کشانەوە/kîşanewe: کتن:[ کشان+ ئەوە] 

1 – پاشەکشە، پاشڤەچوون( کباک). [ ئینگـ : to draw back ، ]

:: کشانەوە لە بەرەیەکی شەڕ.

:: کشانەوە و بایکۆت کردن.

2 – بەرەودوا چوون، گێڵایەوە( هـ) : گەرانەوەی شت بۆ دواوە.{ گیو، ل، 769}.

:: ئاوەکە کشایەوە. { خاڵ، ل، 360}

3 – چوونەدەرەوە لە.

:: بەرەی ئۆپۆزیسیۆن بەتوندی لەهۆڵی پەڕلەمان کشانەوە.

4 – درێژبوون بە ڕاکێشان.

:: وەک لاستیک لەبەریەک دەکشێتەوە. { هەژار، ل، 617}

کشانەوە لەناکاو/ kîşanewe le nakaw: کتن:[ کشانەوە+ لەناکاو] پاکیشانەوە( کهـ).

کشاندنەوە/kîşandinewe: کتن:[ کشاندن+ ئەوە] بەرەوپاش بردن.

کشاننەوە/kîşaninewe: کتپ:[ ئەردە][ کشان+ ن+ ئەوە] کشاندنەوە

 کشانەوە لە نێوە زاراوەکانی زمانەوانی دا  

بڕیاری کشانەوە/biřyarî kîşanewe: نتـ:[ ڕامیا][ بڕیار+ ی+ کشانەوە]

پرسی کشانەوە/pirsî kîşanewe: نتـ:[ ڕامیا][ پرس+ ی+ کشانەوە]

کارتی کشانەوە/kartî kîşanewe: نتـ:[ ڕامیا][ کارت+ ی+ کشانەوە]

نرخی کشانەوە/nirxî kîşanewe: نتـ:[ ئاب][ نرخ+ ی+ کشانەوە]

هۆکاری کشانەوە/hokarî kîşanewe: نتـ:[ ڕامیا][ هۆکار+ ی+ کشانەوە]

هێرش و  کشانەوە/hêřiş û kîşanewe: کتن:[ سەز][ هێرش+ و+ کشانەوە]

.

.

.