زات/zat: ن:[ كباش، كهـ ]
1 – بوونی، هەبوونی، سروشت.
2 – ئازایی، ئەترەش، زاڤر، زاور، غیرەت، نەترسان، وورە.
زات ئارڎەیەرە/zat arđeyere: کتپ:[ هـ][ زات+ ئارڎەی+ ئەرە] ترس ڕەواندنەوە.{ وشەنامە، ل، 545}
زات ئارڎەیرە/zat arđeyire: کتپ:[ هـ] ترس ڕەواندنەوە.
زات ئامایەرە/zat amayere: کتپ:[ زات ئامای+ ئەرە] ترس ڕەوینەوە، زات ئەرەئامای .
زات ئامایرە/zat amayire: کتپ: ترس ڕەوینەوە.
زات ئاورڎەیەرە/awirđeyere: کتپ:[ هـ][ زات+ ئاورڎەی+ ئەرە] ترس ڕەواندنەوە.
زات ئاورڎەیرە/zat awrđeyire: کتپ:[ هـ] ترس ڕەواندنەوە.
زات ئەرەئامای/zat ere amay: کتپ: ترس ڕەوینەوە.
زات ئەرەئاورڎەی/zat ere awrđey: کتپ:[ هـ] ترس ڕەواندنەوە، زات ئەرەئاورڎەی.
زات ئەوە کریای/zat ewe kiryay: کتپ:[ هـ] ترس کرانەوە، ترس نەمان.
زات ئەوە کەرڎەی/zat ewe kerđey: کتپ:[ هـ] زات کردنەوە، ترس لابردن.
زات بەرڎەی/zat berđey: کتپ:[ هـ] زات بردن.
زات بردن/zat birdin: كتن:[ زات+ بردن] ترساندن، زراوبردن، زەهلەبردن، وورەشكاندن.
زات بییەی/zat bîyey: کتپ:[ هـ] وێران، نەترسان.
زاتچوون/zatçûn: كتن:[ زات+ چوون] زەهلەچوون، زراوچوون، ترسان.
زاتدار/zatdar: ئانتـ:[ زات+ دار] ئازا، بوێر، دڵقاییم، زاوەردار، نەترس، لەخۆڕادیتوو، بۆكە( هـ)، بێگەفی، تەبا( باد)، ئەمەگدار( فە)، چاوقایم.
زاتداری/zatdarî: نچ:[ زات+ دار+ی] ئازایی، بەجەرگی، پڕكێشی، نەترسان، وێران.
زاتكردن/zatkirdin: كتپ: [ زات+ كردن] بەزات بوون، بەغیرەت بوون، نەترسان، وێران.
زات کەرڎەی/zat arđey: کتپ:[ هـ] زات کردن، وێران.
زات کەرڎەیۆ/zat kerđeyo: کتپ:[ هـ] زات کردنەوە، ترس لابردن.
زات کریایۆ/zat kiryayo : کتپ:[ هـ] زات کرانەوە، ترس نەمان.
زاتنان/zatnan: كتن:[ زات+ نان] واتنانەبەر( كەسێ)
زاتنانەبەر/zatnaneber: كتن:[ زات+ نان+ ئە+ بەر] جەسارەت نانەبەر.
زاتۆکریای/zatokiryay: کتپ:[ هـ] زات کرانەوە، ترس لاجوون.
زاتۆکەرڎەی/zatokerđey: کتپ:[ هـ] زات کردنەوە، ترس لابردن.
بەزات/bezat: ئان:[ بە+ زات] ئازا، بەجەرگ
:: ئازاد زۆر بەزاتە.
بەزاتبوون/bezatbûn: كتن:[ بە+ زات+ بوون] وێران، زاتكردن، بەغیرەت بوون.
بێزات/bêzat: ئان:[ بێ+ زات]
1 – ترسەنۆک.
2 – نامەرد، حیز.
3 – [ فە] ئەمەگ، کەمدڵ.
.
.
.
__________________________
زات/zat: ن ، ئاک:[ ع : ذات ] خۆ، خود، خودیی، خیوی.
.
.
.
.