پەردوو/perdû: ن: پاشپەردە، بووکینان : ژووری بووک و زاوا لە شەوی بووک گواستنەوە، پەردەی بووک و زاوا.

بای پەردوولێدان/bay perdûlêdan: کتن: لەپەردوودا هیچ پێنەکران، لەبەر سام ڕێنیشتن و دڵەکوتە.

:: سەرسام بوونی زاوا لە پەردوو دا کە تەنانەت دڵ تۆقین و پەردووگیربوون و مەرگیشی بە دواوەیە.

 تێبیینی
  پەردوو و پەردە، هەریەک ووشەن.

 دوو تیپی( ئە) و( ئوو) ئاڵوگۆڕیان دەگەڵ یەکترهەیە وەک( مردوو _ مردە)، ( بردوو _ بردە)( کولـلە _ کوللوو)}{ نانەوازادە}.

پەردووگیر/perdûgîr: کتن:[ پەردوو( پەردە)‎+ گیر( گیران )] پەردەگیر،  تازەزاوا کە لە پەردەدا بمرێت یان نەخۆش بکەوێت.  

پەردووگیربوون/perdûgîr bûn: کتن:[ پەردوو( پەردە)‎+ گیر( گیران)+ بوون] پەردەگیربوون : مردنی زاوا یان نەخۆشکەوتنی لەوشەوی پەردوو دا.

.

.

_____________

پەردوو/perdû: ن:[ ئەند] ئالاش _ هەڵاش، پردوو، سەرمیچ، لیشامە _ لیشمە :

1 – دار، بەرد و زەڵ و قامیشێکە کە لەسەر دارەڕا دادەنرێت، پاشان گلەبانی لەسەر دەکرێت.

2 – ووردە چێوێکی تەنک و پان و چووکە کە لە نێوان دارەڕاکانی میچی دەدە و سوڕغی میچی لەسەر دەکەن.

.

.

.

.