پۆشۆک/boşok: ن:[ بۆش+ ئۆک] بۆشۆکە. 

بۆشۆکە/boşoke: ن: کەلێن، بۆشایی، بەتاڵی : توورەکە بۆشایی یەکی خڕە لە سایتۆپلازمی خانەی ڕووەک و زیندەوەر دا بە پەردەیەک دەور دراوە شلەیەک یان ماددەیەکی ڕەقی تێدایە، فرمانی هەرس کردنی یان هەڵگرتنی خواردەمەنی یان دەرهاویشتنی پاشماوە دەبینێت.[ ئینگـ : vacuole , gap] .

بۆشۆکەی ئاوگی/boşokey awgî: نتـ: .[ ئینگـ : juice vacuole ] .

بۆشۆکەی بەردین/boşokey berdîn: نتـ:[ جێۆ] جێۆت _ جیۆد : بەردێک کە ناوپۆش بووبێت بە بلوور.[ ئینگـ : Geode] .

بۆشۆکەی چەوری/boşokey çewrî : نتـ: کەلێنی چەوری : وەک لە خانەی هەندێک ڕووەک هەیە.[ ئینگـ : oil vacuole ]

بۆشۆکەی خواردەمەنی/boşokey xwardemenî: نتـ: بۆشۆکی هەرسی.[ ئینگـ : foot vacuole ، digestive vacuole] .

بۆشۆکەی کرژۆک/boşokey kirjok: نتـ: کەلێنی کرژەوەبوو.[ ئینگـ : contracitle vacuole ] .

بۆشۆکەی هەوایی/boşokey hewayî: نتـ: نۆشاییەک پڕ بێت لە هەوا.[ ئینگـ : air gap ] .

بۆشۆکەیی/boşokeyî: نچ: کەڵێنی : هەر تشتێک پەیوەندی بە پۆشۆکەوە هەبێت. [ ئینگـ : vacuolar ]{ کەمالنامە، ل، 924}.

.

.

.

.