خەلە/xele: ن:[ هـ] بارە، خلە، خشە. دەغڵ و دانی وشک : ئەو دەمەی کە گەنم و جۆ گەورەبووە و تۆوەکانی پڕبوونە و وشک بوونەتەوە ئامادەن بۆ بڕینەوە. ﮐﺎتێک شنەﯼ نەﺭﻣﯽ ﺑﺎ دەدات لە خەلە کە و ﺩەﺟﻮڵێنێت، بە ئەﻭ سەﻣﺎ یە ﺩەگوﻭﺗﺮێت : کەﺭﻭێشکە. بژارکردنی خەلە بۆ هەڵکێشان و فڕێدانی مرۆر و گیای زیانبەخشە. خەلە بە دوو جۆر دەدوورێتەوە، جۆرێکیان کۆنباوە بە داس ڕنینەوەیان دەکرد و پێی دەگووترا درەو.
خەلەفرۆش/xelefiroş: نفا:[ خەلە+ فرۆش(فرۆشتن)] دەخڵفرۆش، گەنم فرۆش.
خەلەفرۆشی/xelefiroşî: نچ:[ خەلەفرۆش+ ئی] پیشەی دەخڵفرۆشی .
خەلەفرۆشیاگ/xelefiroşyag: ئانفا:[ خەلەفرۆش+ یاگ] خەلەفرۆشراو.
خەلە و خەرمان/xele ȗ xerman: نتـ: دەغڵ و خەرمان، خانم و خاتوون.
خەلەوورەش/xelewureş: نتـ:[ هـ] دەخڵفرۆش.
خەلێ/xelê: ن:[ هـ] بەهەموو جوورە دەغڵێکی دەڵێن.
خەلی/xelî: نچ:[ کباک] دەخڵ، خلە.
.
.
.
.