خانوو/xanû: ن:[ ئەند][ هـ] خانە، خانک _ خانگ، خانیی، خینێگ( كباک)، ماڵ، یانە( هـ) یانەێ : جێگەی حەوانەوەی مرۆڤ .[ ئینگـ: dwelling]
:: خانووی پڕ لە شووشە بەردێكی بەسە.
:: خانووی دووكەیبانۆ، خۆڵی تا ئەژنۆیە.
خانووانە/xanuwane: نتـ: [ ئاب] كرێ و باجی خانوو.
خانووبەرە/xanûbere: نتـ:[ خانو+ بەرە]
1 – خانووی گەورە، خانوونشینگە، ماڵوحاڵ، مەڵبەند، نشینگە، یانەومەنزڵ( هـ).
2 – سامان، مڵک، زهویوزار.[ ئینگـ: Property].
خانووچكە/xanûçike: نتـ:[ خانوو+ چكە]
1 – حەمامۆكە، خانوولە، خانەتۆرە، خانیلە، شافر، كۆخ _ كۆخک، كۆزلاخ، یانەقۆڵێ( هـ).
2 – ماڵک _ ماڵووكە_ ماڵۆچكە كە لە خۆڵ دروستكرابێت یان خانوونی بچكۆڵە كە منداڵان كایەی پێدەكەن.
3 – ئالونەک(ل)، ئەلونەک.
خانوو دروستكردن/xanû dirustkirdin: كتپ:[ خانوو+ دروست + كردن] بنیادنان، خانووكردن، بناغەی خانوو دانان، دەست دانەخانوو كردن.
خانووسێن/xanûsên: ن: یانەئهسان _ یانەسان، یانەسانە.
خانوو لەتەنەكە/xanû le teneke: نتـ: [ ئەند] بەنگەلە.
خانووگەلی قوڕی/xanû gelî quřî: نتـ:[ ئەند] بیناگەلی هەڕەگی.[ ئینگـ: Cob houses].
خانووی بەرز/xanûy beriz: نتـ:[ ئەند] ئەپارتمانی چەند نهۆمی.[ ئینگـ: High-rise building، Block of flats، Towe block]
خانووی دووبنهماڵهیی/xanûy dû binemaľeyî: نتـ:[ ئەند] ( بەدوو دەرگاوە)دوبلێکس. [ ئینگـ: Duplex].
خانی/xanî: ن: خانوو.
خانیلە/xanîle: ن:[ خانی+ لە] خانووچكە.
.
.
.
.