سپی/sipî: ن:[ ڕه‌نگ][ ئاڤێستا : atYaps : سپەیتە][ پهـ : spet] ئاق( تور)، ئسبیل، بازگ _ بازی، چەرمە ( زەن)_ چەرمك _  چەرمگ _ چەرموو ( دەر)_  چەرمووگ ( کباک)_  چەرمەی( هـ)، چەلت، چوڕ، سۆڵ ( سپی و سۆڵ )، گەوور. >< ڕەش.

:: ڕەنگی بەفری سپییە.

:: جوورە ڕەنگێکە وەکوو تەرزە و مەڕمەڕي. 

سپیاتی/sipiyatî: نچ:[ سپی+ ئاتی]  چەرمووکی : بریتییە لە ماست و دۆ.

سپیاڤ/sipiyav: نتـ:[ کباک][ ڕه‌نگ][ سپی+ ئاڤ] سپیاو : دەرمانی دەم و چاوسپی کردن بۆ خۆ  جوان کردن. 

سپیاڤ کرن/sipiyav kirin: کتپ:[ کباک][ ڕه‌نگ][ سپیاڤ+ کرن] خۆجوان کرن.

سپیان/sipiyan: نتـ:[ ئاژ][ سپی+ ئان] مەڕ و بەران : گۆشتی مەڕ، دژی سیاو.  

:: گۆشتی سپیان : گۆشتی مەڕ و بەرانان.

سپیاو/sipiyaw: نتـ:[ سپی+ ئاو] سپییاڤ.  

[ ڕه‌نگ]  دەرمانێکی ووردی سپییە لە قەڵایی و هێندێ چشتی تری دروست دەکەن ژنان ڕووی خۆیانی پێ جووان دەکەن.

[ خوار]  هێلکە و شۆرباو.

سپیاوکار/sipiyawkar: نتـ:[ سپیاو+ کار ( کردن)] سپییاڤکار.

سپیاوکاری/sipiyawkarî: نچ:[ سپیاوکار+ ی] سپییاڤ.    

سپیاوکەر/sipiyawker: نفا:[ سپیاو+ کەر ( کردن)] سپییاو کەرە. 

سپیاوکەرڎەی/sipiyawkerđey: کتپ:[ هـ][ سپیاو+ کەرڎەی] سپیاوکردن.  

سپیاوکردن/sipiyawkirdin: کتپ:[ ڕه‌نگ][ سپیاو+ کردن] سپیاو لە دەم و چاو هەڵسوون.

سپیاوۆکە/sipiyawoke: نتـ:[ خوار][ سپیاو+ ۆکە] هێلکار، هێلکە و شۆرباو.

سپیاهی/sipiyahî: نچ:[ ڕه‌نگ][ سپی+ هایی] سپیایی.

سپیایەتی چاو/sipiyayetî čaw: ئان: چاوسپی.  

سپیایی/sipiyayî: نچ:[ ڕه‌نگ][ سپی+ یایی]

[ خوار] سپێتی : مەبەست لە شیر و ماست و دۆ و کەرەیە واتا شیرەمەنی.

[ ئەند] سپیکاری : دیوار بەگەج سواغدان.   

سپی ئاماڵ شین/sipî amaľ šîn: نتـ:[ ڕه‌نگ] جون.

سپی بوون/sipî bûn: کتن:[ ڕه‌نگ][ سپی+ بوون] بازگ بوون، سپی هەڵگەڕان، ترسان، چەلتین، چەرمە بییەی.

سپی بوونەوە/sipî bûnewe: کتن:[ ڕه‌نگ][ سپی+ بوون+ ەوە] چەرمە بییەیۆ، چەرمۆ بییەی: چەرمە ئەوە بییەی.  

1 – کاڵبوونەوەی ڕەنگی کەل و پەلان.

2 – ڕەنگ دانەوە، ڕەنگ کاڵبوونەوە : سپی هەڵگەڕان.[ ئینگـ : Whitening]

3 – بازگ بوونەوە.

سپی پات/sipî pat: نتـ:[ ڕه‌نگ][ سپی+ پات] ڕەنگی سپی : ڕەنگێکە بە سپی بڕوانێ : سپات.  

سپی تاهی/sipî tahî: نچ:[ کباک][ ڕه‌نگ][ سپی+ تاهی] سپێتی.

سپیتی/sipîtî: نچ:[ ڕه‌نگ][ سپی+ تی] سپیتاهی( کباک)، سپێتی.

سپی چەرۆک/sipî čerok: نتـ:[ کباک][ ڕه‌نگ][ سپی+ چەرۆک] ڕەنگ زەرد.

سپی چەلۆک/sipčelokî : نتـ:[ کباک][ ڕه‌نگ][ سپی+ چەلۆک] ڕەنگ زەرد.

سپیچە/sipîče: نتـ:[ سپی+ چە] کەفێکی سپی ڕەنگە کە بە سەرووی شەراب و سرکەوە لە کاتی گرتنەور یان سەر دەگرێت.

سپیچك/sipîčik: نتـ:[ ڕه‌نگ][ سپی+ چک] سپێنەی هێلکەی.

سپیچلۆك/sipîčilok: نتـ:[ کباک][ ڕه‌نگ][ سپی+ چلۆک] سپی چڵکن.

سپیدار/sipîdar: نتـ:[ ڕوو][ ڕه‌نگ][ سپی+ دار] سپی چنار، ئەسپیندار، پەلک، خوجەلی، شاتان : درەختێکە قەد و لقەکەی سپی گەڵاکەی هێلکەییە سوود لە قەدی وەردەگیرێت بۆ دارەڕای سەربانی خانوو.

سپید/sipîd: نتـ:[ ڕه‌نگ][ سپی+ د ( دە)] سپێدە.

سپیدا کۆترا/sipîda kotira: نتـ:[ کات][ سپید+ ئا+ کۆتر+ ئا] سپێدەی بەیانی زوو لە ڕووی ئەوەوە، کە کۆتر بەیانیان زوو لە خەو بێدار دەبێتەوە دەست بەگمەگمی دەکات. بۆیە دەڵێن سپێدا کۆترا.    

سپیدە/sipîde: ن:[ ڕه‌نگ][ سپی+ دە ()] سپێدە، گزنگ، بەری بەیان، تاریک و ڕوون،

سپیدە دەم/sipîde dem: نتـ: [] [ سپی+ دەم] سپێدە، دەم و بەیانی زوو، تاریک و ڕۆشنا.  

سپید باڵا/sipîde baľa: نتـ:[ سپید+ باڵا] ڕووناکیەکە لە پێش بەیانیاندا بەرز دەبێتەوە بۆ ناوەڕاستی ئاسماندا.

سپید پەهنا/sipîd pehina: نتـ:[ سپید+ پەهنا] ڕووناکیەکە لە دووای سپیدباڵا بە ئاسۆی ئاسماندا پەخش دەبێت.  

سپیدارینکە/sipîdarînke: نتـ:[ نخ][ سپی+ دارینکە] نەخۆشی و ئازارێکە تووشی دەغڵان دەبێت.

سپیڕۆژ/sipîřoj: نتـ:[ کات][ سپی+ ڕۆژ] ڕۆژێکە هەتاو کەمی بە دەرەوە بێت یان لە بن هەورێکی تەنکی سپیدا بێت.  

سپیك/sipîk: ن:[ توێ][ سپیک ( سپیلک)] سپێنە.

سپیکار/sipîkar: نفا:[ سپی+ کار ( کردن)] کەسێکە ناو ژوور و هەیوان و داڵانان گێچکاری بکات.   

سپیکاری/sipîkarî: نچ:[ سپیکار+ ی] گێچکاری ناو ژوور و ئەیوان و داڵان و بێڵایی و ئیتر.

سپیکاری کردن/sipîkarî kirdin: کتپ:[ سپیکاری+ کردن ] هەڵکەندن.

سپیکە/sipîke: نتـ:[ ڕوو][ سپی+ کە] جوورە ترێ یەکی دەنک درێژی تفر ئەستووری زۆر شیرینە.  

سپیکەر/sipîker: نفا:[ کباک][ سپی+ کەر( کردن)] مسگەر.  

سپیكەڵە/sipîkeľe: نفا:  چەرمەڵ _ چەرمەڵانە _ چەرمەڵە _ چەرمیڵە : سپیپات، سپی واشت.[ ئینگـ : Whity , whitish]

سپیکەڵانە /sipîkeľane: ئانتـ:  چەرمەڵە _ چەرمۆڵە : سپیكەڵە.

سپیکەڵانەیی/sipîkeľaneyî: نچ: چەرمۆڵەیی.

سپیکران/sipî kiran: کتپ:[ ڕەنگ] . چەرمەکریای

سپیکرانەوە/sipî kiranewe: کتپ:[ ڕەنگ] چەرمە کریایۆ، چەرمۆ کریای : چەرمە ئەوە کریای.

سپیکراو/sipîkiraw: نفا:[ سپی+ کراو ( کردن)] پاککراو.

سپیکردن/sipîkirdin: کتپ:[ سپی+ کردن]

1 – چەرمووکردن، تێکوڵ لێکردنەوەی خەیار و پیواز و ئیتر.

2 –  کەوڵکردن، گووروونی پێستی گیانلەبەران ، سەروپێ خاوێنکردنەوە.

سپیکردنەوە/sipîkirdinewe: کتپ:[ سپی+ کردنەوە] چەرمە کەرڎەیۆ، چەرمۆ کەرڎەی، چەرمە ئەوە کەرڎەی.  

1 – قاپ و مسی ژەنگاوی سپی کردنەوە بە قەڵایی.

2 –  گێچکاری کردن.  

بازگ کردنەوە.

سپیکرن/sipîkirin: کتپ:[ سپی+ کرن] چەڵتان.  

سپیلە/sipîle: ن:[ کباک][ سپی+ لە] شەپۆلی کەفاوی : شەنەیێکی دارینی دەنک باریکە چەرم لە پەنجەکانی دەگیرێت. 

سپیلك/sipîlik: ن:

1 – [ ڕوو] [ سپی+ لک] جۆرە گوڵێکی کێوی و سپی و بێ پەڵەیە.

2 – [ جێۆ] گڵەسپی.

3 – [ ئاژ]  ماینی بێ پەڵە ، سپی واش، ئەسپی سپی.

سپیکا چاڤ/sipîka : نتـ:[ توێ][ سپیک ( سپیلک) + ئا+ چاڤ] سپێنەی چاو.

سپیلکاچاڤێ/sipîlka čavê: نتـ:[ باد][ سپیلک+ ئا+ چاڤ+ ێ] سپێنەی چاو.  

سپیلکا هێکی/sipîlka  hêkê: نتـ:[ باد][ سپیلک+ ئا+ هێک+ ی] سپێنەی هێلکە.   

سپیلکە/sipîlke: ن:[ ڕوو][ سپیلک+ ئە]

1 – جوورە مازوویەکە پێستەی پێ خۆش دەکرێت.

2 –  جۆرە ترێ یەکە.   

سپیلکی پێ/sipîlkî pê: ن:[ ڕەوا][ سپیلک+ ی+ پێ]

لای پێشەوەی لوولاکییە لە چۆکیەوە تا پشتی پێیان، لارەقایێکەی لوولاکییە، کە لە لای پشتەوەیە، ئێسکی لوولاکییە.

جێگایەکە گڵی سپی بێت.

:: سپیلکی گولەکی : کە لەسەر ڕێگای ڕەواندزێیە.     

سپیندار/sipîndar: نتـ:[ ڕوو][ ڕەوا][ سپی+ ن+ دار] ئەسپیندار، سپیدار، چنار.

سپی واش/sipîwaš: ئانتـ:[ ڕه‌نگ][ سپی+ واش] چشتێکە کەمێک سپی بێت : چەرمەکڵێشە. .

سپی واشت/sipîwaš: ئانتـ:[ ڕه‌نگ] سپیکەلە.[ ئینگـ : whity, whitish]  

سپیواش  هەڵگەڕان/sipîwaš heľgeřan: ن: چەرمەکڵێشەیی

سپی هەڵگەڕان/sipî heľgeřan: کتن:[ سپی+ هەڵگەڕان] ڕەنگپەڕین لە ترسان یان لەبەر نەخۆشی.

سپی هەڵگەڕاو/sipî heľgeřaw: ئانتـ:[ سپی+ هەڵگەڕاو] ڕەنگ پەڕیو یان لە ترسان یان لەبەر نەخۆشی.

سپی ئاو/sipî aw: ن:[

سپی بەخت/sipî bexit: ن:[ سپی+ بەخت] نیک بەخت، خۆش بەخت : سیاە بەخت، ڕەش بەخت، بەد بەخت.

سپی دار/sipî dar: ن:

سپێتی/sipêtî: ن: سپیایی، چەرمایی _ چەرمەی.

سپیایی/sipyayî: ن: سپێتی ، چەرمایی.

سپێنەی چاو/sipêney čaw: ن::[ توێ] چەرمای چەما. چەرمگی چاو، سپێنەی چاو، چەرمینەی چاو. : چەرمێنە سپێنەی هێلكە.

سپێنەی هێلكە/sipêney hêlike: ن: چەرمەنیەوهێڵەی، چەرمەنی وهێڵەی.  

سپیەتی/sipyetî: ن: چەرمگی، سپێتی، گەوری.

سپیاتی بن نینۆك/sipyatî bin nînok: ن: چەرمگی بێخ ناخوون.

سپیایی نێوچاوانی ئەسپ/sipyayî nêwčawanî esip: ن: چەرمگی ناوچاو

.

ئاوی سپی چاو/awî sipî čaw: نتـ: چەرماوە.

بەردەسپی/berdesipî: ن: تەوەنە چەرمی

بەردەسپیکەڵانە/berde sipîkeľane: ن: تەوەنە چەرمەڵی

پێ سپی/pê sipî: نتـ:[ پێ+ سپی] سپێ پێ : ئیدیۆمێکە بۆ خۆشڕۆیی، پێچەوانەی پێ سەوزە.

ترێ سپیکە/tirê sipîke: نتـ:[ هـ] . چەرمەڵی

تووتیای سپی/sipîwaš: نتـ:[ ڕه‌نگ] زینکی سپی : بۆیەیەلە لە گرییسدا بەکاردێت.[ ئینگـ : zinc white] { کەماڵنامە، ل، 6}

چارەسپی/čaresipî: ئانتـ:[ چارە+ سپی] سپی چارە.

ڕیش سپی/řîšsipî: ن:

موو سپی/mûsipî: ن:

.

.

_______________________

سپی/sipî: ن:[ زیند] ئەسپێ.

.

.

______________________

سپی/sipî: ن:[ ئاین] ناوی جندۆکەیەکی بەدکارە کە دۆستی نزیکی شەیتانە و پادشای گەورەی جندۆکانە.   

.

.

.