بەلەک ¹ /belek: ن:[ ڕوو] بەلەكە شیرینە، بەلیک، سووس:sûs( كباک)، مەكیک، مەیان:meyan، مێكووک : گیایەكی دەشتەكییە گوڵی شین دەگرێت، تا مەترێک بڵنددەبێت، تەمەندرێژە، لە كوردستان زۆرە، هەروەها لەباكووری كیشوەری ئەفەریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوەڕاستی كیشوەری ئاسیا شین دەبێت، ڕەگ و ڕیشەی ئەم گیایە بۆ خۆشكردنی چێژی دەرمان و داڕوو كەڵكی لێدەردەگیڕێت. ماددەیەک لە ڕەگی داربەلەک دەردەهێندرێت، شیرینترە لە شەكەری ئاسایی، بۆن و بەرامەكی دەخرێتە بەرهەمی ڤەخوارنەوە وەک : بییرە، یان بەرهەمە ئەلكهوولییەكان و هەروەها دەخرێتە كۆكەكۆلا و بیبسی كۆلاوە. ڕەگە وشككراوەكەی بەشیوەی ئاسایی یان پەرەپێدان بۆ مەبەستی پزیشكی یان شیرینەمەنی بەكاردە‌یندرێت.[ bot :Glycyrrhiza glabra]

 پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification
kingdom  division class order family  genus Species
فەرمانڕەوایی هۆبە پۆل پلە خێزان چەشن جۆر
plantae magnoliophyta magnoliopsida Fabales fabaceae glycyrrhiza   G. glabra
جیهانی ڕووەک کاسە تۆودارەکان  کاسە گوڵدارەکان لۆبییەکان فاسوولێیەکان سووس   بەلەک، بەلیک، مەكیک، مەیان، مێكووک

بەلەکەتاڵە/beleketaľe: ن:[ ڕوو] گیایەکە. 

.

.

______________

بەلەک ² /belek: ن:[ توێ] پووز، چیپ، چاق، لەتەر : گۆشت( ماسوولكە)ی نێوان ئەژنۆ و پاژنە، لە رەفیسكەوە هەتا پێچكەی پێ، ساق پا.

بەلەکپێچ/belekpêç: نتـ:[ بەلەک+ پێچ] دۆلاغ، پووزپێچ، پووزەوانە، لاسكە گۆرەوی، پاپێچ، پێپێچ.

.

.

____________

بەلەک ³ /belek: ئان: ئەیاغ : چرووک ، بێنرخ.

.

.

__________________

بورجابەلەک 4 /belek: ن:[ کباک][ مێژ][ ئەند][ بورج+ ئا+ بەلەک] ناوی كۆشكه‌كه‌ی( به‌درخان پاشا) ده‌كه‌ن، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێو شاری( مێردین) و هی سه‌رده‌می حوکمڕانێتییه‌که‌ی به‌درخان پاشا بوو. بورجه‌که‌ش له‌ به‌ردی ڕه‌ش و سپی بونیادنراوه‌ و تا ئه‌مڕۆ ماوه‌ .

 تێبینی 
 ئه‌م وشه‌یه‌ له‌و گووتار و نووسین و شیعرانه‌ی، که‌ به‌شێوه‌نووسینی کوردیی ژووروو نووسراون به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی( میرجه‌لاده‌ت عالی به‌درخان )و( قه‌دری جان )و ( عوسمان سه‌بری ) که‌ باس لە بورجابەلەک دەکەن}{ د. مه‌ریوان عومه‌ر ده‌وڵه‌ت}

.

.

________________________

رەشبەلەک 5 /reşbelek: نتـ:[ کباک][ رەش+ بەلەک] نامه‌نووسین.

 تێبینی 
وشه‌ی( ره‌شبه‌له‌ک) یشدا که‌ هه‌ر له‌ کوردییه‌ ژوورووه‌که‌شدا، واته‌ کورمانجییه‌که‌ به‌ مانای( نامه‌نووسین )دێت …. نه‌ک ئه‌و ڕه‌شبه‌ڵه‌که‌ی که‌ لەکوردیی ناوه‌نددا به‌ مانای شایی و زه‌ماوه‌ند هاتووه‌}{ د. مه‌ریوان عومه‌ر ده‌وڵه‌ت}.

.

.

.

.