بەلەك ¹ /belek: ن:[ ڕوو] بەلەكە شیرینە، بەلیك، سووس : sûs( كباك)، مەكیك، مەیان : meyan( كباك) مێكووك : گیایەكی دەشتەكییە گوڵی شین دەگرێت، تا مەترێك بڵنددەبێت، تەمەن درێژە، لە كوردستان زۆرە هەروەها لە باكووری كیشوەری ئەفەریقا و ڕۆژهەكاتی ناوەڕاست و ناوەڕاستی كیشوەری ئاسیا شین دەبێت، ڕەگ و ڕیشەی ئەم گیایە بۆ خۆشكردنی چێژی دەرمان و داڕوو كەڵكی لێدەردەگیڕێت. ماددەیەك لە ڕەگی دار بەلەك دەردەهێندرێت، شیرینترە لە شەكەری ئاسایی، بۆن و بەرامەكی دەخرێتە بەرهەمی  ڤەخوارنەوە وەك : بییرە، یان بەرهەمە ئەلكهوولییەكان و هەروەها دەخرێتە كۆكەكۆلا و بیبسی كۆلاوە. ڕەگە وشككراوەكەی بەشیوەی ئاسایی یان پەرەپێدان بۆ مەبەستی پزیشكی یان شیرینەمەنی بەكاردە‌یندرێت.[ bot :Glycyrrhiza glabra ]

.

.

________________________

بەلەك  ² /belek: ن: [ توێ] پووز، چیپ، چاق، لەتەر : گۆشت( ماسوولكە)ی نێوان ئەژنۆ و پاژنە، لە رەفیسكەوە هەتا پێچكەی پێ، ساق پا.

بەلەك پێچ/belek pěč: نتـ:[ بەلەك+ پێچ] دۆلاغ،  پووزپێچ، پووزەوانە، لاسكە گۆرەوی، پاپێچ، پێ پێچ.

.

.

________________________

بەلەك ³ /belek: ئان: ئەیاغ : چروك ، بێ نرخ.

.

.

________________________

بورجابەلەك  4 /belek: ن:[ کباك][ مێژ][ ئەند][ بورج+ ئا+ بەلەك] ناوی كۆشكه‌كه‌ی( به‌درخان پاشا ) ده‌كه‌ن، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێو شاری( مێردین ) و هی سه‌رده‌می حوکمڕانێتییه‌که‌ی به‌درخان پاشا بوو. بورجه‌که‌ش له‌ به‌ردی ڕه‌ش و سپی بونیادنراوه‌ و تا ئه‌مڕۆ ماوه‌ .

{ تێبـ : ئه‌م وشه‌یه‌ له‌و گووتار و نووسین و شیعرانه‌ی، که‌ به‌ شێوه‌نووسینی کوردیی ژووروو نووسراون به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ( میرجه‌لاده‌ت عالی به‌درخان )و( قه‌دری جان ) و( عوسمان سه‌بری ) که‌ باس لە بورجابەلەك دەکەن}{ د. مه‌ریوان عومه‌ر ده‌وڵه‌ت}

.

.

________________________

رەشبەلەك 5 /rešbelek: نتـ:[ کباك][ رەش+ بەلەك] نامه‌نووسین

{ تێبـ : وشه‌ی( ره‌شبه‌له‌ك) یشدا که‌ هه‌ر له‌ کوردییه‌ ژوورووه‌که‌شدا،،، واته‌ کورمانجییه‌که‌ به‌ مانای ( نامه‌نووسین )دێت …. نه‌ک ئه‌و ڕه‌شبه‌ڵه‌که‌ی که‌ له کوردیی ناوه‌نددا به‌ مانای شایی و زه‌ماوه‌ند هاتووه‌}{ د. مه‌ریوان عومه‌ر ده‌وڵه‌ت}.

.

.

.

.

.

.