ستێڤیا/sitêviya: ن:[ ڕوو] ڕووەکە شەکر : سەوزەیەکی یەکساڵەیییە. له‌م ماوه‌یه‌دا باڵای نزیكه‌ی 50 تاوه‌كو 60 سم به‌رز ده‌بێته‌وه له باشترین باردا ده‌گاته 80 سم. سەرەتای وەرزی بەهار باشترین کاتە بۆ تۆ‌و چاندنی لە خاکێکی لمدار دا. لە فێنکەوە تا گەرمییەک نەگاتە 45 پله .
وەک پونگ، جاترە، ڕێحانە، لاڤندەر و نەعناع وایە. بە ڕەچەڵەک دەگەڕێتەوە بۆ کیشوەری ئەمەریکای لاتینی. لە نێو جەنگەڵەکانی نەرازیل و پاراگوای. [ ئینگـ : Stevia].
پۆلێن‌کردنی زانستی | ||||||
شانشینی | هۆبە | پۆل | پلە | خێزان | چەشن | جۆر |
جیهانی ڕووەک | کاسە تۆودارەکان | کاسەی گوڵدارەکان | ستێڤیا |
بە‌گوێره‌ی توێژینه‌وه زانستییه‌كان سه‌لمێنراوه له گه‌ڵای رووه‌كی ستیڤیا ده‌تواندرێت جۆرە شه‌كرێکی سرووشتی به‌ر‌هه‌م بهێندرێت، كه 300 جار له شه‌كری پیشه‌سازیی ئاسایی شیرینتره.
شه‌كری ستیڤیا له جۆری سرووشتییە و ژماره‌ی یه‌كه‌ی گەر‌مۆكه‌یی کەمترە لە شەکری ئاسایی، بۆیه به‌كارهێنانی بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ به‌تایبه‌تی ئەوانەی شه‌كرەیان هەیە به‌سووده.
كیلۆیه‌ک شه‌كری ستیڤیا له‌كوردستان به 100 هه‌زار دیناره
له بازاڕه‌كانی كوردستان شه‌كری ستیڤیا به‌شێوازی ئاماده‌كراو و پاو‌ده‌ر هه‌یه، به‌شێک له خه‌ڵک له‌ژێر رێنماییی پزیشكان بۆ مه‌به‌ستی ته‌ندروستی به‌كاری ده‌هێنێت، به‌ڵام هێشتا له هه‌رێمی كوردستان ئه‌م جۆره شه‌كره بۆ خواردن زۆر ناسراو نییه و نرخیشی به‌رزه، بۆیه ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م له خه‌ڵک وه‌ک جێگره‌وه‌ی شه‌كری ئاسایی به‌كارده‌هێنن.
.
.
.
.
.