ڕایاخ/řayax: ن:[ کەرەستە][ کک] ڕایەخ.
ڕایەخ/řayex: ن:[ دزە] ڕایاخ، ڕایێخ، نڤین _ نوێن، دۆشەک : چنینی ڕایەخ بەدەزگای جۆلایی دەچندرێت.[ ئینگـ : bedding]
ڕایەخ ڕاخستن/řayex řaxstiny: کتپ: ڕایەخ داخستن.
ڕایخ/řayix: نفا: ژێرخەر.
ڕایێخ/řayêx: ن:[ کباک] شەلت، شەلتە، ژێرڕایێخ. ڕایەخ، ڕایاخ.
ڕایێخەر/řayêxer: نفا: راخەر.
ڕایێخستن/řayêxistin: کتپ: راخستن.
تێبینی |
لە دووبرگەی( را) و( یاخ، یەخ، یێخ، یخ) پێکهاتووە. وشە جیاوازەکانی بڕگەی دووەم لە چاوگی( خستن)ـەوە داهاتوون. |
هەندێ لە نموونەی ڕایەخ |
بکۆ/biko: ن: مافوورە، ڕاییخێکە لە خوری باش دروست دەکرێت.
بسكۆ/bisko: ن:[ کباک] مافوور، ڕایەخێكە لە خوری پاش دروست دەكرێت.
پائەنداز/paendaz: نتـ:[ پا( پێ)+ ئەنداز] پێئەنداز، ڕایەخی ژێرپێیان، فەرشی بەردەرگای ژوور یان ماڵ.
پڵاس/piľas: ن:[ پیش][ هـ] بەڕەی دەزوو، ڕایەخی کەم نرخ، جاجمی سپی.
جۆشەک/coşek: ن:[ کەرەستە][ د] دۆشەک: ڕایەخی ناوتێخراوی نەرم.
چیڕەخەر/çîřexer: ن: ڕایەخ : هەر تشتێک بۆ ڕاخستن دەشێت وەک بەڕە و مافوور و حەسیر.
نەمەد/nemed: ن:[ هـ][ داوودە] لبادی ژێر ڕایەخ : کە لە خوریی پەستراو دروست دەکرێت.
.
.
.
.