ئـ
ئارامی | لاتینی | ئاڤێستایی |
ء ، ئـ |
ده‌نگێکه له ده‌نگه‌کانی زمانی کوردی، لەسازگه‌ی زمانه‌بچکۆله‌وه لەڕ‌ێگای گه‌ڕوورا دێتەده‌ر. خوازراوە له ئه‌لفبایی زمانی ئارامییەوە بۆ نێو زمانی کوردی. به‌پێی ڕێنووسی ئارامی ناوی( هه‌مزه)یه. بزوێنی رێزی پشته‌وه‌یه و لێو له‌گۆکردنیدا که‌مێک به‌شداری ده‌کات و له گۆکردندا نیزیکی( a)ی فارسییه
هاوێژی ئه‌م ده‌نگه به ئه‌م کلۆجه ده‌بێت | کەمێک ده‌م ده‌کرێته‌وه، زار بۆ مه‌ڵاشووی خواره‌وه ده‌ڕوات، باده‌رکردن به ته‌ووژم له قووڕگه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ده‌م. |
ئه‌م ده‌نگه هه‌میشه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای وشه\ بێژه‌وه دێت، ته‌نها له هه‌ندێک وشه نه‌بێت وه‌ک( نه‌ء) که له شێواز به‌ده‌رە. به‌پێی ڕێنووسی ئارامی( عه‌ره‌بی) له ڕێنووسی زوانی کوردییدا هه‌ر له سه‌ره‌تای برگه‌وه یان وشه‌وه تێت وه‌ک
:: ئاو، ئارد، ئۆی…. ئییتر.
تێبینی |
زۆرکه‌س ئه‌م ده‌نگه هه‌ر به( ئه‌لف)ده‌زانن، له‌کاتێکدا که( ئه‌لف) به‌بزوێن/ده‌نگدێر) ده‌ژمێردرێت وه بەته‌نها گۆ \ ژێ ناکرێت. ئه‌م ده‌نگه، وه‌ک پێشبرێک به‌ڵام پێشگرنییه و ده‌لکێندرێت به‌پیته بزۆێنه‌کانه‌وه، له‌سه‌ره‌تایی ووشه/ واژه وه |
بزوێنەکان | نموونەی زمانەوانی | |||
ئا : A | ئاب ab | ئارد ard | ئا‌ڤ av | ئای ay |
ئه : E | ئەبرۆ ebiro | ئەرتەو ertew | ئەڤ ev | ئەی ey |
بزرۆکە : I | کرن ، kirin | براو ، biraw | ||
ئسپار، ispar | ئـحم ، iĥim |
ئۆ : O | ئۆچک oçik |
ئو : U | ئومەر : umer |
ئوو : û | ئووخەیش ûxeyiş |
ئـۊ ( وی) : Ü | ئابادبۊن abadbün | ئـۊشم üşim |
ئێ : ê | ئێپه êpe | ئێزمووگ êzmûg | ئێڵەک êľek |
ئی : î | ئیرشت îrişt | ئیسۆت îsot | ئینگە înige | ئیوەت îwet |
تێبینی |
لەسەرەتای سەدەی بیستەم و دوای جەنگی جیهانی یەکەم و هێنانی چاپخانە بۆ باشووری کوردستان لەلایەن ماموەستا حوسێن حوزنی موکریانی و پیرەمێردەوە، گۆڕانگاری زۆر لەدەستنووسی کوردی کۆن کرا و یەکێک لەو داهێنانە ئەم( ئـ) بووە. |