قۆپی/qopî: ن: جێگایەکە ئاوی لێ وەستا بێت و گیای لێ نەڕوا بێت.{ خال. ب 2، ل. 333}
پەسا/pesa: ن:[ ئەردە] قۆرغ، قۆپی : دارستانی کەنار چۆم.
پەڵەخ/peľex: ن:[ ڕوو] گیایەکە لە قۆپیدا دەڕوێت. وەک پووش وایە.
تەڕازن/teřazin: نفا:[ هـ][ تەڕ+ئا + زن( زان)] تەڕەزن، زۆنگی ئاودار، زناو، قۆپی.
.
.
__________________
قۆپی/qopî: ن:[ جێۆ] ناوی شوێنێکی فێنکە لەشاخی قەرەداخ.
.
.
___________________
قۆپی/qopî: ن:[ بیا] قۆپێ _ قۆپیە، کۆپی، لەبەرگرتنەوە.[ ئینگـ : copy]
قەڵەمی کۆپی/qeľemî kopî: نتـ: قەڵەمی قۆپییە، قەڵەمی مۆر : جۆرە قەڵەمێکە کرۆکەی ماددەیەکی مۆرە لە ئەنیلین و کاربۆناتی مانیزیا دروست دەکرێت. ڕەنگەکەی جێگیرە.[ ئینگـ : copying pencil].
.
.
.
.