ئارام ¹ /aram: ن: ئاسایش، ئۆقره، توانا، تابشت، توێتکە، حه‌جمین، ستاره، سره‌وت.
نەشوناس | شوناس | |||
تاک | کۆ | تاک | کۆ | |
شێوەزاری کرمانجی باکوور | ەک | ان | ەکە | ەکان |
شێوەزاری کرمانجی ناوەند | ێ ، ێک | ان | ەکە | ەکان |
شێوەزاری هەورامی | ێوە | ێ ، ن | ێ | ەکێ |
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
رەمۆ | Omar | |
لە زمانی ئاڤێستایی یەوە ده‌ست بەدهست بۆ ئێستای زمانی کوردی بەشێوەی( ئارام )ماوەتەوە |
تێبینی |
سانسکریت : ئا : پێش به‌ندی( ئه‌رێ ) یه+ رام یان رهم |
:: ژانه‌سه‌ر ئارامی لێ هه‌ڵگرتووه، له تاو ئێش برینه‌که‌ی هیج ئارام ناگرێت.
{
له دنیادا دڵ ئارامێک و ئارامی دڵێکم بوو
به‌جارێ ماڵی وێرانم، ئه‌میشم چوو، ئه‌ویشم چوو
}{ مه‌حوی}.
: ئان:
1 – ئاهۆن، ئەهوەن، بێده‌نگ، له‌سه‌رخۆ، گران، نشمی، هێدی، هێمن : سه‌نگی که‌سێ کە پێچەوانەی توڕه و تۆسنە.
:: مام ئارام پیاوێکی ئارامه.
2 – کڕ، کپ، خامۆش، کشومات، هێوه‌ر، بێهه‌ست و خۆست، پێ شهرشۆر.
:: چه‌ند رۆژێکه دنیا زۆر ئارامه
:: ماڵ وه‌ک ماڵی کاک شاسوار ئارام هه‌رنه‌بووه
.
.
___________________
ئارام ² /aram: ئاک: هێدی هێدی، به‌هێواشیه‌وه، به‌ئه‌سپایی، به‌کاوه‌خۆ، به‌نه‌رمی، به‌شێنه‌یی.
:: ( ئارام ئارم لێی چوومه پێش).
ئارام ئارام/aramaram: ئانتـ: وورده ورده، له‌سه‌ره‌خۆ.
{
ئارام ئارام به لۆژه لۆژ
ئه‌وا به‌ره‌و ماڵ بوومه‌وه
}{هێمن}.
ئارام ئەوەبییە/aram ewebîye: ئانفا:[ هـ][ ئارام+ ئەوە، بییە] ئارامەوەبووك( كباش)، ئارامۆبییەی( هـ).
ئارام ئەوەبییەی/aram ewebîyey: كتن:[ هـ][ ئارام+ ئەوە+ بییەی] ئارام بوونەوە.
ئارام ئەوەکریا/aram ewekirya: كتن:[ هـ][ ئارام+ ئەوە+ کریا] ئارامکراوە.
ئارام ئەوە کریای/aram ewekiryay: كتن:[ هـ][ ئارام+ ئەوە+ کریای] ئارامکرانەوە( کناو)، ئارامۆکریا.
ئارام ئەوەکەر/aram eweker: كتن:[ هـ][ ئارام+ ئەوە+ کەر] ئارامکەرەوە.، ئارامۆکەر( هـ).
ئارام ئەوە کەرڎەی/aram ewekerđey: كتن:[ هـ][ ئارام+ ئەوە+ کەرڎەی] ئارام کردنەوە، ئارامۆکەرڎەی( هـ)
ئارام ئەوە کەرڎەیەنە/aramewe kerđeyene: كتن:[ هـ][ ئارام+ ئەوە] لە ئارام کردنەوەدا.
ئارامبه‌خش/arambexiş: نفا:[ ئارام+ به‌خش( به‌خشین)] ئارام ده‌ر، دا‌و ده‌رمانێکی ئێش و ئازاری زام و نه‌خۆشی که‌م کاته‌وه.
ئارامبهخشای/aram bexişay: کتپ:[ ئارام+ به‌خشای] ئارام بەخشین.
ئارامبڕیای/arambîryay: كتن:[ هـ][ ئارام+ ئەوە] ئارام بڕان
ئارامبڕیەی/arambîryey: كتن:[ هـ][ ئارام+ ئەوە] ئارام بڕین
ئارامبوون/arambûn: كتنـ:[ ئارام+ بوون]
1 – سره‌وتن، ئۆقره‌گرتن، بێده‌نگ بوون، خامۆش بوون، کپ بوون، حەسانەوە.
2 – له جوو له‌که‌وتن.
3 – ڕق و کینه نیشتنه‌وه.
4 – ئێش و ئازارنهمان، وورینگ گرتن، شکانی ژان برین و که‌مبوون یا دامرکانی ئێش و ئازاری نه‌خۆشی.
ئارامبوونه‌وه/arambûnewe: كتن:[ ئارام+ بوون+ ه‌وه]
1- ژیربوونه‌وه، ئۆقره‌گرتن.
:: دوای تاوێك منداڵه‌كه ئارام بووه‌وه و دانیشت.
2- دامركانی ئێش و ئازار.
3- بێده‌نگ بوونی ئاژاوه و هاتوهاواری خه‌ڵك.
ئارامبییەی/arambîyey: كتن:[ هـ][ ئارام+ بییەی] ئارام بوون
ئارامبییەیۆ/arambîyey: كتن:[ هـ][ ئارام+ بییەی] ئارام بوونەوە.
ئارامدان/aramdan: کتنـ:
1 – دامرکان، شێنه‌یی کردن.
2 – ژییرکردن( منداڵ).
ئارامدهر/aramder: ئانفا: [ ئارام+ دەر ( دان)] هێمنی به‌خش. ئارام به‌خش.
ئارامڕوو/aramřû: ئانتـ:[ ئارام+ ڕوو] که‌سێ که به‌هێمنی کاربکات.
ئارامکه‌ر/aramker: ئانفا:[ ئارام+ كه‌ر( كردن )] هێمن که‌ر.
ئارامکردن/aramkirdin: کتپ:[ ئارام + كردن]
1 – لهجوولهخستن، ڕاوه‌ستاندن، ئازارپێ نه‌هێشتن به‌هۆی ده‌رمانه‌وه.
2 – تینۆێتی شکاندن.
ئارامکردنه‌وه/aramkirdinewe: کتپ: هێرۆکردنهوه، دڵدانه‌وه، هێمن کردنه‌وه.
ئارامگا/aramga: نتـ:[ ئارام+ گا]
1 – ئارامگه، گۆر( شوێنێکی که مرۆڤ ئارامی تێدابگرێت) گلکۆ.
2 – ته‌ختی نووستن.
ئارامگرتەی/aramgirtey: کتن:[ هـ][ ئارام+ گرتەی] ئارام گرتن.
ئارام گرتەیەنە/aramgirteyene: ئاکتـ:[ هـ][ ئارام گرتەی+ ئەنە] لە کاتی ئارامگرتنیدا.
ئارامگرتن/aramgirtin: کتن:[ ئارام+ گرتن]
1 – دانبەخۆداگرتن، هێوربوونه‌وه، نیشتنه‌وه، ڕق و تووڕه‌یی به‌س کردن له گریان و هه‌راو وریا و قیژه قیژ.
2 – لەجووڵهکهوتن.
3 – پورەنە، هەدادان.
ئارامگیل/aramgîl: ن:[ ئاژ][ ئارام+ گیل] ئه‌سپی خۆشبه‌ز.
ئاراملێبڕان/aramlêbiřan: کتن:[ ئارام+ لێ+ بڕان] ئۆقرهنهمان، ئۆقرهلهبهرههڵگیران، ناره‌حه‌ت بوون، ئارام وەنە بڕیای( هـ) .
:: چه‌ند رۆژه نه‌وزاد سووره کوانێکی لێ هاتووه ئارامی لێ بڕاوه.
:: له تاو پیرۆت ئارامم لێ بڕاوه.
ئاراملێبڕین/aramlêbiřîn: کتپ:[ ئارام+ لێ+ بڕین] ناڕه‌حه‌ت کردن، بێزارکردن، هه‌راسان کردن، ئارام وەنە بڕیەی( هـ).
:: سه‌ره‌ژان ئارامی لێبڕیی وه ( کهـ).
ئاراملێههڵگرتن/aramlêhelgrtin: کتپ:[ئارام+ لێ+ هه‌ڵ+ گرتن] جاڕسکردن، سهرلێسهندن، توورهکردن.
ئاراملێههڵگیران/aramlêhelgîran: کتن:[ ئارام+ لێ+ هه‌ڵ+ گیران] زویرکردن، ئارام وەنە هۆرگیریای( هـ).
ئاراملێههڵگیراو/aramlêhelgiraw: ئانفا:
1 – بێ ئۆقره، خه‌ولێ زراو، سره‌وت لێ بڕاو.
2 – گه‌ڕۆک، گهرییده، ڕییتاڵ.
ئارامنهگر/aramnegir: ئانفا:[ ئارام+ نه+ گر(گرتن)]
1 – ناره‌حه‌ت، بێ ئۆقره، ئارام لێ هعهڵگیراو.
2 – بێ خه‌و، خه‌وزڕاو.
3 – په‌رێشان، بێههدا، شپرزه.
4 – بێستاره، سروه‌ت لهبهربڕاو.
5 – گه‌رۆک، گهڕییده، ڕیتاڵ.
ئارامویستن/aramwîstin: كتن:[ ئارام+ ویستن] ئاشتی خواستن.
ئارامی/aramî: نچ:[ ئارام+ ی] [ ئینگـ : Calm]
1 – نه‌رمی، شێنه‌یی.
2 – بێده‌نگی، هێمنی، ئاسوودەیی.
3 – بێ ته‌قه، دنجیی، بێ شهروشۆرهیی.
ئارامیدهر/aramîder: نتـ: دامرکێنه‌ر، تهسهڵاپێدهر.
ئارامی دڵان/aramî diľan: نتـ:
1 – ژن، خانمخاس.
2 – که‌یبانوو ( ده‌نگ، جه‌رگ).
ب ئارام/bi aram: ئانتـ:[ ب+ ئارام] بەئارام.
ب ئارامی/bi aramî: ئانتـ:[ ب+ ئارامی] بەئارامی
بێ ئارام/bêaram: ئانتـ:[ بێ+ ئارام] بێئۆقرە، دانەسەکناو، ترسا‌و، بێوورە، بلەربەزین، هاروهاج.
بێ ئارامی/běaramî: نچ:[ بێ ئارام+ ی] پەژارە، بێتاوی، بێئوەقرەیی: باری گیاندارێکی ترسا‌و یان تۆقیو کەنەتواند رێت هێمن بکرێتەوە.
نائارام/naaram: نتـ:[ نا+ا ئارام] بێئارام، بێئۆقرە، بێتاب، خۆڕانەگر، خۆنەگر، دانەسەکناو.
:: کوردستان بە شوێنێکی نائارام تەماشا بکرێت ؟ .
.
.
___________________________
ئارام ³/Aram: ن:[ ڕوو] گوڵ ئارام، پهنجهدڵ : گیایه که 30 تا 80 سانتیمه‌تر بڵندده‌بێت. وه گوڵێکی زه‌رد ده‌گرێت. بۆ تیمارکردنی با به سووده { ابو علی سینا} به‌کاریهێناوه. [Bot : Chelidonium majus L]
پۆلێن‌کردنی زانستی : Scientific classification | ||||||
Kingdom | phylum | Class | Order | Family | Genus | Species |
فەرمانڕەوایی | هۆبە | پۆل | پلە | خێزان | چەشن | جۆر |
Plantae | Angiosperms | Eudicots | Ranunculales | Papaveraceae | Chelidonium | Chelidonium majus L |
جیهانی ڕووەک | کاسە تۆودارەکان | کاسەی گوڵ | چونگییەکان | کوکنارییەکان | گوڵ ئارام |
.
.
_______________________
ئارام 4 /Aram: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەز یان جێندری نێرینه.
.
.
.
.