( ‌ء) ده‌نگێکه‌ له‌ ده‌نگه‌کانی زمانی کوردی، له ‌سازگه‌ی زمانه‌ بچکۆله‌وه‌ له ‌ڕ‌ێگای گه‌ڕوو را دێته ‌ده‌ره‌وه‌. له ‌ئه‌لفه‌بێتی زمانی عه‌ره‌بییه‌وه‌ هاتووه‌ته‌ ناو زمانی کوردی. به‌پێی ڕێنووسی عه‌ره‌بی ناوی( هه‌مزه‌)یه‌.

{ هاوێژی ئه‌م ده‌نگه‌ به ‌ئه‌م کلۆجه‌ ده‌بێت : که‌مێک ده‌مده‌کرێته‌وه‌، زار بۆ مه‌ڵاشووی خواره‌وه‌ ده‌ڕوات، باده‌رکردن به ‌ته‌ووژم له ‌قووڕگه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی ده‌م}.

ئه‌م ده‌نگه‌ هه‌میشه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ووشه ‌\ بێژه‌وه‌ دێت، ته‌نها له‌ هه‌ندێك ووشه‌ نه‌بێت وه‌ك( نه‌ء) كه‌ له ‌شێواز به‌ده‌رن. به‌پێی ڕێنووسی ئارامی( عه‌ره‌بی) له‌ڕێنووسی زوانی كوردییدا هه‌ر له ‌سه‌ره‌تای برگه‌وه‌ یان ووشه‌وه‌ تێت وه‌ك ::  ئاو،  ئارد، ئۆی…. ئییتر.

{ تێبـ: زۆرکه‌س ئه‌م ده‌نگه‌ هه‌ر به ( ئه‌لف)ده‌زانن، له‌ کاتێکدا که‌( ئه‌لف) به‌ بزوێن/ده‌نگدێر) ده‌ژمێردرێت وه‌ به ‌ته‌نـها گۆ \ ژێ ناکرێت. ئه‌م ده‌نگه‌، وه‌ک پێشبرێک به‌ڵام پێشگرنییه‌ و ده‌لکێندرێت به‌پیته‌ بزۆێنه‌کانه‌وه‌، له‌سه‌ره‌تایی ووشه‌/ واژه ‌وه ‌( ئا \ A، ئه ‌\ E، ئۆ \ O، ئوو\û ، ئو \ U، ئێ \ ê، ئی \ î )

{{ تێبـ: بزوێنی رێزی پشته‌وه‌یه ‌و لێو له‌گۆکردنیدا که‌مێک به‌شداری ده‌کات و له‌ گۆکردندا  نیزدیکی( a)ی فارسییه‌ : ئا‌ڤ، ئارد، ئییتر

.

.

.

}

.