A A A

کر/kir: ڕەگ:[ ڕەگی چاووگی ( کردن)] کەر _ کەرد _ کەرڎ.  

کردن/kirdin: کتن:

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 134
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
کەرینت    atvrvk   do
کێرێتە Tnvrak to do

 

 بە شێوەزارەکانی زمانی کوردی 
 کباش   هـ :    هەورامی کباک  کناو
 کەرەها : kereha کەردەی  :  kerdey   کەردەن  :kerden    کەرڎەی : kerđey    کردەی : kirdey   کرن : kirin   کردن : kirdin

1 –  بەجێهێنانی کارێک.

2 – تێکەون.

3 – کێش هاتن

       گەردان کردن
     تاک    کۆ
   کەسی یەکەم   کەسی دووم  کەسی سێیەم  کەسی یەکەم   کەسی دووم    کەسی سێیەم
 ڕابردووی دوور  م کردبوو  ت کردبوو   ی کردبوو   مان کردبوو   تان کردبوو   یان کردبوو 
 ڕابردووی نزیک   م کرد، کردم  ت کرد، کردت   ی کرد، کردی  مان کرد، کردمان   تان کرد، کردتان   یان کرد ، کردیان
 ڕابردووی بەردەوامی  دەکەم   دەکەیت   دەکات   دەکەین  دەکەن  دەکەن
 ڕابردووی تەواو  م کردووە   ت کردووە   ی کردووە    مان کردووە    تان کردووە   یان  کردووە 
 ڕابردووی سادەی بەردەوامی  م دەکرد  ت دەکرد  ی دەکرد  مان دەکرد  تان دەکرد  یان دەکرد
 داهاتوو ، ڕانەبردوو  دەیکەم  دەیکەیت   دەیکات  دەیکەین  دەیکەن  دەیکەن
 مەرجی  بمکردمایە  بتکردبایە   بیکردبایە   بمانکردبایە   بتانکردبایە   ببانکردبایە 
 پرسیاری داهاتوو  بی کەم  بی کەیت  بی کات  بی کەین  بی کەن   بی کەن
 پرسیاری ڕابردوو  کردبووم  کردبووت  کردبووی  کردبوومان کردبووتان کردبوویان
 داخوازی( ئەمر)  بی کە  بی کە  بی کا  بی کەن  یب کەن   بی کەن 

کردنەوە/kirdinewe: کتپ:[ کردن+ ئەوە] 

1 – ئاوەڵەکردنەوەی دەرکە و پەنجەرە و ئیترە.

2 – چشتی گرێدراوکردنەوە،  هەڵوەشاندنەوەی گرێ

3 – ڕۆژووشکاندن.

4 – خاوکردنەوەی قفڵی داخراوە بە کلیل.

5 – ڕزگارکردن و کردنەوەی پیاوێك، کە لە ژنەکەی بەسترابێت و بتوانێت لە گەڵی دروست ببێت.

6 – کارێك دوو سێ بارەکردنەوە.

7 – چنینی میوە و گوڵ و ترێ و ئیتر شکاندن و لەتکردنی دار.

8 – دەست بەکارێکی گرنگ کردنەوە.

: چڤاتەکەی بە گووتارێکی کوردانە بکەوە.

9 – پشکووتنی گوڵ و ڕەنگ و ڕووی مرۆڤ.

کردنەوەبرین/kirdinene birîn: کتپ:[ کردنەوە+ برین] دەرکردن.

کردنەوە و داخستنی پەڕگە/kirdinewe û daxistinî peřge

: کتپ:[ ئای تی][ کردنەوە+ و+ داخستن+ ی+ پەڕگە] [  open and close a fil] 

1 ـ كردنه‌وه‌، بڵاوكردنه‌وه‌، ڕاكێشان 

2 ـ كشاندن، ڕاكێشان، گه‌وره‌كردن درێژكردنه‌وه‌

3 ـ فراوانكردن، پانكردن، په‌ره‌پێسه‌ندن.[ ئینگـ : expand].  

كراو، جێبه‌جێكراو : Done

كرده‌ژماره‌، كرده‌وه‌ند  :  Operand

کردنەوەیەك/kirdineweyek: کتپ:[ کردنەوە+ یەک] کرن ئێک.

کردنەیەك/kirdineyek: کتپ:[ کردن+ ـە+ یەک] دوو شت دانە دەم یەک و بەیەکیکردن.  

کردن/kirdin: کتپ:[ + کردن] 

ئاژن کردن/ajin kirdin: کتپ:[ رۆژک، مکـ][ ئاژن+ کردن] دابه‌ش کردنی ئاو له‌ ماکاوڕا بۆ دێراوی کشتوکاڵ و شینایی.

{ تێبـ : ره‌نگه‌ له ‌بنه‌چه‌کدا[ ئاوئاژن کردن] بووبێت و کورت کرابێته‌و}{ زه‌بیحی}.

ئالانکردن/alankirdin: کتپ، شڕ:[ ئالان+ کردن] شه‌وچه‌له‌ی شه‌وانی زمستانان، که‌ هه‌ر که‌س به‌قه‌رای توانای خۆی ده‌کڕێت و هه‌موو کۆره‌که‌ به‌یه‌که‌وه‌ ده‌یخۆن.

ئاوه‌‌ڵه‌كردن/aweľekirdin: كتپ:[ ئاوەڵە+ کردن]

1 – ئاواڵه‌كردن، ‌ڤه‌كرن، ‌ڤه‌دان، گوشادكرنه‌وه‌، واكردنه‌وه‌، شکاندن، قفل و کلیت شکاندن.  

2 – وازبوون

ئاواره‌کردن/awarekirdin: کتپ:[ هـ][ ئاوارە+ کردن] هه‌ڵاڵه‌ی هه‌نگ.

ئاو له ‌زه‌وی دابه‌شکردن/aw le zewî dabeŝkirdin: کتن:[ ئاو+ لە+ زەوی+ دابەش+ کردن] ئاژن کردن، ده‌رزی کون کردن.

پێکردن/pê kirdin: کتپ:[ پێ+ کردن]

:: مێردم پێدەکەی.

تێکردن/tê kirdin: کتپ:[ تێ+ کردن]

داکردن/da kirdin: کتپ:[ دا+ کردن]

لێکردن/lê kirdin: کتپ:[ بابا][ لێ+ کردن] لێچوون، وێچوون، ئارەزووپەسەندکردن، ئەمن دەکەی :  

هەڵکردن/heľ kirdin: کتپ:[ هەڵ+ کردن]

پەلەکردن/pele kirdin: کتپ:[ پەلە+ کردن]

تالووکەکردن/talûke kirdin: کتپ:[ تالووکە+ کردن]

دروست کردن/dirust kirdin: کتپ: [ دروست+ کردن]

شێ کردن/şê kirdin: کتپ:[ شێ+ کردنەوە] خاوکردنەوەی خۆری، لۆکە و موو بە کوتەک و کەوان و ئیتر.

سازکردنەوە/saz kirdinewe: کتپ: [ ساز+ کردن+ ئەوە]

.

.

.

.

{ سەرچاوە :

گیو موکریانی، ل، 764

ناهید، ل، 577

}.