بزە ¹ /bize: ن:[ ئالوگۆركێ لەنێوان تیپی( ز)و(س) ڕوودەدات] بسكە، تووکە، زەردەخەنە، گرژێنە، كورمژ، تۆچ خەنە: پێكەنینی بێدەنگ.[ ئینگـ: smiling]
:: بزەی دوی سێوڵی تێ.
:: بزەی لێو.
بزەخەنگ/bizexeng: نتـ:[ رۆژک، كهـ] زەردەخەنە.
بزەكردن/bizekirdin: كتپ:[ بزە+ كردن] پێكەنینی بێ دەنگ.
بزەگرتن/bizegirtin: كتن:[ بزە+ گرتن] پێكەنین گرتن بەبێ دەنگی.
بزە نیشتنە سەرلێوان/bize nîŝtine serlêwan: كتن، شر:[ بزە+ نیشتن+ ئە+ سەر+ لێو+ ئان] زەردەخەنە گەیشتنە سەرلێوان.
بزەهاتن/bizehatin: كتن:[ بزە+ هاتن] بسكە هاتن لەبەرهۆیەک.
بزەهاتنەسەرلێوان/bize hatine ser lêwan: كتن، شر:[ بزە+ هاتن+ ئە+ سەر+ لێو+ ئان] بسكە هاتنەسەرلێوان.
.
.
___________
بزە ² /bize: ن:[ ئاژ][ هـ] بزن.
بزەباقە/bizebaqe: نتـ:[ نخ] باقەبزنە، بەلەباقە : نەخۆشییەكی بزنە.
بزەبەراز/bizeberaz: نتـ:[ ئاژ] بزڵەبەراز، پەڵخە، یەكانە
: نێرەی بەراز.
بزەفتن/bizeftin: كتن: بزووتن.
بزەڵە/bizeľe: نتـ:[بز( ؟)+ ئەڵە ]
1 . بەچكەبەراز، كوودەڵە، چۆخە بازەڵە، خڕنە.
2 . بزڵە : بەچكەی گیاندارێكە كە بەخۆیاهاتبێت و گەورە بووبێت.
بزەڵەبوون/bizeľebûn: كتن: گەورەبوون و بەخۆداهاتنی گیاندار.
.
.
____________
بزە ² /bize: ن:[ ماسی] جۆرە ماسییەکە لەجۆرەکانی زێی بچووک و لەهەموو ماسییەکانی زێ زیاتر گەورەتر دەبێت و لە هەندێ جار کێشی دەگاتە( 10) کیلۆگرام. بەزۆری لە ناوچە قوولەکانی زێ دەژێت و لە ناوچەی تەقتەق ڕاو دەکرێت.{ تەقتەق}.
.
.
.
.