خوشک/xuşik: ن:[ خێز] خۆە( لەک)، خۆچک( کباک)، خۆیشک، خوانگ، خوەهـ، خوەیشک، خووار( ڕۆژ)، خوواک( هـ)، خوواڵە، خێشک، خویشک، خوینگ، واڵە _ واڵێ( ل)، هاوشیرە : ئافرەتێکە لە دایک و باوک یان لە یەکێکیان بێت. 

خوشک/xuşik: ن:[ خێز] خوەیشک.

خوشکانە/xuşikane: ئاکتـ: وەکوو خوشکان.  

خوشکایەتی/xuşikayetî: نچ:

1 – شێوەوباری خوشک لە خوشکایەتیدا، پەیوەندی دوو خوشک پێکەوە.

2 – نێوان خۆشی دوو یان چەند ژن پێکەوە.

خوشکایەتی گرتن لەگەل/xuşikayetî girtin legeľ: نتـ، کتن:[ ئد] خۆش پێوەند دروست کردن لە نێوان چەند ئافرەتێکدا (خۆبەخۆ). 

خوشکە/xuşike: ف: ئەی خوشک، خوشکێ. 

خوشکەزا/xuşikeza: نتـ: خووازا، واڵەزا ، منداڵی خوشک.  

خوشکەزازا/xuşikwzaza: نتـ: منداڵی منداڵی خوشک. نەوەی خوشک.

خوشکەڵێ/xuşikeľê: نتـ:[ خوشک+ ئە + ڵێ] خوشکێ : لەڕووی خۆشەویستییەوە بۆ خوش بەکاردەهێندرێت.

خوشک و برایەتیی/xuşik û birayetî: نتـ: پێوەندی نێوان کچ و کور بەهەستی خوشک و برایەتییەوە. 

خوشکێ /xuşikê: نتـ:[ باد] خوچێ، خیچێ، خیچۆ، خوشکۆک : لەکاتی ئاخافتنێ دا بەکاردەبرێت. 

خوشکێنی/xuşikênî: نچ: خوشکایەتی.  

.

 گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی خوشک

خوشکی ئاپۆ/xuşikî apo: نتـ:[ خوشک+ ی+ ئاپۆ]

خوشکی باووک/xuşikî pawuk: نتـ:[ خوشک+ ی+ باووک] بتی( کباک)، پلک، پوور، میمک، 

خوشکی دایک/xuşikî dayik: نتـ:[ خوشک+ ی+ دایک] خالتک _ ، خاماجی.

خوشکی زاوا/xuşikî zawa: نتـ:[ خێز][ خوشک+ ی+ زاوادش

خوشکی ژن/xuşikî jin: نتـ:[ خێز][ خوشک+ ی+ ژن] باتسکی، ژن خوشک. 

خوشکی شوو/xuşikî şû: نتـ:[ خێز][ خوشک+ ی+ شوو] باتسکی، ژن خوشک. 

خوشکی گەورە/xuşikî gewre: ئانتـ:[ خێز][ خوشک+ ی+ گەورە] باجە، باجی.

خوشکی مێرد/xuşikî mêrd: نتـ:[ خێز][ خوشک+ ی+ مێرد] خوشکی شوو، شاباجی.

خوشکی هاوشیر/xuşikî hawşîr: نتـ:[ خێز][ خوشک+ ی+ هاوشیر] باجی.

.

خاتێ/xatê: ن:[  کباک][ خاڵتی] پوور، خاڵەت، خوشکی دایک.

خالتیک/xaltîk: نتـ:[ کباک][ خال+ تیک] پوور، خاماچیی، خاڵەت : خوشکی دایک.

خاماجی/xamacî: ئان:[ خێز] خالتک، خوشکی دایک.{ هەژار، ل، 238}.

دە‌ستە‌خوشک/destexuşik: نتـ:[ دەستە+ خوشک ] دۆستی‌خۆشە‌ویستی‌ ژن‌ بۆ ژن. بە‌و‌ مە‌رجە‌ی ‌كە دۆستی‌ پیاوە‌كە‌یان ‌یە‌ک ‌نە‌بێت‌.

زرخوشک/ziř xuşik: نتـ: خوشکێک یان لە دایکەوە بێت یان لە باووکەوە بێت.  

شاباجی/şabacî: نتـ:[ خێز] خوشکی مێرد. 

.

.

.