌ک هێکتار.
.
.
______________________________
ئار 2/ar: ن:
{ سوک کراوەی ئاگرە}
:: زستانان ئار و ده‌ز.
2 – [ زا] ئارد : ده‌غلی هاڕیاوی ئاماده بۆ نان لێ دروست کردن.
3 – هه‌وار، جێگه‌ی نزار، جێی نسار یان نسێ، شوێنی هه‌وا.
.
.
______________________________
ئار 3/ar: ئسب : بریا، بریی، خۆزگه، خۆزی، خۆزیا، خۆزهیی، ده‌با، کاشکی، کاشکا، کاشکای.
.
.
_______________________________
– ار 4/ ar: پبـ: پاشگرێکه، ئه‌م مه‌به‌ستانه پێکدێنێت:
1 – له گه‌ڵ هه‌ندێ ڕیشه‌ی چاووگدا دهڵکێت و ده‌یکات به ناوی چاووگ:
:: پرس – پرسیار
:: کرد – کردار
:: کوشت – کوشتار…. هتد.
2 – به دوای ڕیشه‌ی چاووگهوه ده‌نووسێت و ده‌یکات به بکه‌ر ( ناو )
:: فرۆشیار
:: کڕیار
3 – به دوای ڕیشه‌ی چاووگهوه دهڵکێت و ده‌یکات به‌ناو
:: بڕیار
:: زانیار
:: مردار
4 – له ڕیشه‌ی هه‌ندێ چاووگهوه، سیفه‌تی کارا ساز بکات
:: گرفتار.
5 – ده گه‌ڵ ناو ته‌رکیب ده‌بێت وناوێکی تازه‌ی لێ پێکدنێت
:: بن+ ار : بنار
:: ژه‌نگ+ ار : ژه‌نگار.
{ تێبینی : له هه‌موو ئه‌و حاله‌تانه‌دا که به‌شتێکی وشه تازه‌که ڕیشه‌ی چاووگ بێت، یه‌که‌م پیتی نیشانه‌ی چاووگ دگه‌ڵ وشهتازه که ده‌خرێت. کڕین، کڕ( ڕیشه)+ (ی) یه‌که‌مین پیته نیشانه‌ی چاووگه+ ار( پاشگر) ده‌بێته کڕیار، …هتد.
ئه‌بنه ناوی کارا، وه له گه‌ڵ فرمانی تێپهردا دێت.
ته‌نها له ( ره‌فتار، مردار) تێنه‌په‌ره.
.
.
.
.