پیشۆک/pîşok: ن:[ ڕوو] ئاڵەكۆک، پیژۆک، پیفۆک، پیڤەلۆک، تیفۆک، سیرمۆكە، كیفۆک( شارباژێر): ڕووەکێکی خۆرسکی سروشتییە، 3 تا 6 گەڵای بارییک و درێژی هەیە. بە درێژایی گەڵاکانی لە ناوەڕاستەوە هێڵێکی سپییان هەیە وەک جۆرەکانی فیکەی دەردە( زەعفەران). سەلکەکەی لە پیازێکی بچووک دەچێت و بە توێکڵێکی وشک داپۆشتراوە کە وەک گۆنیە دەوری پیازەکەی داوە. گەڵاکانی نزییکەی 25 سانتیمەتر درێژن و پیازەکەی نزییکەی 15 تا 20 سانتیمەتر لەبن زەوی گەورە دەبێت. بۆ خواردن دەشێت و تامی خۆشە؛ لێ تام و بۆی لە هی پیاز ناچێت. خودی سەلكەكە هەم بە كاڵی و هەم بە كوڵاوی دەخورێت. لە كوردەوارییدا ئەم سەلکە دەکریتە ناو شیرەوە و دەیکلوڵینن تا چێژی شیرەکە خوشتر بکات.[ ناوی زانستی : Crocus biflorus ]. 

پۆلێنکردنی زانستی 
فەرمانڕەوایی هۆبە پۆل پلە خێزان  چەشن جۆر
جیهانی ڕووەک کاسە تۆودارەکان کاسەی گوڵ سەوسەنییەکان زاعفەرانییەکان پیشۆک

{ گەر ئەم ڕیش و سەرەی زاھید لەگەڵ بێ || دەبێ جەننەت بە دەشتی شنگ و پیشۆک }{ مەحوی}. گەوزاڵە/gewzaľe: ن:[ کشت] كەڵافە _ کڵاف : هۆنینەوەی پیشۆک، پیفۆک، وەکوو کڵاف.

.

.

.

.

تێبینی ئێوە لەسەر ئەم بابەتە؟

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Prove your humanity: 4   +   7   =