ئازا ¹ /aza: ئان:{{ ته‌ر، تر }{ ته‌رین، ترین }}
پێت، تاشک، توندوتۆڵ( تونوتۆڵ _ توننوتۆڵ)، تونوتیژ، تەڕدەس، تەڕدەست، تەوار، تێار، تێژوتووار، جەڵت، جەڵد، جەڵدانە،
قۆچاخ، قۆچاغ،
کرژ، کرژوکۆڵ، کرژە، کۆرت، کۆرتک، کورژ، کەلەش،
لۆبت، لۆپت، لۆتەر، لەش سڤک، لەشسووک، لەشلەزگین،
مجک، مجن، مجنک، مەزبووت، میجک،
هوولوو، هەدرە، هەرڤە، هەڵسووڕ.
1 – [مجـ] به‌گور، بەدەستوبرد، به‌هێز، بساڤ، چوست، چابک، چابووک، چاپک، چاپووک، چاڵاک، چالاک، چست، چسک، چوختی، چوست، چەلەنگ، خێرا، گوربز، گورج، گورجوگۆڵ، گورد.
:: ئازا بڕۆ، ئازا بگه.
2 – بەکاکڵ، بێ نه‌نگ، ساغ .
:: گوێزی ئازا، نه‌به‌ز وه‌ک ئازایی لێهاتووه.
3 – ئازاد ، بزراڤ( کباک)، دلێر، زرک، زرکوزینک، زرنگ، زرینگ، زهاک، زیرەک،
:: باووگی فره ئازا بووگه.
4 – ته‌واو
:: سێ نانی دارا خوارد.
5 – ڕزگار
:: گه‌ردنم ئازاکه، گه‌ردنت خۆش و ئازا بێت : که له چه‌ژنانادا ده‌وترێت به‌یه‌کتری.
ئازابوونه‌وه/azabûnewe: کتن:[ رۆژك، کهـ][ ئازا + بوون+ ه‌وه]
1 – چاکبوونه‌وه
:: به‌رزوو له‌نه‌خۆشیه‌گه‌ی ئازابووە.
2 – گه‌رانه‌وه‌ی بۆ باری سروشتی.
ئازا بییە/aza bîye: ئانفا:[ هـ] ئازابووگ.
ئازا بییەی/aza bîyey: کتن:[ هـ] ئازابوون، خێرابوون.
ئازا بییەیەنە/aza bîyeyene: ئاکتـ:[ هـ] لەئازابووندا.
ئازاکردن/azakirdin: کتپ:[ ئازا+ کردن] خێرایی کردن، په‌لپه‌ل کردن، ڕابوون.
:: ئازا گۆ، ئازا مه‌یدان .{ پپ} واتا ئه‌مه ئه‌رز و ئه‌وه گه‌ز، وه‌ره‌مه‌یدان، خۆهه‌ڵکێش چی یێت، ده‌توانیت وه‌ره‌بیکه
:: چییت له‌ده‌ست دێت بی سه‌ڵمێنه .
ئازانه/azane: ئاكتـ:[ ئازا+ ئانه] ئازایانه وه‌ک مرۆ‌ڤی نه‌تر و به‌جه‌رگ.
ئازانۆ/azano: ئاک:[ هـ][ئازا +نۆ] ئازایانه.
ئازانۆ/azano: ف: دەزانێت.{ سەرئەنجام، ل، 453}.
ئازاهی/azahî: نچ:[ کباک][ ئازا+ هی] ئازایه‌تی.
ئازایانه/azayane: ئاک:[ ئازا+ یانه]
1 – ئازنۆ، چاونه‌ترس، دڵێرانه، مه‌ردانه، چاوقایمانه : کار و کرده‌وه‌یه‌کی ئازایه‌تی تێدابێت.
:: هه‌ڵمه‌تێکی ئازایانه‌یان برده‌سه‌ر سه‌نگه‌ری دوژمنان.
2 – به‌شێوه‌یه‌کی ئازایه‌تی، وه‌کو یه‌کێکی ئازا:
:: ئازایانه هه‌ڵیان کوتاسه‌رو ناتکه‌بۆر.
:: کورینه ئازایانه ئه‌م ئیشه ڕاپه‌ڕین.
تێبینی |
ئه‌م وشه یه ئه‌گه‌ر ئاوه‌ڵناوبێت له پاش( ناو ) دێت، ئه‌گه‌ر ( به‌ند )یش بێت ده‌که‌وێته پێشکرداره‌وه. |
ئازایه‌تی/azayetî: نچ:[ ئازا+ یه‌تی ]
1 – پڕکێشی، خورتی، دڵگه‌رمی، نه‌تره : توندوتیژی له کاردا.
2 – پاڵه‌وانێتی، جوامێرێتی، به‌جه‌رگبوون.
ئازایه‌تی له‌ده‌ست هاتن/azayetî le dest hatin: کتن: ئیش له ده‌ست هاتن، شت له ده‌ست هاتن( کاری چاک ) کارامه بوون : ئه‌وه ئازایه‌تی ئێوه ده‌ینوێنن له ده‌ست که‌م که‌س دێت، ئازایه‌تی مه‌لا ئاواره له گێرانه‌وه‌نایه‌ت.
ئازایه‌تی نواندن/azayetî nwandin: کتن:[ ئازایه‌تی+ نواندن] خۆده‌رخستن بۆ شه ڕ یان بۆ هه‌ڕه‌شه‌دان.
ئازایی/azayî: نچ:[ ئازا+ یی]
1 – خۆڕاگرتن و ڕاوه‌ستان به‌رامبه‌ر مه‌ترسی، به‌رامبه‌ر ئێش و ئازار و به‌سه‌رهاتی ناخۆش، به‌جه‌رگیی، بێ باکی، توانایی، نه‌ترسی، هێز.
2 – ئازاهی : شت له‌ده‌ست هاتن( دڵێریی) : ئه‌مه ئازایی پێ ناڵێن مرۆ‌ڤ خۆی بخاته مه‌ترسییه‌وه،
ئازاییکردن/azayîkirdin: کتن:[ ئازایی+ كردن] پیاوه‌تی لێوه‌شاندنه‌وه، چاکه له‌ده‌ستهاتن، جوامێرییکردن.
خۆئازاکردن/xo azakirdin: کتپ:[خۆ+ ئازا+ کردن] خۆنه‌ترس پێشاندان، کارێکی وه‌ها بکات که‌خه‌ڵک هه‌ست به‌جه‌زره‌به‌یی بکه‌ن.
:: وه‌ره دانیشه هێنده خۆتمان لێ ئازا مه‌که.
.
_________
ئازا ² /aza: ن:[ ع : له( اعظاء) کۆی( عظم ) وه هاتووه] به‌واتای ئه‌ندامی له‌شی مرۆ‌ڤ به‌کارده‌هێندرێت.
:: هه‌موو ئازای له‌شم ژان ده‌کات
:: ئازای له‌شی هه‌لاهه‌لا بێت:c په‌ڵوپۆ.
{
جه‌و ساوه نیه‌ت ڕۆزه‌م ئاوه‌رده‌ن
هیچ دازام جه‌هیچ زۆره‌ش نه‌وه‌رده‌ن
}{مه‌وله‌وی}.
.
.
.
.