سەرسام/sersam: ئانفا:[ سەر+ سام]

1 – تاس، سەرسەم( کباک)، سەرمەند، کاس، واقووڕبووگ( ئەردە)، واقووڕماو، وڕ، هووڕ، هێڕ.[ ئینگـ: dizzy]{ هەمبانە بۆرینە، ل، 438}{ گیو، ل، 572}. 

2 – بەیەكێکی دەڵێن : کە چاوی زەق بێت و لەبەر سەرسامی هیچ نەبێت.{ گیوی، ل، 518}. 

{

….

سەرسام مەبە، ئەگەر بڵێم:
چاوی زستان
لەجێی باران
لەجێی مژدەی پەڵەدانی
ناو دەغڵودان
نمەی خوێنی لێ ئەبارێ
خوێنی گریان!.
سەرسام مەبە، ئەگەر بڵێم:
بەفر سوورە!
وەکوو ڕەنگی دارئەرخەوان،
وەکوو بەرگی بەری لەشی
شەهیدانی بێ ناونیشان
وەک گوڵاڵەی گۆنا گەشی
دەشتودەری گشت نیشتمان

….

}{ شێرکۆ بێکەس : ڤەژین}

سەرسامە/sersame: نتـ:[ زمان] نیشانەی سەرسووڕمانە لە نووسیندا.[ ! ]{ هەمبانە بۆرینە، ل، 439}

سەرسامبوون/sersambûn: ن:[ سەرسام+ بوون] پەشۆکان، حەپەسان، قوورسین، کلمسین، ماتبوون. واقووڕمان.[ ئینگـ: Wonder]

:: سەرسامبوونی زاوا لەپەردوودا کە تەنانەت دڵتۆقین و پەردووگیربوون و مەرگیشی بەدواوەیە.

سەرسامبوون بە دیکتاتۆر/sersam bûn be dîktator: نتـ:[ ڕامیا][ سەرسامبوون+ بە+ دیکتاتۆر

سەرسام بییەی/sersambîyey: کتن:[ هـ] سەرسامبوون.{ وشەنامە، ل، 604} 

سەرسام کەرڎەی/sersamkerđey: کتپ:[ هـ] سەرسامکردن. 

سەرسامکردن/sersamkirdin: ن:[ سەر+ سام] پەشۆکاندن، حەپەساندن، قورساندن.

سەرساممان/sersamman: ن:[ نخ][ دەڕوو][ سەر+ سام] حەپەسان، واقوڕمان، هەستکوێری : نەمانی هەستکردن وەکو نەمانی توانای جیاکردنەوە لەهێوان شێوە و سروشتی شتومەک و کەسانی بیندراودا.[ ئینگـ: agnosia]{ کەمالنامە، ل، 865}

سەرسامی/sersamî: نچ: پەشۆکاوی، حەپەساوی، کاسی، گێژی، ووڕی.[ ئینگـ: dullness].

سەرسامیێنە/sersamiyêne: ئاکتـ:[ هـ] لەسەرسامیدا.{ وشەنامە، ل، 604}

تووشی سەرسامی کردن/tûşî sersamî kirdin: ن:[ سەرسام]  گێژومات کردن، هۆش لێساندن.{ هەمبانە بۆرینە، ل، }

.

.

___________

سەرسام/sersam: ن: نازناوی نووسەر و توێژەری کورد عەبدولخالق سەرسامە. 

.

.

.

.