سپڵ/spiľ: ن:[ توێ] ئەسپڵ( کهـ)، ئه‌سپوول، خاڵخاڵک، درنخۆشکە، سوویە، فاتەڕەش: ئەندامێکی درێژکۆڵەی پانە، ڕەنگی پەمەیییە لوولەی زۆری تێدایە دەکەوێتە ژێرگەدە و ژێرەوەی قەفەسی سینگ لەلای چەپ و سەرەوەی گەدە، پانییەكەی 5 گرێ وكێشەكەی 170 گرام دەبێت، گەورەترین ئەندامی لیمفە لە لە شدا قەبارەکەی یەکسانە بەقەبارەی مشتی دەستی مرۆڤێک، لێ پێکھاتەیەکی ئیسفەنجییە، کە دەتوانێت نزیکە ی( 3 )گاڵۆن خوێن بگرێتەخۆی. ئەم ئەندامە بەهۆی لیگامانی گەدەیی لەگەڵ گەدە و بەهۆی لیگامانی گورچیلەیی لەگەڵ گورچیلە بەیەکەوە لکاون. لەپێکھاتندا لەلیمفە گرێکان دەچێت بەڵام سپڵ بەستراوە بە خوێنەوە نەک بەلیمفەوە سپڵ بەشێکی زۆری خوێنی لەش کۆدەکاتەوە بۆئەوەی ڕێژەی خوێن لەلوولەکانی خۆێندا نەگۆڕێت کە مۆخی سوری ئێسک نەیتوانی خرۆکەی سووردروستبکات سپڵ دروستیدەکات لەگەڵ شیکردنەوەی خرۆکە سوورە مردووەکان و پیرەکان و ئاسن کێشانەوە لەھیمۆگڵۆبین و گێڕانەوەی بۆ خوێن ھەروەھا خوێن لەھەندێک پیسی تریش تیایدا پاکدەکاتەوە لەکاتی توش بوون بە ھەندێک نەخۆشی وەک لەرزو تاو کەم خوێنی(ئەنیمیا)سپڵ ھەڵدەئاوسێت.[ ئینگـ: Spleen]

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
سپێرێزەن nazvrvhs

سپڵ هەندێک ئەرکی گرینگی هەیە و لەناوچوونی ئەم ئەندامە دەبێتە هۆی کێشەیێکی زۆر بۆ مرۆڤی پێگەیشتوو، ئەم ئەندامە ئەگەر لە منداڵدا لەناو بچێت دەبێتە هۆی مردن.

1 . چاودێری کردنی چۆنیەتی گلووبوو لە سوورەکانی خوێن دەکات، وەكو فلتەری خوێن كاردەكات، خەزنكردنی خوێن دەكات.

2 . خاوێنکردنی خوێن لە بەکتریا و ئەو خانەگەلەی( سللوول) دیکە کە لە لایێن ئانتیبادیەکانەوە داپۆشراون

3 . لە رێگای بەرهەمهێنانی لیمفۆسایتەكاندا ڕۆڵی هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی هەوكردنە میكرۆبییەكاندا.

4 . گرنگی هەیە لە باڵانسی شلەكانی لەشدا و دروستکردنی ئانتی بادی لە پاڵپی سپی دا.

سپڵ/spiľ: نتـ:[ توێ] پێشگرێکە لە زمانی کوردی و زاراوەسازی پزیشکیدا، کە زۆر وشەی پەیوەندی پێوەدەڵكێندرێت.[ ئینگـ: splen]

سپڵەخزێ/spiľexizê: نتـ:[ توێ][ سپڵ+ ئە+ خزێ] سپڵی گەڕۆک، سپڵی خزاو.[ ئینگـ: splenectopia]

سپڵ ئێشە/spiľêşe: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: splenalgia, spleno dynia]

سپڵ بڕین/řînspiľbi: نتـ:[ توێ] مرۆڤ دەتوانێت بەبێ سپڵ بژی، چونكە جگەر و لیمفەگرێیەكان فرمانی سپڵ جێبەجێ دەكەن.[ ئینگـ: splenectomy]

ھەندێک جار پێویست دەکات سپڵ لاببرێت یان ببڕدرێت، چونکە گەورەبوونی سپڵ لەوانەیە بگاتە ئەو ڕادە یەی کە ببێتەھۆی پچڕان یان دڕانی سپڵ و خوێن بەربوونێکی زۆر.

1 . گەورەبوونی سپڵ بەھۆی نەخۆشییەوە، وەکو نەخۆشیەکانی شیتەڵ بوونی خرۆکە سوورەکان بۆ نموونە تالاسیمیا.

2 . برینداربوونی سپڵ و خوێنبەربوونی سپڵ بەھەرھۆکارێک، بۆنموونە لەکاتی کەوتنەخوارەوە و زیان پێگەیشتنی سپڵ یان ھەرھوکارێکی دەرەکی کە زیان بە سپڵ بگەیەنێت و برینداری بکات.
3 . نەخۆشی كەمبوونەوەی رێژەی خەپڵەكانی خوێن ITP.
4 . شێرپەنجەی سستمی لیمفاوی.
5 . شێرپەنجەی خوێن.

سپڵی بزێو/spiľî bizêw: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: movable spleen]

سپڵ پووکانەوە/spiľ pûkanewe: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: splena trophia]

سپڵ داوەشان/spiľ daweşan: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: spleno lysis]

سپڵ ڕەقبوون/spiľ řeqbûn: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: spleno ceratosis ،spleno keratosis]

سپڵزانی/spiľzanî: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: splenology]

سپڵ شۆڕبوونەوە/spiľ şořbûnewe: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: spleno ptosis]

سپڵ گەورەیی/spiľ gewreyî: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: splenectasis , spleno megaly]

سپڵ نەرمبوون/spiľ nermbûn: نتـ:[ توێ] سپڵەنەرمە، سپلەنەرمی.[ ئینگـ: spleno malacia]

سپڵ و جگەری گەورە/spiľ: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: spleno hepato megaly]

سپڵی/spiľî: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: splenoid]

سپڵی بەرەڵا/spiľî bereľa: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: floating spleen]

سپڵی کۆڵۆنی/spiľî koľonî: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: spleno Colic]

سپڵی گەڕۆك/spiľî geřok: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: wand ering spleen]

سپڵی فڵتبوو/spiľî fiľtbû: نتـ:[ توێ] سپڵی گەورەبوو.[ ئینگـ: Enlarged spleen]

سپڵی لیمفی/spiľ: نتـ:[ توێ] لیمفەسپڵ.[ ئینگـ: spleno lymph]

ئاوسانی سپڵ/awsanî spiľ: نتـ:[ نخ][ ئاوسان +ی + سپڵ] گەورەبوونی سپڵ : باوترین گرفتی سپڵە، ئەگەرچی چارەسەری هەیە، بەڵام ئەگەری دڕان یان تەقینی سپڵ زیاد دەكات، هۆكاری جیاوازی لە پاڵەوەیە، بۆ نموونە: هەندێك جۆری هەوكردنی بەكتریایی و ڤایرۆسی، مەلاریا، نەخۆشی شیبوونەوەی خوێن، نەخۆشی جگەر وەكو مۆمبوونی جگەر( Cirrhosis)، شێرپەنجەی خوێن، شێرپەنجەی لیمفاوی، فشار لەسەر خوێنهێنەرەكانی جگەر یان سپڵ.[ سپلێنۆمێگالی: Splenomegaly].

{ هاوكات لەگەڵ ئاوسانی سپڵدا لەوانەیە، كە چەند نیشانەیەک سەرهەڵبدەن وەكو: ئازار لە بەشی چەپی سكدا، هەستكردن بە زوو ماندووبوون، كەمخوێنی، هەستكردن بە تێربوون}.

خوێنی سپڵ بەربوون/xiwénî spiľ berbûn: نتـ:[ نخ][ ئینگـ: Spleno Rrhagia]

خوێنبەری سپڵ/xiwénberî spiľ : نتـ:[ توێ][ خوێنبەر+ ی+ سپڵ] خوێن لەدڵەوە دەگاتە سپڵ لەڕێگای(خوێنبەری سپڵ)ەوە وە خوێن لە سپڵەوە بە خوێنھێنەری سپڵ دا دەرواتە جگەرو پاشان بۆ شاخوێن ھێنەری خواروو کە دەڕژێتەوە ناو گوێچکەلەی ڕاستی دڵ.[ ئینگـ: splenic artery]  

خوێنهێنەری سپڵ/xiwénhênerî spiľ: نتـ:[ توێ][ خوێنهێنەر+ ی+ سپڵ][ ئینگـ: Splenic vein]

زیادە سپڵ/ziyade spiľ: نتـ:[ نخ][ زیادە+ سپڵ][ ئینگـ: accessory spleen, splenculus]

گەورەبوونی سپڵ/gewrebûnî spiľ: نتـ:[ نخ][ گەورەبوون+ ی+ سپڵ] گەورەبوونی سپڵ چەندین هۆکاری هەیە وەک: چڵكکردن، شێرپەنجە و چەندین نەخۆشی دیکە:

1 .  نەخۆشییە درمییەکان کە بەھۆی بەکتریا، ڤایرۆس، مشەخۆرەکانەوە دەگوێزرێنەوە وەکو ( مەلاریا نەخۆشی ڤایرۆسی ebv)

2 . نەخۆشی شیتەڵبوونی خوێن (خرۆکە سورەکان) وەک تالاسیمیا

3 . نەخۆشییە شێرپەنجەیی یەکان، وەکو نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن، و شێرپەنجەی خانەلیمفییەکان.

4 . نەخۆشی زیادبوونی بەرگری لەش وەکو نەخۆشی رۆماتیزم و دەردەڕێوی.

هەوکردنی سپڵ/hewkirdnî spiľ: نتـ:[ نخ][ هەوکردن+ ی+ سپڵ] سووتانەوەی سپڵ.[ ئینگـ: splenitis]

هەوکردنی سپڵ و جگەر/hewkirdnî spiľ û ciger: نتـ:[ نخ][ ئینگـ: splenepatitis]

             فرمانەکانی سپڵ                       

سپڵ بەپێی فرمانەکانی دابەش دەکرێ بە دوو ناوچەوە٠

1 . ناوچەی سپی: ئەم ناوچەیە لە سپڵ( لیمفەخانەکانی) تێدایە کە جۆرێکن لە خرۆکە سپییەکان وھەڵدەستن بەدروستکردنی دژەتەن بۆ لەناوبردنی بەکتریا و ڤایرۆس و میکروبانەی شێت مرۆڤ تووشی نەخۆشی بکەن. ھەروەھا سپڵ خانە قەپگرەکانی تیایە(macroghages) کە پەلاماری بەکتریا و تەنی نەناسراو دەدەن لەلەشداو لەناویان دەبەن.

2 . ناوچەی سوور: ئەم ناوچەیەی سپڵ ھەڵدەسێت بەپاڵاوتنی خوێن وتێکشکاندنی ئەو خروکە سوورانەی تەمەنیان زۆرە(واتە زیاتر لە 120 ڕۆژ)ھەروەھا تێکشکاندنی ئەو خرۆکە سوورانەی کە ناسروشتین( نا ئاسایی) بۆنموونە ئەو خرۆکە سورانەی شێوەیان نائاسایی یە.

  لەبەر ئەوە پێویستە بەرگری لەشیان بۆ بەھێز بکرێت لە 2 ڕیگاوە

1 . کوتان دژی ھەندێک بەکتریا ھەروەھا کوتانی ساڵانە دژی ڤایرۆسی ئینفلۆنزا.[haemophius. influenzae][ streptococcus. Pneumoiae]2 . بەکارھێنانی دژە میکرۆبەکان وەک (پەنسیلین) بەتایبەتی پێش وە پاش ھەموو نەشتەرگەرییەک کە بۆ ئەو کەسانەی ئەنجام بدرێ٠ لەگەڵ ئەمانەشدا کەباس کران لابردنی سپڵ مەترسی زۆر گەورە بۆ سەر ژیانی مرۆڤ دروست ناکات ئەگەر خۆپا راستن و چارەسەر بەشێوەیەکی ڕاست و گونجاو بەکاربێنێ چونکە لەکاتی لابردنی سپڵدا ئەندامەکانی تری لەش قەرەبووی ئەو لەکیس چوونە ئەکەنەوە بە تایبەتی جگەر کە بەرگری بۆ میکرۆبەکان زیاددەکا وھەڵدەستێ بەلابردن و تێکشکاندنی خرۆکە سوورە بەتەمە و نائاسایی یەکان ھەروەک و سپڵ

                لە کوردەوارییدا بۆ چارەسەری نەخۆشی سپڵ :                  

ئاوی گەڵابی دەخووسێندرێت شەو و ڕۆژێک و پاشان دووفینجانی دەدرێت بە نەخۆشەکە بۆ ئەوەی چاکبێتەوە.

شوبیت: وه‌ک به‌هارات له‌ چێشت ده‌کرێت، بۆ ده‌رمانی ژانه‌ سپڵ زۆر باشه‌.

لە بەڵاڵووک رۆنێک دەگرن کە وەك دەرمان دەدرێت بە نەخۆشی سپڵ.

هەنجیر جگه‌ر به‌هێز ‌و چالاک ده‌کات ‌و هه‌ڵاوساوی سپڵ ناهێڵێت.

.

.

__________

سپل/sipil: ن:[ کباک، شنگار] دەوێ تیرە : دەو دکنە کیسەکی و دادلقینن ئاڤ دچە و سپل دمینێ.

.

.

.

.