ئێسک/êsk: ن:[ توێ][ پەهلەوی: ئه‌ستا: astā] ئاسته‌، ئاستک، ئەستە، ئێسته‌( هه‌کاری)، ئێستک، ئیسخوان، ئێسقان، سووقان( ککـ )، سوقان، ئێستخوان( شکاک)، پێشه‌سخان( هـ)، پێشە، پیشە، پروسک، سنچان( کهـ)، که‌شم، نه‌شم، هێسک( کباک )، هێستک، هه‌ستوو، هێستی، هه‌ستی: شانەیەکی بەستەری کلسییە( له‌فۆسفات وکاربۆناتی کالیسیۆم دروست بووه‌)، بەشە سەرکییەکەی پەیکەری ئێسکی زۆربەی گیاندارە بڕبڕەکەدارە( تیغه‌ره‌پشتی)کانی پێکهێنانەوە ونه‌رمایی له‌ش( گۆشت و پێست )به‌ ئه‌وەوه‌ ڕاوه‌ستاون. ده‌ره‌وه‌ی ئێسک سه‌خته‌ و له‌ ناوه‌وه‌ بهشێکی ته‌ڕ و نه‌رمتر( مۆخ) هه‌یه‌.[ ئینگـ: bone ,os][ لا: osso]

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
 ئەزو uHa bone
ئەستە atsa bone
ئه‌ستی itsa bone

ئێسکەپەیکەر/êske peyiker: نتـ:[ توێ] ئێسکبەند

ئێسکی/ês: نچ:[ ئێسک+ ی] هەر تشتێک کە پەیوەندی بە ئێسکەوە هەبێت.[ ئینگـ: bony , osseous , osted]{ کەمالنامە، ل، 832}

ئێسکی ئیسفەجی/êskî îsfenicî: نتـ:[ توێ][ ئێسک+ ی+ ئیسفەنج+ ی]

ئێسکی پتەو/êskî pitew: نتـ:[ توێ] ماددەیەکی ڕەق وچڕە کە تەوەرەی درێژە ئێسک پێک دێنێت.

{ فرمانی : یارمەتی ئێسک دەدات کە بەرگەی ئەو هێز و کارانە دەگرێت کە مرۆڤ پێیهەڵدەستێت}.

 پێکهاتەی ئێسک

بەرگەئێسک/bergeêsk: نتـ:[ توێ] پەردەیەکی بەهێزە کە ڕووی ئێسک دادەپۆشێت.

 فرمانی
1 . لوولەی خوێنی تێدایە کە خۆراکە ماددەکان بۆ ئێسک دەگوازێتەوە. 
2 . دەمارەخانەکانی تێدایە کە ئازارە ڕاگەیاندراوەکان دەگوێزێتەوە.
3 . پارێزگاری ئێسک دەکات و یارمەتی زوو چاک بوونەوە دەدات دوای شکان.

جۆگەی هاڤەرس/cogey Haveris: نتـ:[ توێ] جەگەی تەسک و باریکن کە لوولوکانی خوێن پێیدا تێپەڕ دەبێت، بۆ گواستنەوەی خۆراکە ماددەکان بۆ ئێسکەشانەی زیندوو.

کەلێنەکانی ئێسک/kelênekanî êsk: نتـ:[ توێ]

لوولەکانی ناوئێسک/lûlekanî nawêsk: نتـ:[ توێ] 

1 . پەڕەکان پێکهاتووە لە کریستاڵی خۆیی و ڕیشاڵی پرۆتینی.

کاتێک دوو سەری ئێسک دەگەن بەیەک پێیدەگوترێت جومگە. لە لەشی گیانلەبەردا سێ جۆری جومگە هەس.

2 . [ مجـ] بیجم و شێوه‌ی مرۆ‌ڤ، ڕه‌نگ و ڕوخسار.

ب

ئێسکووک/êsk: نتـ:[ ئێسک+ ئووک] وه‌ک ئێسک، ئێسکی.

ئێسک ئەستووربوون/êsk estûrbûn: کتن:[ توێ][ ئینگـ: Acromegaly]  

ئێسکەگەورە/êskegewre: ئانتـ:[ توێ] ئێسکە گەورە لە مەچەکدا سەری هەیە : سەردار.[ ئینگـ: Capitatum].

ئێسکپووکی/êskîpûkî: نتـ:[ توێ] ئیستۆپۆرۆز.[ ئینگـ: Oesteoporois].

ئێسک پێکەوەنووسان/êsk pêkewenûsan: کتن:[ توێ].

ئێسکگره‌وه‌/êskgirewe: نتـ:[ توێ][ ئێسک+ گره‌وه‌( گرتنه‌وه‌)] هه‌ستی ‌ڤه‌گر، به‌یتال.

ئێسکگرتنه‌وه‌/êskgrtinewe: کتن:[ ئێسک+ گرتنه‌وه‌] گرتنه‌وه‌ی ئێسکی شکاو، ئێسقان گرتنه‌وه‌، ئێسک به‌ندکردن.

ئێسک نه‌رمی/êskî nermî: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: Rickets].

ئێسکۆکه‌/êskoke: نتـ:[ توێ] ورده‌ئێسک.

ئێسکۆله/êskole: ن:[ توێ] لولاک ، ئێسکی وورد.[ ئینگـ: leg pipe ،bonelet].

ئێسک و پرووسک/êsk û prûsk: نتـ:[ ئێسک+ و+ پرووسک ] ئێسقانی پوواوی رزیو.

:: فلان که‌س ده‌مێکه‌ مردووه‌ ئێستا ئێسک و پرووسکیشی نه‌ماوه‌. پاشماوه‌ی مردووی.

ئێسک و پێست/êsk û pêst: ئانتـ: کزولاواز. بوونه‌ به‌ئێسک، هه‌وکردنی ئێسک.

ئێسکاندنی درزەکانی کەللـە/êskandinî dirzekanî kelile: نتـ:[ توێ][ ئینگ: craniostosis]{ پەزیشکی، ل، 99}.

بێ ئێسک/bêêsk: ئاکتـ:[ توێ].[ ئینگـ: free leg].

بنی کلک/binî kilik: نتـ:[ توێ] ئێسکی کلک.[ ئینگـ: Coccyx, Tailbone]

بوون به‌ئێسک/n beêsk: کتن:[ بوون+ به‌ + ئێسک]  

1 . دروست بوونی ئێسقان.

2 . [ مجـ] ڕەپ بوون.

بێرگما/bêrgima: نتـ:[ توێ] ئێسکی سەری منداڵ کەیەشتا نەرمە.

پەیکەری ئێسکی/peyikerî êsk: نتـ:[ توێ].[ ئینگـ: bone Rangel].

مۆخی ئێسک/moxî êsk: نتـ:[ توێ].[ ئینگـ: bone marrow].

 نەخۆشییەکانی ئێسک 

نەخۆشی ئێسک/nexošî êsk: نتـ:[ توێ] هەستی گرەکی( کباک، قامشلـ).[ ئینگـ: osteopathy]

دوومەڵی ئێسک/dûmeľî êsk: نتـ:[ توێ][ نخ][ دوومەڵ+ ی+ ئێسک ] ئێسکەدوومەڵ.[ ئینگـ: Bone Abscess ، Osteomyelitis].

هەوکردنی ئێسک/hewkirdin êsk: نتـ:[ نخ][ هەوکردنی+ ئێسک] سووتانەوەی ئێسک.[ ئینگـ: Osteitis].

هەوکردنی ئێسکەکانی کەللـە/hewkirdin êskekanî kelile: نتـ:[ نخ][ هەوکردنی+ ئێسکەکانی+ کەللـە] سووتانەوەی ئێسکەکانی کەللـە. [ ئینگـ: Mastoiditis].

هەوکردنی ئێسک و کڕکڕە/hewkirdin êsk û kiřkiře: نتـ:[ نخ][ هەوکردنی+ ئێسک+ و+ کڕکڕە] سووتانەوەی ئێسک و کڕکڕە.[ ئینگـ: Osteochondritis].

هەوکردنی ئێسک و مۆخ/hewkirdin êsk û mox: نتـ:[ نخ][ هەوکردنی+ ئێسک و مۆخ] سووتانەوەی ئێسک و مۆخ.[ ئینگـ: Osteomyelitis].

هەوکردنی ئێسکی پەنجە/hewkirdin êskî pence: نتـ:[ نخ][ هەوکردنی+ ئێسکی+ پەنجە] سووتانەوەی ئێسکی پەنجە.[ ئینگـ: Phalangitis].

هەوکردنی ئێسکی پشتگوێ/hewkirdinî êskî piştgwê: نتـ:[ نخ][ هەوکردنی+ ئێسکی+ پشتگوێ] سووتانەوەی ئێسکی پشتگوێ.[ ئینگـ: Cranitis].

هەوکردنی ئێسکی جومگەکان/hewkirdinî êskî cumgekan: نتـ:[ نخ][ هەوکردنی+ ئێسکی+ جومگەکان] سووتانەوەی ئێسکی جومگەکان.[ ئینگـ: Ostearthritis].

هەوکردنی دەرەوەی ئێسک/hewkirdinî derewey êsk: نتـ:[ نخ][هەوکردنی+ دەرەوەی+ ئێسک] سووتانەوەی دەرەوەی ئێسک.[ ئینگـ: Peri osteorrhaphy].

هەوکردنی دەرەوەی ئێسکە پووچە/hewkirdinî derewey êskepûçe: نتـ:[ نخ][ هەوکردنی+ دەرەوەی+ ئێسکەپووچە] سووتانەوەی دەرەوەی ئێسکەپووچە.[ ئینگـ : Peri Sinusitis].

هەوکردنی نزیکی ئێسک/hewkirdinî nizîkî êsk: نتـ:[ نخ][ هەوکردنی+ نزیکی ئێسک] سووتانەوەی نزیکی ئێسک.[ ئینگـ: Parostitis].

.

.

.

.