بەستران/bestiran: کتپ:[ کارابزری( بەستن)ـە]

بەستراو/bestiraw: ف:[ دۆخی ڕابردووی چاوگی( بەستران)ـە]

1 – بەندکراو، گرێدراو.[ ئینگـ: connected]

:: چاو و گوێ بەستراو. 

2 – [ مجـ] زاوای بووک ناهومێدکەر کە گانی پێناکرێت.{ زەبیحی، ل، }

ئاولەلەمەی بەستراو/bestiraw: نتـ:[ زیند] ئاوەلەمەی سەهۆڵکراو.[ ئینگـ:( FET)]. 

پەپکی بەستراو/pepikî bestiraw: نتـ:[ بیر][ پەپک+ ی+ بەستراو] دیسکی داخراو.[ ئینگـ: compact disc (CD)]

پەپێ بەستراو/pepikî bestiraw: نتـ:

بەختی بەستراو/bestiraw: ف:[ کنـ] بهکچێک دەگوترێت خوازبێنی کەری نەبێت.

{

دەچمه سەر سوڵتانی، چلدانەی دەگرمەوه

بەختی خۆم و چاوجوانێ، بەتاقی دەکەمەوه

}{ فولکلۆر}. 

 تێبینی 
1 – ئەم وشەیه له( ئاڤێستا)دا بەشێوەی ناوی تەواوکراو« بەخته» بە واتای{ بەشدراو. بڕیاردراو} هاتووه و له زمانی سانسکریتیدا بەشێوەی( پهەکغا) بەواتای شتێکی بەخشراو لەهەندێ شوێنی ئاوێستاشدا شێوەی« بەغه، بەغا»ی بەواتای« بەش» وەرگرتووه.{ تەماشای: په: په، یگد، ج 2، ل-115، و معین، بورهان، ج 1، ل-239}.  

2 – « مج» پەنا، داڵداده.

 یەکێک که بیەوێ کەسێکی دی له کارێک یا له ڕووداوێکدا کۆمەگی پێ بکات. یا بەلایەکی لێ وەدەرخا. پەنا دەباته بەر بە‌‌ختی ئەو کەسه.

:: بەختت بم :C  خۆم خسته بەختی تۆ و تۆش کەیفی خۆته. 

 ڕستەیێکن که لەو جووره کاتانەدا دەگوترێن، جاروباریش پەنا دەبرێته بەربەختی کەسێکی تر لەلای کابرای مەبەست خۆشەویست بێ.

:: خۆم خسته بەختی بابت :C ئەمه هەمووی لەوەڕا دێت که مرۆڤ( بەخت)ی وەکوو هێزێکی ئاگادار، بۆخۆی داناوه که دەتوانێت هەموو شتێکی بەسەر بێنێت، جا بۆ ئەوەی( بەخت)ی خۆی له خۆی نەتۆرێنێت لەسەرخۆی بەپێویست دەزانێت ئەگەر یەکێک خۆی خسته بەختییەوه، دەبێت ئیشەکەی هەرچی که بێت هەوڵ بدا بۆی جێبەجێ بکات.

 ئیقباڵ، تاڵع، چاره، شانس( بیا)، نگین.{ هەژار، ل، }

بەدەست بەستراوی/bedest besitrawî: ئانفا:[ ماف][ بە+ دەست+ بەستراو( بەستران)+ ی] دەست بەستکری( باد)، کەلەپچەکراو.[ ئینگـ: Handcuffed]

پرسیاری بەستراو/bestiraw: ف: پرسیارێکە بەرسڤەکەی ساکارە و یەکێکە لە چەند بژارەیەکی دیاریکراو، بۆ نموونە دروست، چەوت، سپی، سوور، گەورە، بچووک، ئەرێ، نا… دەستپێکی ئەم جۆرە پرسیارانە زۆر جار بە «کار»ە، بۆ نموونە: دەچیت بۆ… دەتەوێت… پێت خۆشە…؟ یان «ئاوەڵکار»ە: کەی… کوێ…؟. پرسیاری بەستراو پێچەوانەی «پرسیاری ڤەکری»یە.

ڕووخساری بەتوخم بەستراو/řûxisarî be tuxim bestiraw: نتـ:[ زیند] تایبەتمەندی پەیوەست بەڕەگەز تایبەتمەندییەکە کە لەلایەن جینێک یان ئالێلێکەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت کە دەکەوێتە سەر کرۆمۆسۆمی ڕەگەز. لەمرۆڤدا کرۆمۆسۆمی ڕەگەزی بریتین لە کرۆمۆسۆمی X و کرۆمۆسۆمی Y. تایبەتمەندییەک کە لە لایەن ئالێلی سەر کرۆمۆسۆمی X دیاری دەکرێت بەتایبەتی بە X – بەستراو وەسف دەکرێت لە کاتێکدا ئەوەی کە لەلایەن ئالێلی سەر کرۆمۆسۆمی Y دیاری دەکرێت دەوترێت بە Y- بەستراو.[ ئینگـ: Sex-Linked trait]

هەڵبەستراو/heľbestiraw: ف:[ هەڵ+ بەستراو]

1 – توند و قایمکراو. 

2 – شکستی پێکەوە نوسێنراو

3 – بادراوی ڕیشو: چەفتە و مشکی و ھێندێ شتی ترە کە ڕیشووەکەی بادرابێت. 

4 – [ مجـ] قسەی سەربەخۆ، یان شیعر. 

5 – بەندی داندراو لە پێش ئاوی جۆگە و چەم.{ فەرهەنگی خاڵ، ل، }

6 – وتاری درۆی ڕێکخراو. 

.

.

.

.